مه‌سعود و مه‌سرور دوو پسپۆری لێزانی تاڵانی و گه‌نده‌ڵین

Sunday, 13/02/2011, 12:00




قسه‌کانی سه‌رۆک مه‌سعودی ته‌زویرچی وڕابه‌ڕی گه‌نده‌ڵانی کوردستان له‌دواهه‌مین‌کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک په‌رلمانی هه‌ڵبژارده‌ی بنه‌ماڵه‌ی ساخته‌چی بن پرده‌که‌ی که‌رکوک و سه‌رۆک حکومه‌ته‌کارتۆنیه‌که‌ی به‌رهه‌مم سالحی دزو گه‌نده‌ڵ و هه‌ندێک له‌سه‌ره‌ک پارت و ڕێکخراوه‌کارتۆنیکانی تری ژێر ده‌ستی پارتی و یه‌کێتیدا پێکهاتبو که‌ هه‌ر له‌مامۆستایه‌ک ده‌چو که‌له‌قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییدا ئامۆژگاری به‌منداڵانی قوتابخانه‌که‌ی‌ بدات و باسی فه‌سادو گه‌نده‌ڵی ده‌کرد،که‌گوایه‌ مه‌سعودی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان نازانێت گه‌نده‌ڵی و فسادی ئیداری و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌کوردستندا هه‌یه‌ .ئه‌گه‌ر به‌واتاش هه‌بێت هه‌ر باوه‌ڕی پێ ناکات،به‌ڵکو خوا نه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێتیش ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌و وێنه‌و دۆکومێنته‌وه‌ پیشانی ئه‌و زاته‌گه‌وره‌یه‌ی بده‌ن. وه‌ک چۆن خۆی یاسا‌ورێکی فه‌ره‌نسی لێزان و شاره‌زای یاسایی ته‌واوی هه‌بێت وایه‌. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ئینجا سه‌رۆکی دزان بڕیار ده‌دات که‌گوایه‌ئه‌و دۆکومێنتو به‌ڵگانه‌ی که‌بۆی به‌رز ده‌کرێنه‌وه‌له‌ڕاستیه‌وه‌دوورن یاخود نا؟ جگه‌له‌وانه‌ش که‌س بۆی نیه‌باس له‌دزیو گه‌نده‌ڵی وڕووتانه‌وه‌و موڵک داگیرکردن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیو تاڵه‌بانی و خزم و که‌س و کارو تاجره‌کان وده‌زگاکاکانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌و ئه‌ندامانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌بکات ناوی هیچ تاکه‌نه‌فه‌رێکی ئه‌وان ناشێت هه‌بێت. له‌دوایشدا گوایا لێپرسراوی ئاسایشی سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌که‌مه‌سرور بارزانیه‌داوا ده‌کات که‌لێکۆڵینه‌وه‌بکرێت یاخود نه‌کرێت . گه‌نده‌ڵه‌که‌ی تر تاڵه‌بانیو که‌سوکاریه‌تی وهه‌ر به‌‌بڕیاری ئه‌وانیشه‌وه‌نا‌بێت ناوی هیچ ده‌سته‌و ده‌زگای بارزانی وتاڵه‌بانی له‌نێو لیسته‌ی گه‌نده‌ڵیدا بنوسرێته‌وه‌. به‌ڵام ده‌کرێت سه‌یری‌فه‌رمانبه‌رێکی بچوک که‌دوور له‌و بازرگانانه‌وه‌ بێت بکرێت‌، بێگومان گه‌نده‌ڵی موئه‌سه‌ساتی بێشه‌رم و کارتۆنیانه‌که‌ی سه‌ر به‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ناگرێته‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ش سه‌رۆکی گه‌نده‌ڵ و مه‌سروری پیاوکوژ به‌ر له‌هه‌ر لیژنه‌و که‌سانێکی تر ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و دۆکومێنتانه‌دا بچنه‌وه‌به‌ر له‌وه‌ی که‌ئه‌م دوو زاته دزانه‌‌بڕیار بده‌ن که‌ئایا ئه‌م تاوانانه‌ڕاستن یان نا؟

ئه‌مه‌له‌لایه‌ک وه‌له‌هه‌مان کاتداگوێم له‌گه‌نده‌ڵی دووهه‌می سه‌ر به‌باره‌گای بارزانی کوردفڕۆش گرت که‌ئه‌ویش مه‌سرور بوو. به‌ڕاستی زاناو پسپۆره‌له‌پیاوکوشتن و به‌یه‌که‌م مرۆڤی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ده‌ژمێردرێت .ئه‌و له‌خۆباییبوه‌که‌لای گشت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان ناسراوه‌ به‌خائین و ناپاک و داوێن پیس و تاوانبار ، زۆر بێ شه‌رمانه‌هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ڕه‌خنه‌گرانی کورد ده‌گرت که‌چۆن ده‌وێرن ڕه‌خنه‌له‌سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ته‌کارتۆنیکه‌بگرن .چونکه‌که‌س زانیاری و خبره‌ی نیه‌وه‌ک مه‌سروری بن ده‌ست گه‌وره‌بووی ساڤاکی ئێران ، کاتێک که‌به‌جلی سه‌ربازیه‌وه‌ به‌و هه‌مو تانج و ئه‌ستێره‌وه‌زۆر شتی سه‌یر سه‌یری تره‌وه‌ده‌یبینیت که‌به‌سه‌ر سنگیوه‌ وه‌ک تاڤلو دروستکراون‌جۆره‌ها مه‌دالیای جاشایه‌تی به‌خۆیه‌وه‌کردوه‌ وه‌ک چۆن بڵێی جه‌نه‌راڵێکی پیری پاڵه‌وانه‌که‌له‌شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا توانیویه‌تی به‌سه‌ر فاشسته‌کاندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له‌هه‌ر ووڵاتێکی ئه‌م جیهانه‌دا خه‌ڵاتێکی سه‌ربازی تایبه‌تی پێدرابێت ... من نازنام ته‌مه‌نی ئه‌و موراهقه‌ده‌بێت چه‌ند بێت وا ئه‌م هه‌موو مه‌دالیای شه‌ڕو تانجو ئه‌ستێره‌و شمشێره‌ی وه‌رگرتبێت ، دیاره‌وه‌ک خۆی باسی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت به‌زانیاری و خبره‌تی کاره‌‌که‌ی خۆی به‌ده‌ستی هێناوه‌ هه‌ر بۆیه‌نابێت به‌ڵکو ناتوانرێت هیج که‌سێکی تر ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت وه‌ک خۆی ده‌لێت له‌و‌شاره‌زاترو هۆشیار تر له‌ناو ئه‌و چوار پێنج ملیۆن کورده‌ی که‌باوکه‌ته‌زویرچیه‌که‌ی حوکومیان ده‌کات نادۆزرێته‌وه‌.
باشه‌ده‌بیت مه‌سعود بارزانی و پێشتریش نێچیرڤان بارزانی و وا ئێستا قاره‌مانو بلیمه‌تێکی تریش په‌یدا بوه‌به‌نازناوی مه‌سرور بارزانی لێزان له‌کوشتنی لاوانی کورد ناوی ده‌رکردوه‌گوایه‌ئه‌مانه‌ نازانن که‌گه‌نده‌ڵیو ه دادوه‌ری چۆن ده‌بێت و چلۆن چاره‌سه‌رده‌کرێت؟ ئه‌گه‌ر نازانن با له‌خۆ بایی نه‌بن و به‌ڕاشکاوی ئاشکرای بکه‌ن و بلێن که‌له‌ڕاستیدا که‌سی تری وه‌ک ئه‌وان زیره‌کتر نیه‌له‌ته‌زویرکردن و گرتنی ده‌سه‌ڵات به‌زۆره‌ملێ. خۆێێن باش ده‌زانن که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه‌ به‌یارمه‌تی ئه‌جنده‌کانی تورکیاو ئێران و ئه‌مه‌ریکا پێیان به‌خشراوه‌و ئه‌وانیش ئه‌وڕۆ به‌م میلله‌ته‌قاره‌مانه‌ی ده‌فڕۆشنه‌وه‌و چاکیش ده‌زانن که‌هه‌تا ئه‌وان جاشایه‌تی بۆ ئه‌و دوژمنانه‌بکه‌ن لابردنیان له‌ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌یه‌کی تریش دوورده‌که‌وێته‌وه‌، نه‌وه‌که‌ مانه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ زیره‌کی و شاره‌زایی به‌چه‌ناشرینه‌گه‌نده‌ڵه‌‌کانی ئاسایشی بارزانی خۆفڕۆشه‌وه‌ هه‌بێت‌‌، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که‌له‌ وڵاتانی جیهاندا ده‌ته‌قێته‌وه‌بێگومان پاره‌و پووله‌کانیان له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌رده‌گرن که‌ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی پێ ڕاگرتوون. جا باشه‌ئه‌و ووڵاتانه‌سه‌قامگیری له‌هه‌رێمدا بۆ تێک بده‌ن کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌جاشی سه‌ره‌کی خۆیان بن و به‌فه‌رمانی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن؟ لای ئه‌وان گرنگ نیه‌مسعود بارزانی و نێچیر بارزانی و مه‌سرور بارزانی و سداد بارزانی وموهێمن بارزانی وسامان بارزانی و سیروان بارزانی و....هتد..خۆ ئه‌ونده‌دزی بارزانی هه‌یه‌هه‌تا بنووسی ناویان ته‌واو نابێت بۆیه‌با باسی هه‌ندێکی تریش وه‌ک که‌ڵه‌شێره‌‌قاره‌مانه‌که‌ی پرچ به‌ڕه‌شکراوه‌که‌ی بارزانی بکه‌ین که‌به‌بۆیاغی ڕه‌شی تورکی سه‌ری ڕه‌ش ده‌کات به‌ناوی فازیڵ مگنی که‌خۆی به‌میران له‌قه‌له‌م ده‌دات ئه‌و زاده‌ی که‌کچه‌که‌ی خۆی کوشت، ئه‌و کچه‌ی که‌دوای پێست ڕه‌شێکی ئه‌مریکی که‌وتبو وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م زاته‌شه‌ریفه‌که‌ به‌زۆر ژنێکی ماره‌داری له‌خۆی ماره‌کرد، هه‌ر ئه‌ویشه‌که‌ژووری خه‌وی خانوه‌کانی نابێت له‌200 مه‌تری دووجا که‌متر بێت. ئه‌ویش نمونه‌یکی تری گه‌نده‌ڵیه‌که‌بارزانی گوایه‌ نایانناسێته‌وه‌و یان رۆژی نوری شاوه‌یس و براکه‌ی به‌ناوی بروسک که‌شه‌وان به‌قه‌رابه‌وێسکی نه‌خۆنه‌وه‌قه‌د خه‌و نایانباته‌وه‌. کاتێک بروسک شاوه‌یس به‌ملیارد پاره‌ی له‌حکومه‌تی عێراقی دزی و له‌گه‌ڵ مه‌سعودا دابه‌شی کردن و ئێستاش له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌داواکراوه‌. یاخود ڕۆژ شاوه‌یس که‌نه‌ک پارچه‌زه‌ویه‌ک بکڕێت و ته‌واو به‌ڵکو گۆند و لادێکان سه‌رانسه‌ر ده‌کڕێت و خانوه‌به‌زه‌وت کراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌چه‌نده‌ها ده‌فته‌ر مانگانه‌داویه‌تی به‌کرێ که‌بارزانی ده‌ڵی گه‌نده‌ڵ کوا وه‌له‌کوێن با پاره‌کانی ئه‌م زاتانه‌که‌شف بکات و هی زه‌عیم علی و که‌شاخو گردو ناوچه‌کانی سه‌ر به‌شه‌قڵاوه‌نه‌مان له‌خۆی تاپۆ نه‌کات، یان موحسن دزه‌یی و خزه‌مه‌کانی دزه‌یی که‌ناویان به‌خۆیانه‌وه‌یه‌،با باسی خزمه‌ده‌زه‌کانی زێباریه‌کان بکات که‌به‌لۆری دۆلار له‌گه‌نجینه‌کانیان حه‌شار داوه‌،با باسی جه‌لاله‌گه‌ماڵ له‌گه‌ل ژنه‌دزه‌که‌ی و منداله‌کانی بکات که‌نیوه‌ی سلینمانیان به‌تاڵان بردوه‌ با باسی مه‌لا به‌ختیار بکات که‌‌به‌ناوبانگه‌به‌مه‌لا که‌متیارو دۆلاره‌کانی پێ ئاشکرا بکات با باسی کۆسره‌ت ڕه‌سول و منداڵو که‌سو کاریان بکات یان با باسی دزی به‌ناوبانگ به‌رهه‌م ێالح بکات که‌هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌به‌غدادا‌کار ده‌کات له‌هه‌ر په‌یمان و عه‌قدێکی تجاری به‌شی خۆی وجه‌لالی نا موباره‌کی به‌لاوه‌ناوه‌. با باسی ئه‌و هه‌مو سه‌رۆک ده‌زگاو مه‌ڵبه‌نده‌پارتیانه‌و‌ئه‌ندامه‌کانیان بکات که‌چه‌ند خانو موڵکیان به‌ناوه‌وه‌یه‌به‌تایبه‌تی ئه‌ندامه‌خۆفرۆشه‌کانی بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، با باسی موحافیزه‌کۆن و تازه‌کانی ئه‌و سێ شاره‌بکات بزانێت چه‌ند سه‌رمایه‌یان هه‌یه‌،با باسی مدیر به‌له‌دیه‌کۆن و نوێکان بکات که‌چی نه‌ماوه‌تاپۆی نه‌که‌ن به‌سه‌رخۆیان و سه‌رکرده‌کانیاندا و، خۆ هه‌ر بۆ نمونه‌حاکم قادر بۆ لێکۆڵینه‌وه‌شاهیدێکی زیندوه‌ ، با باسی ئه‌و هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌بکه‌ن ئه‌وانه‌ی کۆن و نوێ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌خزتمه‌تکاری ئه‌م دوو حیزبه‌بوونه‌با بزانێت چه‌ند پاره‌و موڵکیان به‌سه‌ر دابه‌شکراوه‌، جگه‌لاوانه‌ش با سیخوره‌کانی به‌عسی بیر نه‌چێت وه‌ک فوئاد مه‌عسومو هاوه‌ڵه‌کانی که‌چۆن ئێستا گه‌مان به‌ده‌فته‌رودۆلارو بلۆک ده‌که‌ن، وا دیاره‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕدا سیخوری نه‌کردبێت ئه‌وڕۆ له‌کوردوستاندا جێگایان نابێته‌وه‌،،،،،،هتد ئه‌وه‌نده‌شت زۆره‌ناتوانم بۆ سه‌رۆکی گه‌نده‌ڵ و ته‌زویرچی باس بکه‌م، بۆ نمونه‌سه‌رۆکی هه‌رێم هیچ لیژنه‌یه‌کی دانه‌ناوه‌بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ له‌ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو ئوسترالیا هاتونه‌ته‌وه‌و پاره‌له‌دوو ووڵات وه‌رده‌گرن که‌ئه‌مه‌گه‌نده‌ڵیه‌کی نێو ده‌وڵه‌تیه‌ئایا ناتوانێت ناوی هه‌ر که‌سێک که‌له‌ده‌ره‌وی ووڵات هاتۆته‌وه‌ناوه‌کانیان بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون به‌رزکاته‌وه‌. جا با بزانێت گه‌نده‌ڵن یان نا ئایا پاره‌ی خانه‌نشینی و یاره‌مه‌تی سۆشیال که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌ری ده‌گرن و له‌کوردوستانیش هه‌ر خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن. ئایا ئه‌مه‌گه‌نده‌ڵی نیه‌ئایا مه‌سعود ی ته‌زویرچی ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ناکه‌وێته‌به‌ر پرسی دادوه‌ری نێو ده‌وڵه‌تیوه‌و به‌رپرسیاری داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان نابێته‌وه‌؟ خۆ هه‌ر بۆ سومعه‌تی خۆی و میلله‌تی کورد باش نیه‌کاتێک‌ ئێمه‌وه‌ک میلله‌تێک نه‌توانین ببین به‌جێباوه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی . جگه‌له‌وانه‌ش هه‌ر بۆ پروپاگانده‌ی خۆیان وا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ووڵاتنی ئه‌وروپیدا به‌ستوه‌بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی که‌له‌ژێر چنگی که‌ریم سنجاریو مه‌سروری پیاوکوژدا هه‌ڵاتون وا ئێستا به‌زۆری ڕه‌وانه‌ی کوردوستانی ژێرده‌سته‌ی خۆفڕۆشان ده‌کرێنه‌وه‌.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌که‌سه‌رۆکی گه‌نده‌ڵ داوا له‌دزه‌که‌ره‌خۆره‌کان ده‌کات یاداشتو به‌ڵگه‌ی دزی که‌ئه‌و زاتانه‌کردویانه بۆی ئاماده‌بکه‌ن و بۆی بهێنن ‌بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی گه‌نده‌ڵ تاوانباریان بکات و سزایان بدات. ئه‌وه‌ش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بلێت ئه‌ی دزو جه‌رده‌کان من ئه‌مرۆ بڕیارم داوه‌ لیژنه‌یه‌کی لێپرسینه‌وه‌ بۆ ئاشکرا کردنی ماڵو ماڵاتی هه‌مو که‌سێک بکه‌م بۆ ئه‌وه‌هه‌ر شتیک هه‌ر دزییه‌ک هه‌ر زه‌ویه‌ک هه‌ر خانویه‌کی کۆنی حکومه‌ت هه‌ر گردێک هه‌ر شاخێک که‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌ژده‌ساڵه‌دا تاپۆ کرابێت ده‌بێت بدرێت به‌دادگاو سزای ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ دژ به‌میلله‌ت کاریان کردوه‌و مرۆڤی فاسدن‌ به‌توندی بدرێت ، سه‌رۆکی گه‌نده‌ڵه‌کان خۆی باش ده‌زانێت که‌خه‌ڵکانێک هه‌ن له‌ 5 بۆ100 زه‌وی خانو و زه‌وی له‌ کاتی جیاواز جیاوازدا له‌سه‌ئه‌م دزو جه‌رده‌و ماڵ و منداڵیان و که‌سوکاری ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ تاپۆ کراوه‌،که‌واته ده‌بێت‌لیژنه‌یه‌کی ئاشکرا کردنی دزی و جه‌رده‌یی بێلایه‌ن لایه‌ن پسپۆری شاره‌زاو کوردپه‌روه‌ر پێک بێت و له‌هه‌مان کاتدا چاو نه‌ترس و جه‌سوریش بن، هه‌ر ئه‌و کاته‌گه‌نده‌ڵیو فه‌سادو دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
به‌ڵام پرسیاره‌که‌لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌که‌ئایا مه‌سعودی به‌زۆرده‌ملێی میلله‌ت له‌خۆیه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌کات یان نا؟ ئایا ئاماده‌یه‌سه‌یرانگای سه‌ریڕه‌ش و پیرمام سه‌یرانه‌داگیرکراوه‌کانی تری کوردوستان که‌له‌لایه‌ن جه‌لالی کۆنه‌جاشه‌وه‌داگیر کراوه بۆ میلله‌ت و حکومه‌ت بگه‌‌ڕێننه‌وه‌یان نا؟ ئایا ئاماده‌یه‌پاره‌دزراوه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه‌؟ ئایا هێزی پێشمه‌رگه‌بۆبه‌رگری کردنی دوژمنانه‌یان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌؟ ئایا واز له‌په‌یمانی ستراتیژی خۆی و جه‌له‌ده‌هێنێت که‌ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی دابه‌شکردنی به‌روبوومی کوردوستانه‌؟ ئایا،،،ئایا... ئایا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ته‌زویرچی له‌به‌ر ترسی شۆڕشی لاوان و گه‌نجانی کوردوستان‌ بڕیار ده‌دات که‌تا زوه‌باشتر واز له‌و گه‌نده‌ڵیه‌بێنێت به‌ڵکو به‌و کاره‌بتوانێت په‌تی هه‌ڵواسینی میلله‌ت له‌خۆیی و ماڵ و منداڵ و برازاو که‌سوکاری خۆی دوور بکاته‌وه‌؟ جا له‌وه‌گرنگتر ئه‌وه‌یه‌که‌ئایا گه‌نده‌ڵه‌کانی تر ده‌شێت به‌گوێی سه‌رۆکه‌ته‌زویرچیه‌که‌یان بکه‌ن و له‌شه‌قی میلله‌ت بترسن و ماڵ و موڵکی میلله‌تی کورد بۆ کوردوستان بگه‌ڕێننه‌وه‌؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە