هۆلاکۆ به‌زێنانی دوێنێ و له‌شکر شکێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌وڕۆ...
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
به‌چکه شێرانی هۆلاکۆ به‌زێنه‌کان، ئه‌ی له‌شکر شکێنانی دوژمنانی کوردوستان، وا نه‌وه‌که‌تان پڕ به‌ده‌نگ هاوارتان بۆ ده‌به‌ن و داوای یارمه‌تی و کۆمه‌کی بازوی ئاسنین و ده‌نگی زوڵاڵی ئێوه ده‌که‌ن . له کاتی دیاریکراوی خۆپیشانه‌کاندا، با هه‌ر هه‌مومان پێکه‌وه له گه‌ڵ گشت لاوان و گه‌نجان ده‌ست له ناو ده‌ست بکه‌ین و به یه‌ک ده‌نگ هاوار بۆ وه‌دیهێنانی مافه خوراوه‌کانمان بکه‌ین. ده‌نگمان هێنده بڵند که‌ینه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی بهێنێته هه‌ژان . میلله‌تی کورد به خۆپیشاندانێکی گشتی و سه‌رانسه‌ری نه‌بێت هه‌رگیزله ژێر چه‌پۆکی ده‌سه‌ڵاتداران و زۆردارانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌لا چوالان ڕزگاری نابێت.
خه‌باتگێڕان و تێکۆشه‌رانی قه‌ڵاو مناره، له کاتی خۆپیشانه‌کاندا حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و خاڵانه‌ی که له خواره‌وه‌دا دامڕشتون ببێت به هه‌ندێک له‌و داخوازیانه‌ی که له خۆپیشانه‌کاندا خوازیارن وه‌به‌رهه‌می بگه‌یه‌نن. هه‌تاوه‌کو گشت داواکانمان له خۆپیشانه‌کاندا نه‌گاته به ئامانجی خۆی و به ئارازوه ڕه‌واکانمان نه‌گه‌ین پێویسته له سه‌رهه‌مومان هه‌ر به‌رده‌وام بین له خۆپیشاندانه‌کان و به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک هه‌ڵوێست ڕوو له ده‌سه‌ڵات بکه‌ین و تێ‌یان بگه‌یه‌نین که ئێمه‌ی کورد وا به ئاسانی خۆڵ ناخرێته چاومان.
1- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌ر به هه‌ردو ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ته‌کنۆکراتی بێ لایه‌ن.
2- ئاوه‌ڵدێر کردنی سه‌رانی بنه‌ماڵه له دام‌و ده‌زگا حکومیه‌کان و لابردنی مه‌سرور و مه‌نسورو بابۆ باڤێل و هتد...هه‌روه‌ها سه‌ندنه‌وه‌ی گشت ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه‌که‌و بنبڕکردنی هه‌مو پله‌وپایه‌کانیان.
3- لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌مو پله و روته‌به عه‌سکه‌ری و سه‌ربازیه‌کان له هه‌موو تاکێک که له‌ناو سوپا یان پۆلیسدا به ناوی حیزبه‌وه وه‌ریگرتبن. بۆیه هه‌ر که‌سێک خوێندنی کۆلێژی سه‌ربازی له 3 بۆ 4 ساڵ نه‌خویندبێت ده‌بێت پله سه‌ربازیه‌کانیان لێی بسێندرێته‌وه‌و سزای قانونی ته‌زویریشیان له‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت ..هه‌ر بۆ نمونه منداڵه‌کانی دوێنێی زۆربه‌ی بارزانیه‌کان هه‌مویان پله‌ی عه‌قیدیان هه‌یه. ده‌بێت بارزانی باش بزانێت که ئه‌و هه‌مو تانج و شمشیرو ئه‌ستێرانه ته‌نها به که‌سانی لێزان و ده‌رچووی به‌رزی کۆلێژه به‌ڵنده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌درێت نه‌ک به یه‌کێکی وه‌ک مه‌سرورو مه‌نسور و بابۆ بدرێت که هه‌رگیز قوتابخانه‌ی سه‌ربازیان نه‌دیتبێت، کۆتایی هێنان له بازدانی گرتنی پله‌وپایه‌ی سه‌ربازی و سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و پله‌وپایه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ر له ساڵی 1991 که به ساخته و واسته وه‌ریان گرتون. و سه‌ندنه‌وه‌ی پله سه‌ربازیه‌کانی که به بێکانه دراون به ئه‌ندامانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه. هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت ببێت به ئه‌فسه‌ر ده‌بێت ده‌رچوی کۆلێژی سه‌ربازی بێت. ئه‌و ساخته‌کاریه جه‌لالیه‌کانیش به هاما شێوه کردویانه
4- پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک و لیژنه‌یه‌کی بێ لایه‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتی کردن و رێکخستنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی سوپای کوردستان که له پێشمه‌رگه‌و سوپای تایبه‌ت و زرێڤانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سه‌ر به پاراستن و زانیاری پێکهاتون. به‌و شێوه‌یه چیدی کاره‌ساته‌کانی وه‌ک له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ڕوویان دا دوپات نابێته‌وه و له‌شکری زرێڤانی به‌وشێوه‌یه جاریکی تر ناکه‌ونه کوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیه‌وه. له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و سه‌ربازیه‌کان ده‌بێت بۆ حکومه‌تێکی بێلایه‌نی هه‌رێمی کوردوستان بگه‌ڕێته‌وه.
5- ده‌بێت بوجه‌ی کوردوستان له ژێر ده‌ستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌ربهێنرێت و ته‌نها په‌رله‌مانێکی باوه‌ڕ پێکراو بۆی هه‌یه ئه‌و بوجه‌یه هه‌ڵسه‌نگێنێت و ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ک حیزبه‌کان بۆیان نیه به هه‌وه‌سی خۆیان پاره بۆ ئه‌ندام و ڕێکخراوه‌کان و مه‌ڵبه‌نده‌کان و لیژنه‌و لقه‌کان له بوجه‌ی کوردوستانی بۆ ببڕنه‌وه، جگه له‌وانه‌ش ئه‌و پرۆژانه‌ی که هه‌ر به ناو پاره‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێت و سزاکاره‌کانیش به دادگا بگه‌یه‌نن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌وپوله‌ی که له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رکرده‌که هه‌ر له ساڵانی 1991ه‌وه که به تاڵان بردراون و خه‌زێنراونه‌ته بانقه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌و ده‌بێت به زوترین کات بۆ حکومه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی کوردوستان بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌ندێک له‌و پاره دزراوانه‌ی که تاڵه‌بانی و بارزانی دزیویانه‌و ئاودیویان کردوه له یاداشته‌کانی ویکیلیکسدا نوسراونه‌ته‌وه.
6- داگیرکه‌ره‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش مه‌سعود بارزانی و حکومه‌ته یه‌ک به‌دوا یه‌ک هاتوه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه، هیچ کاتێک به‌روارێکی تایبه‌تیان بۆ ته‌واو کردنی پرۆژه‌کان دیاری نه‌کردوه. به بۆنه‌ی نه‌بونی ئه‌و پڕۆژانه چه‌ندها ساڵ به ته‌نده‌ر ئه‌م دوو زاڵمه‌و داروده‌سته‌که‌ی بۆ هه‌مان پرۆژه وه‌همیه‌کان به ده‌یان جار پاره‌یان له بوجه‌دا بۆ وه‌رگرتۆته‌وه. هه‌ندێک له‌و پڕۆژانه له په‌رله‌ماندا ناوبراون.
7- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی که له کۆنه‌وه و هه‌ر له ڕۆژانی بونی گومرگی سه‌ر سنووری زاخۆ و برایم خلیله‌وه هه‌تاوه‌کو ده‌گاته فڕۆشتنی به‌نداوی /سه‌ده‌ی بێخمه و کارخانه حکومیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وگشت پیتاک و مس و ئاسن وئۆتۆمبیل وگشت ده‌زگاکانی حکومه‌ت که به ئێرانیان فڕۆشتبوو دراوه‌که‌ی بۆ حکومه‌تی کوردوستان بگه‌ڕێننه‌وه . ئاشکراکردنی گشت ئه‌و یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که به ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه گه‌یشتبوون به تایبه‌تی ئه‌و یارمه‌تیه تایبه‌تیانه‌ی که بۆ هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید ته‌رخان کرابون.
8- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی که له کۆمپانیه‌کانی سه‌ر به ده‌رهێنانی نه‌وت و فڕۆشتنی نه‌وتی قاچاخ له‌کوردستاندا وه‌گیراون بۆ حکومه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی کوردوستان ، نابێت ئه‌و پارانه به‌ڕێی ئه‌رسه‌لان بایز و وه‌کیله‌که‌ی و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کا ن و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانه‌وه تێبپه‌ڕێندرێت.
9- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گشت له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی که هه‌ردووک بنه‌ماڵه وه‌ک دیاری به ماستاوچیه‌کانی خۆیاندا داوه. جگه له‌وانه‌ش ئاشکرا کردنی گشت له‌و ئوتۆمبیلانه‌ی که له دامو‌ده‌زگا حکومیه‌کان به ناوی علوجه‌وه دزیبویان و به هاوڵاتیانیان فڕۆشتنه‌وه.
.
10- لا بردنی هه‌موو موخه‌سه‌ساتی تایبه‌ت که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دراوه به مه‌سینه هه‌ڵگره‌کان. واته نه‌هێشتنی مافی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که بۆیان هه‌یه سه‌رفی موخه‌سه‌ساتی تایبه‌تی بۆ کڕینی چاو قاوه‌و شتی تره‌وه بکه‌ن ،زۆر جار خیزانه‌کانی خۆیان ده‌به‌ن بۆ لۆقنته‌خانه‌کان و براده‌ره گه‌نده‌ڵه‌کانیان له میوانخانه سه‌ر به سوزه‌نه‌کان داوه‌ت ده‌که‌ن. به‌ڕاستی ئه‌و کارانه‌ش شوره‌ییه بۆ هه‌ردوک ده‌سه‌ڵاتو حکومه‌ته کارتۆنه‌که‌ی هه‌رێمه‌وه.
11- لابردنی بوجه‌و پیتاک و یارمه‌تی تایبه‌ت بۆ هه‌مو حیزبه‌کان و ڕێکخراوه‌کان، له ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌ندامانی ئه‌و پارتانه پاره‌ی ئابونه‌وه‌ی مانگانه بۆ پارته‌کانیان کۆ بکه‌نه‌وه نه‌وه‌ک به پێچه‌وانه‌وه بێت که ئه‌وڕۆ خه‌ڵكێکی زۆری سه‌ر به حیزبه‌کان موچه له ده‌وڵه‌ت وه ده‌گرن، ئه‌مه خۆی له خۆیدا تاوانێکی گه‌وره‌ی یاساییه که بوجه‌ی میلله‌ت بۆ که‌رتی تایبه‌ت سه‌رف بکرێت و سودی گشتی لێوه‌رنه‌گیرێت به‌ڵکو به پێجه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و دووحیزبه موچه‌دار نه‌بن ئه‌و فه‌وزا ئیداریه‌ی که له کوردستاندا هه‌یه دروست نه‌ده‌بوو، به مانایه‌کی تر ئه‌م دووحیزبه خۆی به کۆمه‌ڵیک له خۆفڕۆشانی مورته‌زه‌قه‌و به‌ڵته‌جیه‌وه به‌ستۆته‌وه‌و خۆی به‌سه‌ر میلله‌تی کوردی سته‌م دیده‌وه به زۆر سه‌پاندوه‌و پاره‌که‌شی له بوجه‌ی میلله‌ت ده‌رده‌هێنی و له دوایشدا ئه‌م مورته‌زه‌قانه له دژی هاوڵاتیان به‌کار ده‌هێنیت.
12- ئه‌و هه‌مو خانوانه‌ی که له وه‌زاره‌ت و ده‌زگاکانی حکومه‌تی سه‌دامدا به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به کرێ درابون و له دویشدا ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات به خۆڕایی ماستاوچیه‌کانی خۆتان به‌خشیه‌وه، ده‌بێت به‌زووترین کات بۆ دائره‌کانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه فه‌رمانبه‌ره‌کان ئه‌وڕۆش بتوانن به کرێیه‌کی گونجاو تیایدا نیشته‌جێ ببن. واته ده‌بێت سیسته‌مه کۆنه‌که بگه‌ڕێته‌وه جێگه‌ی خۆی. ئه‌و خانوانه گشتیان له تاپۆکانی سه‌ر به شاره‌کاندا به ئاسانی ده‌دۆزرێنه‌وه.
13- به یاسا قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌رفیات بۆ ئاهه‌نگ گێڕانی حیزبی و تایبه‌ت و گشتی له سه‌ر حیسابی بوجه‌وه، جگه له‌وانه‌ش به قده‌غه‌کهردنی بوونی که‌ناڵه حیزبیه‌کان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی حیزبی خۆیان به پاره‌ی بوجه‌ی کوردوستانه‌وه. ئه‌و که‌ناڵه حیزبیانه ده‌توانن به پیتاکی خۆیان پروپاگانده و هه‌ڵدان به‌سه‌ر بارزانی و تاڵه‌بنیه‌وه بکه‌ن.
14- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی که له حکومه‌تی مه‌رکزیه‌وه بۆ کڕینی چه‌ک وه‌رگیراون و بۆ خزمه‌تی بنه‌ماڵه به‌کار هاتوون . هه‌ندیک له‌و پاره‌وپولانه له ویکیلیکس و ئینته‌رپولدا نوسراونه‌ته‌وه .
15- وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و زه‌ویانه‌ی که به ناوی حیزبه‌وه دابه‌شکراوه، وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی که که به ساخته بۆ گشت ئه‌ندامانی سه‌ر به یه‌ک خێزان دراون..واته یه‌ک زه‌وی بۆ هه‌مو ئه‌ندامانی یه‌کخێزان.
16- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌مو ناوچه‌گه‌شتیاره‌اکان و سیه‌رانگاکان و ده‌ڤه‌ره گشتیه‌کان که له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌رێنه‌وه داگیرکراون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. سه‌ریڕه‌ش و قه‌لاچوالان و سه‌یرانگای سه‌رسه‌نگ و سۆلاف و بێخاڵ و شایه‌د حاڵی ئه‌و دااگیرکردنانه‌ن . ئه‌و سه‌یرانگانه ده‌بێت بۆ وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری کوردوستان بگه‌ڕێته‌وه و سه‌رو سیمای ئه‌و خانوانه‌ی که له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا به پاره‌ی میلله‌ت دروست کراون بگۆڕدرێت به مه‌رجێک گونجاو بێت بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گشت چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لانی کوردوستان و دروست کردنی ڕێسته‌ورانت و ئوتێل و سینه‌ماو شانۆ‌و جێگه‌ی یاریگه‌ی منداڵان بخه‌ێته هسه‌ر شانی هه‌مان وه‌زاره‌تی ناوبراو هه‌توه‌کو ئه‌و ناوچانه ببن به جێگای دڵخۆشکردنی هه‌زاران به‌شخوراوی ئه‌م میلله‌ته سته‌م دیده‌یه.
17- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ جێگه شیاوه‌کانی سه‌رده‌می کۆنیان که به واسته‌ی هه‌ردووک بنه‌ماڵه پله‌وپایه‌ی به‌رزیان پێ به‌خشراوه.
18- ده‌بێت جارێکی تر ته‌ماشای ناوی ئه‌و قوتابیانه بکرێته‌وه که به یارمه‌تی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ خوێندن ناردراون. کارمه‌ندانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌رپرس بکرێن به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌فتاره ناڕه‌وایانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌نجانی لێهاتووی کوردوستانیان کردوه‌و مافه ڕه‌واکنیان پێشێلکراون.
19- دابه‌شکردنی به‌روبومه نه‌وتیه‌کان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌سه‌ر گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵانی کوردوستان، چونکه ئه‌و سامانه سروشتیه بۆ گشت مرۆڤێکه که له‌سه‌ر ئه‌و خاکه هاتۆته جیهانه‌وه و نابێت ته‌نها به‌سه‌ر هه‌ردو بنه‌ماڵه‌و داروده‌سته‌کانیان دابه‌ش بکرێت.
20- به قه‌ده‌غه‌کردنی دروستکردنی پڕۆژه‌و خانوبه‌ره له‌سه‌ر زه‌وی و زاره کشتوکاڵی و ئاوادێرو مه‌رعاکان و شاخ و دۆڵه‌کان دا که ته‌رخانکراون بۆ له‌وه‌ڕی و کشتوکاڵی وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی که سه‌ر به سه‌یرانگای شاره‌وانیه‌کانن بۆ خودی شاره‌وانی. وه هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گشت زه‌ویو زار‌و خانوه ته‌جاوزه‌کان بۆ خودی حکومه‌تی هه‌رێم.
21- یارمه‌تیدانی ئه‌و هه‌مو کورده ده‌ربه‌ده‌رانه‌ی که ئه‌وڕۆ له ووڵاتانی ئه‌وروپادا نیشته‌جێن و بێ لانه ماونه‌ته‌وه، ده‌بێت بڕێک له بوجه‌ی کوردوستان ته‌رخان بکرێت بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت خێزانه کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
22- ئاشکرا کردنی موچه‌ی سه‌رۆک هه‌رێم و سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌زیرانو مودیرعاممه‌کان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و مو‌سته‌شاره‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و دراوانه‌ی که به ناهه‌ق پێیان ده‌درێت و لێساندنه‌وه‌ی گشت خان‌و ئۆتۆمبیله‌کانیان که به گه‌نده‌ڵی پێیان به‌خشراوه‌و لرف کراون .
بێگومان جگه له‌و بڕه خاڵانه به‌ده‌هان خاڵی جێبه‌جینه‌کراوی تر هه‌ن که لێره‌دا جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی نیه و تا ئه‌وڕۆش جێبه‌جێ نه‌کراون، ئه‌و مشته خاڵه به بۆچونی خۆم چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کین که قابیلی پاشگه‌زبونه‌وه نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست