له پێته‌ختی سوێد ستۆکهۆڵم ڕێپێوانێک له پێناو ئاشتیدا ڕێک ده‌خرێت.
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
رێکخراوی لاوانی کورد
رۆژی 10 ئۆکتۆبه‌ر رێکخراوی لاوانی کورد له وڵاتی سوید (ung kurd) چالاکیه‌ک به درووشمی "نا بۆ شهر،به‌ڵێ بۆ ئاشتی" و به ئامانجی شه‌رمه‌زار کردنی گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که له رۆژی 9ی ئۆکتۆبه‌ر له دژی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ستی پێ‌کرد و له ئاکامی دا له رۆژی 15ی فوریه‌ی ساڵی 1999 له وڵاتی کنیا به گیرانی و راده‌ستکردنه‌وه‌ی بۆ تورکیا به ئه‌نجام بوو،پێکدێنێت. هه‌روه‌ها له ئه‌و چالاکیه دا ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆحی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن. سه‌رنج بۆ سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌رێز ئۆجه‌لان بۆ ئاشتی راده‌کێشن و رێبه‌ری گه‌لی کورد وه‌ک موخاته‌بی سه‌ره‌کی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان و به ته‌واوی کێشه‌ی کورد ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. رێپێوانه‌که کاتژمێر 13ی رۆژی 10ی ئۆکتۆبه‌ر له humlegrden له ستۆکهۆلم له پایته‌ختی سوید ده‌ست پێده‌کات و له مه‌یدانی به ناوبانگی ستۆکهۆلم sergels torg کۆتای پێدێت. رێکخراوی لاوانی کورد له سوید(ung kurd) بانگ له کوردستانیانی دانیشتووی ستۆکهۆلم و شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ری ده‌کات له له ئه‌و چالاکیه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
رێکخه‌ری چالاکیه‌که: کۆنفدراسیۆنی لاوانی کورد له وڵاتی سوید ناسراوو به ung kurd .
شوێنی چالاکیه‌که: humle grden له ستۆکهۆلم بایته‌ختی سوید.
کاتی چالاکیه‌که: کاتژمێر 13 رۆژی 10ی مانگی ئۆکتۆبه‌ر.
رێکخراوی لاوانی کورد له وڵاتی سوید له بانگه‌وازیه‌که‌یان دا سه‌رنج بۆ سه‌ر گه‌له‌کۆمه‌ی که له که‌سایه‌تی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لهبهرامبهرگهلی کورد پێکهاتووه راده‌کێشێ و هه‌روه‌ها ئه‌م مه‌رحه‌له‌ی که گه‌لی کوردی تێدا ده‌ژی به ده‌مێکی هه‌ستیار به‌ناو ده‌کات و به ئه‌و پێیه بانگه‌وازی له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید و هه‌موو ئازادیخوازان ده‌کات که له چالاکیه‌که‌یان دا به‌شداری بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست