به بڕیاری مه‌سعود بارزانی، وا تاڵه‌بانی داوای بریکاری چوارەم بۆ تورکمانه‌کان دەکات
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
بۆ گشت کۆمه‌ڵانی کوردوستان ئاشکرایه که تورکمانه‌کان واته پیاوی تورکان چلۆن گه‌یشتوونه‌ته کوردوستان و داگیریان کردوه‌و تیایدا نیشته‌جێ بون. سوڵتانه عوسمانیه‌کان به گشتی و سوڵتان سوله‌یمانی قانونی به‌تایبه‌تی کاتێک که له ئه‌سته‌مبولی پایته‌ختی ئیمراتۆریتی تورکه‌کانه‌وه به‌ره‌و ولایه‌تی به‌غداد دا به‌ڕێ ده‌که‌وت ، ده‌بوایه ئه‌و ناوچانه‌ی که ئه‌م سوڵتانانه ده‌که‌وتنه سه‌ر ڕێیان هه‌ر گشت ده‌ڤه‌ره‌کانی به سه‌ربازه تورکه‌کان داگیر بکرایه‌و سه‌ربازه‌کانیان به درێژایی ئه‌و هێله واته هه‌ر له ته‌له‌عفه‌ره‌وه به‌ره‌و ئاڵتونکۆپری و که‌رکوک و جه‌له‌ولاو خانه‌قیندا بنکه‌یان لێ تژی بکردایه.
جگه له‌و ناوچانه، گه‌لێک ده‌ڤه‌ری سنووری تری کوردوستان به سه‌ربازی تورک ئابڵۆقه درابوون ،ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ترسی هێڕشی فارسه سه‌فه‌ویه‌کان بۆ سه‌ر تورکه‌کان بوه. بێگومان ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌ربازه به درێژایی ڕۆژگار ده‌ستیان کردوه به هاوردنی ژن و ماڵ و منداڵیان بۆ ناو جه‌رگه‌ی کوردوستان ،ئه‌ویش له کاتێکدا بوو که عوسمانیه‌کان ده‌ستیان کردبوو به یارمه‌تیه‌کی زۆری ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به‌ره‌و کوردوستان باریان ده‌کرد. هه‌ر هه‌موویان زهویو زار‌و پاره‌ی باشیان پێ ده‌درا. ئه‌م کاره‌ش وای کرد که تورکه‌کان هه‌ستان به بنیاتنان و دروستکردنی هه‌ندێک شار‌و شارۆچکه‌و گوند و لادێ له کوردوستاندا. جگه له‌وانه‌ش گه‌لێک فه‌رمانبه‌رو ئه‌فسه‌رو دائیره‌ی تورک له ناو گشت عێراقدا کرانه‌وه. به دوای ئه‌وه‌شدا تورکه‌کان بڕیاریان دا که کۆمه‌ڵانی تریش ده‌توانن ببن به فه‌رمانبه‌ر به مه‌رجێک خۆیان فێری زمانی تورکی بکه‌ن.و ئیتر ته‌نها به زمانی تورکی بدوێن و بنووسن و بخوێننه‌وه. بۆ درێژه نه‌دان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به کورتی ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌مه پیشه‌ی تورکه‌کان بوو هه‌تا هاتنی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید بۆ بهدهسگرتنی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان. جا به‌دوای ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و سه‌ربازو فه‌رمانبه‌رانه به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی خۆیان گه‌ڕانه‌وه جگه له هه‌ندێکیان نهبنێت که تا ئێستاش له کوردوستاندا هه‌ن وه‌ک خێزانە تورکمانه‌کانی به ناوی نه‌فتچی و ئاوچی و ئاڵتونچی و دۆغره‌مه‌چی، ئه‌م خێزانه کچۆڵانه خۆیان به نازناوی تورکمان بڵاوکرده‌وه . جا مخابن زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که فێری زمانی تورکی بوون و وه‌ک فه‌رمانبه‌ر کاریان ده‌کرد هه‌ر به‌رده‌وام به زمانی تورکی ئاخافتنیان ده‌کرد، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر نه‌زانی خۆیان بوو که گوایه ئه‌وانه پله‌و پایه‌یه‌کی باشتریان پێبدرێت و له کاره‌کانیان دووریان نه‌خه‌نه‌وه. جا ئه‌م کاره به‌رده‌وام بوو هه‌تا هاتنی یه‌که‌مین سه‌رژمێری عێراقیداو له وێدا وه‌ک تورکمان ناو نووس کران،ئیتر به واته‌ی به‌کرێگیراو و پیاوی تورک له‌و سهرژمێرهدا له قه‌ڵه‌م دران.
من لێره‌دا دەمەوێت باس له‌و دوو سەرکردە ناکوردەی ئه‌وڕۆی کوردوستان بکه‌م ، ئه‌م دوو سه‌ره‌ک مافیانه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که موڵک و خانوو تەلارو شوقەی زۆریان له سه‌ر ده‌ریاچه‌کانی تورکیادا به یارمه‌تی سه‌رچڵ قه‌زاز و له‌م دواییه‌شدا سه‌فین دزه‌یی که کوڕی موحسن دزه‌ییه کڕیوه‌و به ملیۆنه‌ها دۆلاریشیان له بانقه‌کانی تورکیادا خه‌زێنه داوه. جا ئه‌م موحسن دزه‌ییه که تازه به تازه له شه‌ڕی ئه‌یلولدا ببو به پارێزه‌ر تا بڵێی مرۆڤێکی ئینتهازی بوو‌و هه‌ر له به‌ر بێ‌کاری خۆی و له‌به‌ر خاتری براکه‌ی شوێنی خۆی لای سه‌ره‌ک جاشی ئێرانی‌دا موسته‌فا بارزانیدا کرده‌وه. به درێژایی ڕۆژگار و له‌به‌ر خۆفڕۆشتنی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کوردکوژ پله‌وپایه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ تا ده‌هات بڵندتر ده‌بۆوه هه‌تا وه‌کو نازناوی یه‌که‌م جاشی بارزانی پێ سپێردرا و بووبه وه‌زیر لهعێراقداو سه‌رده‌مێکیش له ئه‌وروپا سه‌فیر بوو، جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش هه‌ر هه‌موو منداڵه‌کانی به پله‌ی وه‌زیری گه‌یشتن .ئه‌مانیش هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی باوکیان ده‌ستیان کرد به دزی و گهندهڵیو خوێنمژینی گه‌لی کوردی به‌له‌نگاز و شۆڕشگێر. بۆ نموونه بارزان دزه‌یی کوڕی و سه‌فین دزه‌یی که ته‌نها ئاماده‌یی به ساخته ته‌وا کردوه و ساڵێکیش گوایه ئامۆژگای دیکۆراتی خوێندوه‌و ئێستاش کردوویانه به وه‌زیری په‌روه‌رده که پیشه‌که‌ی به هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌وه نیه. جگه له‌وانه‌ش که‌سوکاری ئه‌و موحسنه دزهییهو و براکانی ئه‌م جاشه هه‌ر هرموویان له‌سه‌ر حسابی گه‌لی کورد بوون به ملیۆنه‌ر. جگه له‌وانیش ئێوه هه‌ر ته‌ماشای ئاراس و پێشڕه‌و دزه‌یی بکه‌ن که له سه‌ر دزینی ئۆتۆمۆبیل بوو ئه‌وروپایان به‌جێهێشت و له ئه‌ڵمانیا ئێستاش داواکراون له لایان دادگاکانه‌وه . ئه‌م دزه گه‌ورانه به پاڵپشتی بارزانیه‌وه هه‌رچی خانوبه‌ره‌و زه‌وی حوکمه‌ت هه‌یه داگیریان کردوه، یه‌ک له دزیه گه‌وره‌کانیان دهستگرتنیانه به‌سه‌ر هۆتێل هه‌ورامانی هه‌ولێر و گۆڕینی بۆ فڕۆشگایه‌کی گه‌وره‌یه. ئیستا ئەم خێزانە کە لە پلەی دزیدا بێهاوتان و به‌شدارن له فه‌رهود کردنی خاک و به‌روبوومی کوردوستان هه‌ر وه‌ک بنەمالەکانی بارزانی وتاڵەبانی وزێباری و شاوەیس و مه‌لا به‌ختیار و فازڵ میرانی و گه‌لێک دزی دیکه که میلله‌تی کورد ناوه‌کانیانی هه‌رگیز له بیر ناکات . ده‌سه‌ڵاته تاڵانکه‌ره‌کانی کوردوستان هه‌رده‌م به ده‌م ئه‌م دزانه‌وه دێن و پاڵپشتیان لێده‌که‌ن ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆیان به‌شدارن له‌و تاڵانکردنانه. به‌ڵام کاتێک ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی گه‌نجان و خوێندکارانی کوردوستان سه‌رهه‌ڵده‌دات و ڕۆڵانی ئه‌م میلله‌ته قاره‌مانه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌ڵده‌ڕژێن، ئه‌و کاته هیچ هێزێک نیه ئیتر ببێت به ڕێگر له‌به‌رده‌م لاشاوی ڕاپه‌ڕینی کورد دژ به هه‌ژدیهای دوو سه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵهبانیو کلکه درێژه‌که‌ی پێکهاتو له دزان و تاڵانکه‌ران و نابودو خوێنمژ‌و جاشه‌کانی سه‌ر به هه‌ردوو بنه‌ماڵه. به هه‌مان چه‌کوشی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌رو کلکی ئه‌و ئه‌ژده‌هاکه خاپور ده‌کرێن و ده‌بن به داستانێکی نوێی کۆمه‌ڵگای کوردی، ئه‌وانه‌ی تریش که به‌شدارییان له تاڵان کردنی زه‌وی و زار‌و خانوبه‌ره‌ی به تاڵانبردووی حکومه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی کوردوستانیان کردوه، بێگومان ده‌درین به دادگای شۆڕش و ده‌گه‌ن به سزای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، ڕۆژێک هه‌ر دادێت که ئه‌م میلله‌ته تێکۆشه‌ره له یه‌ک به‌یه‌کیان پرسیار بکات که ئه‌و گه‌نجینه‌و پارانه‌یان له کوێ بوو؟ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و خانوبه‌ره‌و ئهپارتمانانهی که به ناوی زه‌که‌ریاو گوندی ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی و ئینگلیزی و ،،،هتد دروست ده‌کرێن و به چه‌نده‌ها هه‌زار ده‌فته‌ر به هاوڵاتانی ده‌فڕۆشن لکوێیان بوو کێ پێی داون؟ تۆ بڵێیت هه‌ر هه‌مان ته‌لار و باڵه‌خانه له دواڕۆژدا به ده‌ست لاوانی کورد به‌سه‌ر خاوه‌نه‌کانیان نهڕوخێنرێن؟ من دووباره ده‌مه‌وێت بیرتان بێنمه‌وه که چۆن کورد ده‌ڵێت خودا له سوڵتان مه‌حمود گه‌وره‌تره، ئه‌وا به پشتیوانی خودا ئه‌م دوو بنه‌ماڵه سیخور‌و جاشه‌ی سه‌ر به ئێران و میتی تورکیا به دڵنیاییه‌وه له دواڕۆژدا ده‌بێت به سزای خۆیان بگه‌ن، چونکه هه‌ر ئه‌وان بوون چه‌نده‌ها جار به ده‌بابه‌کانی دوژمن هاتنه سه‌ر گه‌لی کوردی نه‌به‌ز که هه‌رگیز له خه‌بات و تێکۆشان کۆڵی نه‌داوه.
له کۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌و دوو سه‌رکرده مافیایه که به زۆر خۆیان کردوه به سه‌رکرده‌ی کورد که باشتر وایه پێیان بوترێت سه‌رکرده‌ی تاڵان و سه‌ره‌خۆره‌ی میلله‌تی کورد ئه‌وڕۆ له به‌ر شاردنه‌وه‌ی سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلار‌و یورو زیو و خهشڵو ئاڵتونه‌کانی ئه‌م میلله‌ته که له بانکه جوداکانی تورکیادا حه‌شاریان داوه‌و بوونه به خاوه‌نی ناڕه‌وای چه‌نده‌ها ئه‌پارتمان و بازاڕی بازرگانی و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ژن و منداڵه‌کانیان هه‌رگیز له فه‌رمانی میتی تورکی ده‌رناچن، بێگومان هه‌ر له به‌ر فشاری تورکیایه که داوای له بارزانی و تاڵه‌بانی کردوه که ده‌بێت بریکارێکی سه‌ر به میتی تورک وه‌ک جێگری چواره‌می جه‌لالی خۆفڕۆش له عێراقدا دابمه‌زرێت، جا له به‌ر بوونی ئه‌جنده‌ی تایبه‌تی تورک که بریتیه له بهپراکتیزه کردنی ئه‌وه‌ی که تورکمان له عێراقدا بکات به شه‌ریک و ده‌سه‌ڵاتی سێهه‌م و به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی تورک هه‌تا هه‌تایه له کوردوستاندا ده‌مێنێته‌وه ، جگه له‌وه‌ش تورکیا هه‌ر کاتێک بۆ پاراستنی تورکمانه‌کان بیه‌وێت ئه‌وا به ئاسانی ده‌توانێت په‌لاماری کوردوستان بدات و داگیری بکات. بێگومان ئه‌و خه‌وه‌ی تورکیا هه‌رگیز نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر به هاوکاری بارزانی و تاڵهبنی نه‌بێت . ئه‌و دوو جاشه که به زۆری خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته داسهپانوه و خۆیان کردوه به سه‌رکرده به درێژایی ژیانیان جاشی نێو ده‌وڵه‌تی و سیخوری ئێران و میتی تورکیا بوونه و هه‌رگیز ناهێلن کورد به مرازی خۆی بگات ، ئه‌گه‌ر واش نیه ئه‌وه بۆچی هه‌رده‌م ئه‌و دوو ناسهرکردهیه واز له مه‌دح و سه‌فاو به‌سه‌رهه‌ڵدانی تورکیا‌و ئێران ناهێنن و هه‌میشه دژ به کوردی کوردستانی باکورو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان کار ده‌که‌ن و به‌رده‌وامیش به جه‌ک دژیان ده‌وه‌ستن . چا چۆن ده‌تانه‌وێت بارزانی و تاڵه‌بانی که ئه‌وڕۆ له‌سه‌ر به تاڵان کردنی کوردوستان به ناوی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی پێکهاتوون، بوێرن داکۆکی له ماده‌ی ١٤٠ بکه‌ن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست