180 دانه مه‌دالیای بارزانی له بڕی مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی 180 هه‌زار ئه‌نفالکراو
Wednesday, 02/02/2011, 12:00
مه‌سعود بارزانی 180 مه‌دالیای خیانه‌ت و تاوانی بارزانی به‌سه‌ر چڵکاوخۆران و گه‌نده‌ڵان و خوێنمژان و دزانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی له دوایه‌مین کۆنگره‌ی پارتی تاڵانکه‌ری کوردوستان دا وه‌ک خه‌ڵات دابه‌ش کرد. ئه‌و کاره‌شی وه‌ک بڵێی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه بۆ 180 هه‌زار شه‌هید له ئه‌نفالکراوانی گه‌رمیان نه‌مره سه‌ربه‌رز.
هه‌ر له‌سه‌ر ده‌می به ناو شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه ئه‌م بنه ماله‌یه‌ی بارزانی به ڕاسته‌وخۆ و به نا ڕاسته‌وخۆ چه‌واشه‌ی میلله‌تی کوردیان کردوه و دواڕۆژی ئه‌م میلله‌ته‌یان به‌ره‌و ڕۆژگارێکی تاریک و نادیار بردوه،وه هه‌ر له‌به‌ر خیانه‌ت و جاشایه‌تی ئه‌وان بوه بۆ ڕژێمی شا‌و حکومه‌تی به ناو ئیسلامی ئێران‌دا کوردیان به‌و ڕۆژگاره گه‌یاندوه، واته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م بنه ماڵه‌یه ژوانی به ئێرانیه‌کان داوه که تا بتوانن هه‌وڵ بده‌ن سه‌ری ئه‌م میلله‌تی کورده شۆڕ بکه‌ن . دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ستان په‌نایان برد بۆ سوپای تورک و له 1996 دا سوپای دوژمنی کوردیان که ێدام حسێن بوو ڕاکێشیان کرده سه‌ر پارله‌مانی کوردوستان ، ئه‌و کارانه هه‌میشه‌ده‌که‌ن و پیشه‌یانه ئه‌ویش هه‌ر بۆ له ناوبردنی جله‌مۆی شۆرش و بیری سه‌ربه‌ستی و ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌مانه، هه‌ر لبه‌ر په‌رژه‌وه‌ندی تورک‌و فار‌س و عه‌ره‌ب بارزانیه‌کان هه‌ستان ده‌ستیان خسته ناو ده‌ستی جه‌لال گالبانیه‌وه .واته به یارمه‌تی ئه‌م دوو حیزبه به‌کرێگیراوه توانرا دوژمنایه‌تی و کوشتن له ناو ڕۆله‌کانی کوردستان دروست بکه‌ن .وه هه‌ر ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته ناپاکه بوون به هۆکاری کوشتنی هه‌زاره‌ها له لاوان و ڕۆله‌ی کورد‌و خاپوور کردن و ڕوخاندنی زیاتر له 5000 دیهاتو لادیێ کورد و خه‌ڵکه‌کانیان ده‌ربه‌ده‌ر کرد‌و گلویی سه‌وزیان بۆ به‌عسییه‌کان داگیرسان. وه به یارمه‌تی جاشه‌کانی کورد که هه‌ر ئێستاس هه‌ر هه‌موویان له ناو ده‌سه‌ڵاتدان .ئه‌و دوو بنه‌ماڵه به ناو حیزبیه ته‌نها پیشه‌یان به هه‌درکردنی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تی کورده وه به به‌رده‌وامی ده‌دزنو ده‌خۆن و که‌سو کاره‌کانیشیان ده‌نێرنه ده‌ره‌وی وڵات و منداڵه‌کانیان له باشترین قوتابخانه‌و خوێندنگا تایبه‌ته‌کان ده‌خوێنن و نرخه‌که‌شی له سه‌ر ماڵی کورده که ساڵانه به هه‌زاره‌ها ده‌فته‌ری تێ ده‌چێت .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ردده‌وام گالته‌و سووکایه‌تی به مندالانی تری کورد ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مێژوی خه‌بات و تێکۆشانماندا توانیومانه لاپه‌ڕه‌ی خوێناوی گه‌له‌که‌مان به خوێنی ڕۆلانی کورد تۆمار بکه‌ین، بۆیه ئه‌مڕۆ نابێت کۆمه‌لێکی بچوکی ناله‌بار بێن خۆیان بکه‌ن به سه‌رکرده‌ی ئه‌و هه‌مو خه‌باته‌ی که کورد به سه‌ده‌ها ساڵ کردوویه‌تی. هه‌رگیز ناکرێت ئه‌مانه ئه‌وڕۆ بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و جڵکاوخۆره‌کانی وڵاتانی دراوسێ و میلله‌تانی داگیرکه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان بێن و خوێنی ئاڵی کورد بکه‌ن به لوقمه‌و بیخۆن و بمان دزن و له‌ناومان به‌رن، ، ده‌مێکه ڕۆلانی میلله‌ته‌که‌مان به ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن که گۆڕانکاری به‌م ده‌موچاوه ناشرینانه بێنن که زیاتر له 40 ساڵه ته‌نها درۆمان له‌گه‌ل ده‌که‌ن و له ژێره‌وه‌ش بۆ په‌رژه‌وه‌ندی بێگانه به هه‌رزان ده‌مانفرۆشن .
ئه‌وه‌ی که من ده‌موێ به بیرتان بهێنمه‌وه ئه‌وه‌یه که زۆر ئاشکرایه سه‌رکرده‌ی پارتی بارزانی کوردستانی ئه‌وڕۆ- پارتی دیکوراتی کورردستانی کۆن که زۆر به ناشرینانه هه‌ڵده‌ستن به دزی‌و جه‌رده‌یو گه‌نده‌ڵی و لاسایی به‌عسیه کۆنه‌کان ده‌که‌نه‌وه و ده‌ستیان به خوێنی کورد سووره. ئێستا مسعود بارزانی وه‌ک هیتله‌رو مۆسۆلۆنی و ستالین و سه‌دام حوسێن مه‌دالیه ده‌کات به خه‌ڵاتی 180 که‌سی جه‌رده و دز و خوێنمژ که هه‌رگیز به خوێنی کورد تێر نابن . ئه‌و مه‌دالیایه له کۆنگره‌ی پارتیدا به ناوی مه‌دالیه‌ی بارزانی دابه‌شکرا و ته‌نها چڵکاو خۆره‌کان به‌شداریان تیا کردبوو ، له جیاتی مسعود بارزانی ئه‌مانه ئه‌تک بکات و دزی‌و جه‌رده‌یی و تاپۆکردنی نا شه‌رعی خانوو زه‌وی کوردستانیان لێ بستێنێته‌وه که به تاڵان بردوویانه ، سزایان بدات و ناوی خۆی که‌مێک بۆ کورد پاک بکاته‌وه ،که‌چی جارێکی تر خاڵیکی ڕه‌شی تری ناشرینی له سه‌ر ده‌موچاوی خۆی دروست کرد که خودای مه‌زن پێشتر هه‌موو خاله خیانه‌ته‌کانی له سه‌ر ڕووی نه‌خش کردبوو.
ئه‌ی ڕۆله‌ی میلله‌تی کورد ئه‌وه له‌و رۆژه‌وه‌ی شه‌پۆڵی گۆڕانکاری هه‌موو ووڵاته دیکتاتۆره‌کانی گرتۆته‌وه‌و ڕژێمه ناشه‌رعیه‌کانی هێناوه‌ته له‌رزین که چی سه‌رکرده نا شه‌رعیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به به‌رده‌وامی پله‌و پایه‌ی مه‌زن بۆ بارزانی و تاله‌بانی دروست ده‌که‌ن و درۆ بۆ میلله‌ت هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌یانه‌وێت خۆڵ بخه‌نه ناو چاوی کورده‌وه و به ناوی ووڵات تێکنه‌دان و ئاژاوه‌جێتی ده‌یانه‌وێت خۆیان دووره‌په‌رێز که‌ن و خۆیان بیانپارێزن، به‌ڵام تازه شوکر دڕه‌نگه و‌چیتر ناتوانن ئه‌م میلله‌ته هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن. جا باشتر وایه که پێش ئه‌وه‌ی میلله‌ت ته‌ختو کورسی و تاجیان بشکێنن و تۆڵه‌ی هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی کوردیان لێ‌بستێنن ، با به‌سر شۆڕی چی زووتر باشتر خاکی کوردستان به‌جێهێڵن . خۆ هه‌رهیچنه‌بێت ده‌توانن منداکله‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ڕزگار بکه‌ن. به پشتی خودای گه‌وره خۆ ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته خۆفڕۆشه پاشه‌ڕۆژیان له زه‌ینلعابدین و موباره‌ک باشتر نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست