له‌هۆلاکۆ به‌زێنه‌وه‌بۆ مه‌سعود بارزانی به‌زێنراو...
Saturday, 12/03/2011, 12:00
ڕه‌فتاری دیکتاتۆرانی جیهان هێنده‌سه‌رسوڕهێنه‌رن که مرۆڤه‌ساکاره‌کان به‌سه‌رسامیه‌وه‌تێی ده‌نواڕن. هه‌رده‌م میلله‌ته‌که‌یان له‌ژێرفشاری هه‌ژاری و زۆرداریدا ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ده‌نگی زوڵاڵ و ناڵینیان بۆ وه‌گیرهێنانی مافه‌خوراوه‌کانیان ده‌خنکێنن . داواکاریه‌کانی میلله‌ت بۆ ڕزگار بونیان له‌ژێر چنگی زۆرداران و نه‌مانی کۆیلایه‌تی به‌چه‌ک و تۆپه‌کانیان ژێر خاک ده‌که‌ن. که‌چی له‌هه‌مان کاتدا خۆشیان به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمانه‌وه‌هه‌ر خه‌ریکی به‌سه‌ربردنی ژیانێکی پڕ له‌کامه‌رانین، بگره‌هه‌ر به‌رده‌وامن له‌کڕینی ماشینی نوێ و درووست‌کردنی کۆشک وته‌لاری بڵند و کڕینی خشڵ و زیو و داگیرکردنی سه‌یرانگاو زه‌وی وزاری خه‌ڵکانی به‌له‌نگازی گه‌له‌که‌یانن و دابه‌شکردنی ده‌مانچه‌ی ئاڵتونی و کڕینی ویژدانی مرۆڤه‌چاوچنۆک و چه‌وساوه‌کانیانن.
هه‌میشه‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی زۆرداران کورت بوه، هه‌ر وه‌ک گه‌رده‌لوله‌یه‌ک وایه‌که‌له‌دوورایی بیابانه‌کانه‌وه هه‌ر به‌خۆی خامۆش ده‌بێته‌وه. تۆ بڵێیت مێژوو هیچ مانایه‌کی نه‌بێت و ڕوداوه‌دێرینه‌کان هیچ کاریگه‌ریه‌کیه‌کی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر مێشک پوچه‌دیکتاتۆره‌کانه‌وه‌نه‌بێت، با واشی دابنێین که‌مێژوو بێسه‌روبنه‌و مرۆڤیش هه‌ر با له‌خۆیه‌وه هاتبێته‌دونیاوه، به‌ڵام خۆ ناکرێت هۆشی مرۆڤ له‌یه‌ک جێگه‌دا چه‌ق بگرێت و جووڵه‌ی بۆ نه‌مابێته‌وه به‌ره‌و ئاستێکی ڕووناکتر نه‌نواڕێت. هه‌ر مرۆڤێک له‌دوو بۆچونی وویست و بیر و هه‌ست پێکهاتوه‌یه‌کێکیان خێره‌و ئه‌ویکه‌شیان شه‌ڕه، ئه‌و دوو پێکهاته‌یه‌مێژوی پێشڤه‌چونی مرۆڤایه‌تی پێک دێنن، ئاره‌زوی دامه‌زراندنی پاشه‌رۆژێکی خۆش بۆ نه‌وه‌کانی دوواییمان له‌کرده‌وه‌ی باش پێک دێت ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که‌کاردانه‌وه‌کانمان دووچاری گرفتی بێچاره‌نه‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌دروست بونی سه‌رده‌می هاتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه زۆرداران ویستویانه‌به‌گشت توانایانه‌وه‌بتوانن هه‌ر به‌خۆیان بڕیار ده‌رکه‌ن و زاڵیش بن به‌سه‌ر بۆچونه‌کانی حکومه‌ته‌کارتۆنیه‌کانیان و مرۆڤه‌چه‌وساوکانی ژێر ده‌ستیان. ڕه‌نگه ئه‌و کرده‌وانه‌بۆ چه‌ند ساڵیک خۆی ڕابگرێت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تا بتوانێت هه‌ر خۆی به‌هێزتر بکات و گشت جۆره‌کوشتن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ش دژ به‌هاوڵاتیه‌کانی به‌کار بهێنێت.
پیاوه‌چڵکاوخۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ گرتنی قوتی ڕۆژانه‌یان هه‌رچیه‌کیان پێ بکرێت بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌به‌جێی دێنن، جگه‌له‌وه‌ش هه‌رده‌م ئاماده‌شن که‌تا بۆیان بکرێت هه‌ستن به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی پروپاگانده‌و به‌لاڤۆکی بێ مانا‌و بێ سود بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌به‌سه‌ر سپێنراوه‌که‌یان. هه‌ر کات و شوێنێک و زه‌مانێکش بێگومان پێویستی به ڕه‌فتارێکی تابه‌تیی خۆی هه‌یه.
جۆره‌ها ده‌سه‌ڵاتی وه‌ک فرعه‌ون و رۆم و بابلی و ئاشوری‌و فارسییو تورکی و عاره‌بی و گه‌لیکی تریش له‌وانه‌له‌و سه‌رزه‌مینه‌هاتون و چون ، به‌ڵام له‌و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی پێشودا ده‌سه‌ڵاتیش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات ، یه‌کێک له‌هه‌ره‌کوشنده‌ترین ده‌سه‌ڵات پێی ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی، به‌خۆم ئه‌م سه‌رده‌مه‌م به‌دیکتاتۆری دیموکراتی ناوناوه، ئه‌م جۆره‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ک زه‌ینالعابدین و موباره‌ک و قه‌زافی و بارزانی و تاڵه‌بانی لای خۆشمان هه‌میشه‌به‌ره‌نگاری دوو جۆره‌بۆچوون بوونه‌ته‌وه، یه‌کێکیان پێی ده‌وترێت مافی مرۆڤ و ووشه‌ی ئازادی به‌وی تریشیان ده‌ڵێن به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی خۆپیشانده‌ران . هه‌رکاتێک ئه‌و دوو واژه‌یه‌دێنه‌به‌ر گوێیان ئه‌م کۆرپه‌دیکتاتۆرانه‌یه‌کسه‌ر توشی له‌رزۆکی ده‌بن.
ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌هێنده‌لاوازه‌که نه‌وه‌که‌ته‌نها ده‌یه‌وێت خۆڵ بخاته‌ناو چاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه‌به‌ڵکو‌ده‌یه‌وێت خودی خۆشی به‌ڕاپه‌ڕینی دروستکراو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌و چه‌ند مرۆڤه‌بیده‌سه‌ڵاته‌ی که‌له‌شاری هه‌ولیری بێ ئاخ و داد کۆتکردنه‌وه‌ئه‌وپه‌ڕی نیشانه‌ی سووکایه‌تیتان بوو ڕوه‌و گه‌نجانی هه‌و‌لێرتان کرد و بازوه‌کانی خۆتان له‌نێو جه‌ماوه‌ری کوردوستاندا بۆ پیشان دان ، خۆ ئێمه‌باش ده‌زانین ئه‌و خه‌ڵکانه‌به‌ئاره‌زوی خۆیان نه‌هاتبون وه‌ک کۆیله له‌به‌رده‌متا بوه‌ستن و تۆش وه‌ک فه‌رمان به‌کۆیله‌کانت ده‌رکه‌یت وابو، زو زوش هه‌ر وه‌ک توتکه‌سه‌گێک کلکت له‌به‌رامبه‌ریان باده‌دا وخێسه‌ت لێده‌کردنه‌وه. ئه‌وان گشتیان به‌پاره‌ی میلله‌تی سته‌م دیده‌هاتبونه‌به‌رده‌م زوحاکه‌که‌یان و هاواریان بۆ ده‌برد و ده‌یانوت زۆر سوپاس خودێی بارزانی دزی گه‌وره که‌ئه‌وڕۆش له‌سه‌ر حیسابی گه‌ل تێرمان خوارد‌و په‌نجا هه‌زار دیناریشمان وه‌رگرت، جا بۆ سبه‌ینێ خودا که‌ریمه. ده‌بوایه‌تۆزقڵێک شه‌رمت له‌خۆت بکردایه‌و پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ت به‌و شێوه‌یه‌به‌هه‌در نه‌بردایه. ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌که‌یت فه‌رمو بڕۆ بۆ به‌ر ده‌رکی سه‌رای ئازادی و هه‌مان گۆتنه‌که‌ی هه‌ولێریان بۆ بڵێره‌وه، بزانه‌هه‌ر به‌فیکه‌تا بارزان ناتنێرنه‌وه، ئیتر ئه‌م خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تانه‌ت له‌چی ؟ با باش بزانیت ئێمه‌ی کورد ئه‌وڕۆ چاومان کراوه‌یه‌و به‌هه‌زارانی وه‌ک تۆش خۆڵ ناخرێته‌چاویان.
ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌خۆ بایی بوی هه‌ناسه‌کورت، وا مه‌زانه‌ئه‌م میلله‌ته‌به‌و قسه‌پڕوپوچانه‌ت به‌ره‌و‌هه‌ڵدێر ده‌به‌یت و تا بۆشت بکرێت سوکایه‌تی و که‌مایه‌تیان پێبکه‌یت وه‌رگرتنی سه‌ربه‌ستیشیان به‌داموده‌زگا سه‌رکوته‌که‌ت به‌نانی ڕۆژانه‌یان ده‌کڕیته‌وه.
ئێوه‌له‌وه‌تی هه‌ن وه‌ک کوله وجرج و به‌ڵته‌چی قوت و توانای ئه‌م میلله‌ته‌تان هه‌ڵ ڵوشیوه، هه‌ر له‌سه‌رده‌می باوباپیرانتانه‌وه‌ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئێوه‌له‌سه‌ر هه‌ناسه‌کورتی عه‌شره‌ته‌که‌تان توانیوتانه‌ژیانی ڕۆژانه‌تان وه‌چنگ بێنن، خۆ قابیله‌نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕه‌فتاره‌کانی باپیره‌گه‌وره‌و باپیرتیان له‌یاد چوبێته‌وه که‌هه‌میشه‌خه‌ریکی قاچاخچێتی سه‌ر سنووری تورکیا‌و عێراق و ئێران بوه‌و به‌کوشتنی ده‌ها مرۆڤی سه‌ر به‌خانه‌واده‌که‌ی خۆشی وازی نه‌هێنابوو به‌ڵکو په‌لاماری گشت تیره‌و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ری بارزانیشی داب‌و و باوکتان که‌مه‌لاموسته‌فایه‌پیشه‌ی سه‌ره‌کی جاشایه‌تی کردن بوو بۆ ڕه‌زاشای په‌هله‌ویو کوڕه‌که‌ی، نامه‌وێت درێژه‌به‌و بابه‌ته‌بده‌م چونکه‌مێژوتان لای گشت تاکه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ئاشکرایه، تۆ بڵێیت مه‌سعودی ئه‌وڕۆ له‌باوکی شه‌ریفتر بێت و له‌کاتی ته‌نگانه‌دا پشت له‌نه‌ته‌وه‌کی نه‌کات و تێی نه‌قوچێنێت؟ خۆ ئه‌و جۆره‌کردارانه‌ڕه‌فتاری ئه‌وڕۆتان نیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌پیشه‌یه‌و بۆتان ماوه‌ته‌وه. ئاشبه‌تاڵ و31ی ئابمان هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه.
چیتان به‌و نه‌ته‌وه‌یه‌تا ئێستا نه‌کردوه؟ بگره‌ئێوه‌ی به‌کرێگیراوی نێوده‌وڵه‌تی کارتان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌رگیز نه‌هێڵن ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده‌بۆ دروست کردنی وڵاتیکی سه‌ربه‌خۆ به‌ئاسۆی خۆی بگات . هه‌ر ئێوه‌نه‌بون بارزانی که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی 1991ه‌وه‌مژولی کۆکردنه‌وه‌ی به‌روبومی گومورگی ئیبراهیم خه‌لیل بوون و ده‌ستان له‌نێوده‌ستی به‌عس کرد‌و پێکه‌وه‌نه‌وتتان ده‌فڕۆشت . ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی که‌له‌کۆنه‌وه‌و هه‌ر له‌ڕۆژانی بونی گومرگی سه‌ر سنووری زاخۆ و برایم خلیله‌وه‌هه‌تاوه‌کو ده‌گاته‌فڕۆشتنی به‌نداوی /سه‌ده‌ی بێخمه‌و کارخانه‌حکومیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وگشت پیتاک و مس و ئاسن وئۆتۆمبیل وگشت ده‌زگاکانی حکومه‌ت که‌به‌ئێرانیان فڕۆشتبوو دراوه‌که‌ی بۆ حکومه‌تی کوردوستان بگه‌ڕێننه‌وه. ئاشکراکردنی گشت ئه‌و یارمه‌تیه‌نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که‌به‌ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌گه‌یشتبوون به‌تایبه‌تی ئه‌و یارمه‌تیه‌تایبه‌تیانه‌ی که‌بۆ هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید ته‌رخان کرابون.
ئه‌وه‌بیست ساڵه‌ئیوه‌تێرتان له‌و هه‌مو ملیارد دۆلاره که‌دێته ناو‌کوردوستانه‌وه نه‌خواردوه. جگه‌له‌وه‌ش به‌رده‌وام ئیستاش خه‌ریکن ڕۆژانه‌نه‌وت ئاودیوی ئیران ده‌که‌ن و سه‌روه‌ت و سامانی کوردوستانتان به‌هه‌در کرد‌و گشتی له‌بانقه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و سه‌ریڕه‌ش کۆکردۆته‌وه.
ئێوه‌هێنده‌بێ مێشک و بیر ته‌سکن که‌توانای بیرکردنه‌وه‌شتان نه‌ماوه، ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌رگای دزینه‌که‌ناتان هێنده‌واڵایه‌که‌وشه‌کانی نووسه‌رانی ڕۆشنبیریش بۆ خۆتان ده‌دزنه‌وه، ئاخر تۆیه‌کی نه‌زان چوزانی هۆلاکۆ چێ بوو که‌له‌ووته‌که‌ی ناو شاری هه‌ولێردا دوپاتت ده‌کرده‌وه‌ئه‌گه‌ر له‌خودی منت نه‌دزیبێت، من هه‌ر به‌خۆم نازناوی هه‌ولێرم نا به‌هۆلاکۆ شکێن ،که‌چی سه‌رۆکی ته‌زویرچیان ئه‌و وشه‌یه‌شی بۆ خۆی قۆسته‌وه، تۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت هه‌موو ڕسته‌که‌ت بخوێندایه‌ته‌وه‌که‌ناونیشانی ووتارێکم بوو له20110309 دا له‌کوردوستانپۆستدا به‌ناوی هۆلاکۆ به‌زێنانی دوێنێ و له‌شکر شکێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌وڕۆ... بڵاوم کردبۆوه
بونی ئێوه‌بوه‌به‌کابوس و چۆته‌ملی کوردی هه‌ژاره‌وه، دزینه‌کانتان هه‌ر هه‌موی پاروی ناو ده‌می منداڵی هه‌ژاری ئه‌و میلله‌ته‌یه‌و ئێوه‌له‌ناو ده‌میان ڕایده‌کێشنه‌وه.
تاوانه‌کانتان هێنده‌زۆرن که له‌په‌ڕتوکێکی پێنجسه‌د لاپه‌ڕه‌یش جێگای نابێته‌وه، به‌ڵام کورد ده‌ڵێت کلکی درۆ کورته‌و له‌ناوه‌ڕاستیشا بێت هه‌ر ده‌پسێت و ئێوه‌ش وه‌ک دیکتاتۆره‌بچوکه‌کانی تر هه‌ر ده‌خرێنه‌وه‌ناو زبڵدانی مێژوه‌وه.
ئه‌ی مه‌سعودی نه‌زان! به‌فیفتیه‌که‌ی تری تاڵه‌بانیت بڵێ که خۆشتان بێت، تاڵیتان بێت هه‌ر ده‌بێت داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران و ئازادیخوازان به‌جێ بهێنن و به‌پراکتیزه‌کردن بکرێت و داخوازیه‌کانمان هه‌تا دێت زیاتریش ده‌بێت. من ده‌زانم که‌ئه‌و داخوازیانه‌به‌بنه‌ماڵه‌ی مافیا جێ به‌جێ ناکرێت، جا چاکتر بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌که هه‌تا هه‌تایه‌کوردوستان به‌جێ بهێڵن و ماڵ و مناڵه‌کانتان بپارێزن و به‌ره‌و هه‌نداران به‌ڕ‌ێکه‌ون، یاخود واز له‌ده‌سه‌ڵاته‌بۆگه‌نه‌که‌تان بێنن‌و پاره‌وپوله‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌بگه‌ڕێننه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری سه‌یرانگاکه‌مان بن و سه‌ریڕه‌ش و پیرمام و قه‌ڵاچوالان هه‌تاوه‌کو زوه‌چۆڵ که‌ن و خۆتان بده‌ن به‌ده‌ست دادگای گه‌له‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست