مه‌سعود ده‌ڵێت سه‌ری ڕه‌ش بۆ بارزانیه‌کان قه‌ڵای ده‌مده‌مه‌ و ته‌نها به‌ گۆماوی خوێن به‌جێی ده‌هێڵین

Tuesday, 15/02/2011, 12:00




سه‌رکرده دیکتاتۆر و تۆتالیتێره‌کانی سه‌رجه‌م ووڵاتانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ هه‌میشه‌ بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ چۆن زیاتر بتوانن خۆڵ بخه‌نه‌ ناو چاوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و هه‌رده‌م به‌ قسه‌ی هه‌ستیاری ویژدان ته‌زێنه‌وه‌ میلله‌ته‌که‌یان له‌ ترسی ئه‌زمونی سیاسی و سه‌قامگیری و ئارامی و پاراستنی خاک و نه‌ته‌وه‌وه‌ خه‌پاندوه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌و له‌ خشته‌یان بردوون. ‌هه‌ندێک له‌و سه‌رکردانه هیچ نه‌بێت‌ باوه‌ڕیان به‌ مافی ژیانی تاکه‌کانی گه‌له‌که‌یان هه‌یه‌ و هه‌ندێکی که‌شیان هه‌ر وه‌ک دیل و کۆیله‌ ته‌ماشای تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان کردوه‌. ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ وایان زانیوه‌ گه‌له‌که‌یان مێشکیان پووته‌و به‌ دوای کڵاوی بابردوودا که‌وتوون سه‌ریان له‌‌ وه‌رگه‌ڕانی ئه‌زمونی سیاسی ده‌رناچێت ،ئه‌وا هه‌میشه‌ پاشه‌ڕۆژی ئه‌و زۆردارانه‌ به‌ ئابڕوچوونیان کۆتایی هاتوه‌. یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ چه‌واشه‌کانیان ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ دڵیان بوه‌ هه‌ڵیان بژاردوه‌ تیایدا نیشته‌جێ بوونه‌و کردوویانه‌ به‌ پایته‌ختی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان. تۆ هه‌ر بنواڕه‌ له‌ موباره‌ک و زه‌ینالعابدین و سه‌دام حوسه‌ین و موسۆلۆنیو ستالین. ئه‌مانه‌ گشتیان به‌ داگیرکه‌دنی ناوچه‌ ستراتیجییه‌کانی ننێو ئه‌و ووڵاته‌نه‌دا وایان ده‌زانی که‌ پادشاییه‌که‌یان هه‌تا هه‌تایه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ونو خه‌یاڵه‌کانی ئه‌م داگیرکه‌رانه‌ هه‌مووی به‌ فیڕۆدا چوو. ئێوه‌ی به‌ڕێز‌ هه‌ر ته‌نها بنواڕنه‌ ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆمان که‌ چلۆن به‌ زۆری ناوچه‌ سه‌یرانگاکانی کوردوستانیان داگیر کردوه‌و به‌ زۆره‌ملێ کردوویانه‌ به‌ موڵکی خۆیان، کاتێک بارزانیه‌کان ده‌ستیان به‌ سه‌ر ناوجه‌ی سه‌ری ڕه‌ش و پیرمامدا گرت و له‌ هه‌مان کاتدا جه‌لالیه‌کان قه‌ڵاچوالان و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی تری سلێیمانیان گرته‌ ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه‌، هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ که‌وتنه‌ درروست کردنی خانوبه‌ره‌و به‌زۆر تاپۆ کردنی سه‌رجه‌م زه‌وی و زار و خانووبه‌ره‌ی سه‌ر به‌ میری و به‌سه‌ر پیاوانی جه‌لالی و بارزانیدا دابه‌شکران .هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاکنی ساڵی نه‌وه‌ت و یه‌که‌وه‌ له‌سه‌ر پاره‌و پوول و چاشایه‌تی ووڵاتانی دراوسێوه‌ دیسانه‌وه‌ هه‌ستانه‌وه‌ به‌ ئه‌تک کردنی ئه‌م میلله‌ته‌ ،چ له‌ کوشتن و بڕین و براکوژی و جاشایه‌تیو‌ چ له‌ چه‌نده‌هاجار هێنانی ده‌بابه‌کانی دوژمن بۆ سه‌ر ماڵ و منداڵی ئه‌م گه‌له‌ چه‌له‌نگه‌ . به‌ ئاشکرا ئه‌وڕۆ ده‌بینین که‌ چلۆن دوو سه‌رکرده‌ی له‌ گورگ برسیتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر حوکمی ده‌سه‌ڵاتدا به‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی دزیو جه‌رده‌یی زیاتر یه‌کتری ده‌گرنه‌وه‌و له‌ به‌روبوومه‌کانی هه‌رێمی کوردوستاندا به‌شدار ده‌بن و داهاته‌کان وه‌ک دوو شه‌ریکی ستراتیژی له‌ نێوان یه‌کتردا وه‌ک دوو برا دابه‌ش ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی ته‌زویرچیانی کوردوستان مه‌سعود بارزانی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی که‌ریم سنجاری و مه‌سرووری خوێنڕێژ و فازیڵ موگنی کچی خۆ کوژو تاوانباردا ووتوویه‌تی و جه‌ختیشی له‌سه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ جه‌نابی ناموباره‌کی هه‌رگیز به‌ته‌ما نیه‌ کۆمگه‌لی بارزانیه‌کان له‌ سه‌ری ڕه‌ش و پیرمام دووربخاته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ و تووڕه‌ییه‌وه‌ له‌ قسه‌کانی به‌رده‌وام بووه‌و ووتۆتی که‌ هه‌تاوه‌کو سه‌ری ڕه‌ش له‌ گۆماوی خوێندا نوقوم نه‌کات هه‌رگیز به‌ ته‌ما نیه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ میلله‌تی کورد به‌جێی بهێڵێت. سه‌رچاوه‌یه‌کیش له‌ پێنتاگۆنه‌وه‌ ئامۆژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ به‌رپرسێکی ئه‌مریکیش داوای له‌ مه‌سعود به‌رزانی کردوه‌ که‌ سه‌ری ڕه‌ش و پیرمام چۆڵ بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر داوایان له‌ ئه‌مریکیه‌کان کردوه‌و سه‌ده‌ها نامه‌و یاداشتیان پێ گه‌یشتوه‌ که‌ ئه‌و شوێنه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ وسه‌یرانگای گشتی هه‌ولێره‌ و باشتر وایه‌ که‌ به‌ زووترین کات چۆڵی بکه‌ن و بگه‌رێنه‌وه‌ ناوجه‌ی بارزان، بارزانی له‌ وه‌ڵامه‌که‌یدا گوتۆتی سه‌ری ڕه‌ش و پیرمام وه‌ک قه‌ڵای ده‌مده‌م وایه‌ بۆ بارزانیان مه‌گه‌ر ته‌نها به‌ گۆماوی خوێن وله‌سه‌ر لاشه‌ی کورد به‌جێی بهێلین.....

من به‌ خۆم بیستوومه‌ که‌ سه‌رۆک ووڵاتانی گشت ئه‌م جیهانه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر یه‌ک بست زه‌وی ‌داگیرکراودا ده‌که‌ن ، که‌چی سه‌رۆکه‌ ته‌زویرچیه‌که‌ی ئێمه‌ زۆر به‌ شانازیه‌وه‌ ده‌ڵێت که‌ کاتێک ئه‌و سه‌ری ڕه‌ش به‌ جێ ده‌هێڵێت که‌ سه‌رتاپای پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش بکات به‌ گۆماوی خوێن. باشه‌ سه‌رۆکی ته‌زویرچی تۆ چیت داوه‌ له‌ سه‌ری ڕه‌ش ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که‌ت داگیرکردن نه‌بێت؟ ئایا بۆ قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش خانووبه‌ره‌ت هه‌بێت؟ ئایا خۆت و ماڵو خێزانت له‌ ده‌ورو به‌ری شێروان و بارزاندا نه‌بوون؟ واز له‌و میلله‌ته‌ بێنه‌ با هیچ نه‌بێت بتوانن گه‌شتو گوزار له‌ سه‌ر سه‌یرانگاکانی کوردوستاندا بکه‌ن. تۆ بڵێی ئێمه‌ وا لێبکه‌یت بڵێین خۆزگه‌م به‌ کاتی جاران که‌ ئێمه‌ به‌ سه‌ر‌به‌ستی له‌و ناوچانه‌دا ده‌سووڕاینه‌وه‌. که‌چی ئێستا پیاوم ده‌وێت هه‌ر بوێرێت به‌و ناوه‌دا تێپه‌ڕێت خۆ هه‌زارو یه‌ک فیشه‌کی پێوه‌ ده‌نێن. ئه‌گه‌ر مه‌سعود تۆ ڕاست ده‌که‌یت ده‌ بڕۆ که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ئازاد بکه‌ .
ئه‌وانه‌ وا ده‌زانن که‌ هه‌ریه‌کێک ده‌سه‌ڵاتی به‌ زۆری بۆ خۆیی بنه‌ماڵه‌که‌ی قۆسته‌وه‌ ئه‌وا ئیتر هه‌رچی سه‌روه‌تو سامانی ووڵات هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی به‌سه‌ریاندا تاپۆ ده‌کرێت و ده‌ستیشیان ده‌گرن به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگا حکومیه‌کانه‌وه‌ ، وه‌ک نه‌عامه‌ ئاسایی سه‌ریان ده‌خه‌نه‌‌ ژێر لم و زیخه‌وه‌ و وا ده‌زانن ئیتر که‌س ئه‌و له‌شه‌ زله‌یان نابینێت و میلله‌ت ئاگاداری کاره‌ دزیاریه‌کانیان نین،‌ ئه‌م مافیانه‌ی کورد له‌ دوا ڕۆز ناترسن که‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری ئه‌و تاوانانه‌ نه‌بن ،چۆن ڕۆژێک دێت به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا ڕایانده‌کێشن، با ئه‌وانه‌ باش بزانن که‌ تاکی کورد ناو به‌ ناوی ئه‌و ناپاکانه‌ ده‌زانن و ڕۆژی خۆیان هه‌ر دێت و ناگه‌نه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانن به‌ یارمه‌تی پاسه‌پۆرته‌ ئه‌وروپیه‌کانیانه‌وه‌ له‌ شه‌قه‌ی باڵ بده‌ن و بۆی ده‌رچن. سه‌ری ڕه‌شو پیرمام هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ نزیکترین و دڵگیر ترین گه‌شتیاری شاری هه‌وڵیری دێرین بووه‌ و‌ زۆربه‌ی ڕۆژانی به‌هاروو هاوینانیان له‌ و ناوه‌دا به‌سه‌ر بردوه‌ و سه‌یری شاره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌یان و قه‌ڵای هه‌ولێریان کردوه‌ و ‌ه‌میشه‌ ڕامابوون له‌ مێژووی خۆیان که‌ چلۆن ئه‌و میلله‌ت و قه‌ڵاو پیرمامه‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ستدا توانیویانه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانیان بوه‌ستنه‌وه‌.. که‌جی ئێستا بارزانیه‌کان وه‌ک نه‌ بایان دیتبێت و نه‌ باران هه‌مو سجلی تاپۆی شاری هه‌ولێریان گۆڕیوه‌، به‌ تایبه‌تی سجلی پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش که‌ ئێستاکێ هه‌مووی به‌سه‌ر بارزانیه‌کان تاپۆ کراوه‌ و هه‌زاره‌ها ژووری شاراوه‌ و نه‌فه‌قیان له‌ ژێر خانوه‌کانی سه‌ری ڕه‌ش لێداوه‌ و هه‌رجی دۆڵارو زیر و خشل وسه‌رمایه‌کانیان هه‌یه‌ له‌ نێو ئه‌وو ژورانه‌دا شاردۆته‌وه‌ وبۆ رۆژێ ڕه‌شی بارزانیه‌کان دایانپۆشیوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندها ژوورو ژێرزه‌مینی تریان بۆ شاردنه‌وه‌ی چه‌که‌ سوک و قورسه‌کان دروست کردوه‌ بۆ به‌کار هێنانیان له‌ کاتی ته‌نگانه‌دا‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ که‌ ڕاپه‌ڕین وخۆ پیشاندانی ڕاسته‌قینه‌ ده‌ست پێده‌کات و ئه‌مانیش دژ به‌ میلله‌ت به‌ کاری بهێنن.
ئه‌م دوو سه‌ره‌ هه‌ژدیهایه‌ مانه‌وه‌یان به‌نده‌ به‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رانه‌ی که‌ وه‌ک دیل له‌ ده‌زگاکانی پاراستن و ئاسایشدا دایانمه‌زراندوون ، ئه‌م تاقم و ده‌ستانه‌ کاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌یان به‌ پله‌ی یه‌که‌م پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌و به‌ پله‌ی دووه‌میش کاریگه‌ریه‌ له‌ سه‌ر لاوانی سه‌ربه‌خۆ که‌ هه‌رگیز نه‌هێڵن بزووتنه‌وه‌ی ئازدی و سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان پێک بێنن . بارزانیو تاڵه‌بانی خۆفڕۆش ستراتیژیه‌تی گه‌وره‌ی کوردیان خستۆته‌ ژێر پیی خۆیان و ته‌نها مه‌رامیان گه‌شه‌ پێکردنی بازرگانی ده‌سه‌ڵاته‌کانیانه‌، ئه‌و دوانه‌ هه‌رگیز گوێیان نه‌داوه‌ به‌ ده‌نگی گه‌لی هه‌ژارو به‌له‌نگاز که‌ له‌ ژێر ڕکێفی داگیرکه‌رانه‌ی ئه‌م ده‌وو زاڵمه‌دا ڕۆژانه‌ ده‌ناڵێنن وبێ ئومێدیان کردوون ، ته‌نها هیوای ئه‌م گه‌له‌ پاڕانه‌وه‌یه‌ له‌ خودای میهره‌بان و ده‌ستی پۆڵاینی لاوانه‌ بۆ هێنانه‌ دی ڕاپه‌ڕینێک که‌ کۆشک و ته‌لاری ئاسنینی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌ ناپاکه‌ هه‌پرون به‌ هه‌پرون بکه‌ن و ڕزگاریان که‌ن له‌ ژێر ڕکێفی سیستێمی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌م دوو زوحاکه‌ .
سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ سیستیمی دیکتاتۆری گه‌وره‌و بچووک له‌ ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌ره‌وه‌ گۆڕان ڕێده‌پێون. ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری چه‌رخی نوێ وه‌ک دووپشک کلکیان به‌رزکردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکن به‌دوای نه‌خشه‌و پلانی نوێدا ده‌گه‌ڕێن بۆ له‌ خشته‌بردنی گه‌له‌کانیان ئه‌وه‌ی لای گشت ئێمه‌ی سته‌م خۆر ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نها چاره‌ بۆ گۆڕینی سیستێمی سیاسیو کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێپێوانه‌ به‌ره‌و سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و هه‌ر به‌و کاره‌ش ده‌توانین بگه‌ینه‌‌‌ ئاره‌زوه‌کانمان، که‌چی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ خوێبخۆره‌ی ئێمه‌ چه‌ند که‌سانێکیان بۆ ‌ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن داناوه‌ که‌ سه‌ر به‌ خۆیان و دام و ده‌زگاکانیان بن. هه‌ر بۆ نموونه‌ ده‌مه‌وێت وه‌ بیرتان بێنمه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ئه‌ندامی پاه‌استنی مه‌سروری ناپاک نه‌بوایه‌ ئایا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌ورۆ ده‌بوو؟. ئه‌و بارزانیه‌ جاشه‌ی که‌ له‌ سه‌دا 70 ی ده‌نگه‌کانی گوایه‌ به‌ ده‌ست هێناوه‌ ، له‌ ڕاستیدا له‌ سه‌دا20یشی نه‌هێنابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ناپاکه فه‌ره‌جه‌ نه‌بوایه‌ که‌ ‌سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌ و مه‌سعودی زۆردار هه‌تا ئێستاش به‌ دانه‌کانی هه‌وڵ ده‌دات که‌ ئه‌و زاته‌ له‌ جێگای خۆی هه‌ر بمێنێته‌وه‌ .
جا من پێشنیارێک بۆ بارزانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵانی ده‌که‌م که‌ تا زوه‌ باشتره‌ بۆ تۆو به‌رپرسه‌ جاشه‌کانت ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌جێ بهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو ناوچه‌ی بارزانی به‌شووم. ئێوه‌ی داگیرکه‌ر هه‌رگیز ئیتر بۆتان ناچێته‌ سه‌ر و بڵێن له ‌به‌ر جاشایه‌تی چل ساڵه‌ی ئێرانتان ئیتر بۆتان هه‌یه‌و به‌ ڕه‌وای خۆتانی ده‌زانن که‌‌ له‌ هه‌ر کوێی کوردوستاندا بتانه‌وێت جێنشین ده‌بن و داگیری ده‌که‌ن. ئێمه‌ی میلله‌ت وا به‌ ئاشکرا پێتان ڕاده‌گه‌ینین که‌ تاوه‌کو زوه‌ بارو بارخه‌نه‌تان له‌ یه‌ک نێن و پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش به‌جێبهێڵن و به‌رو بارزانی داگیرکراوی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه‌ و ئیتر به‌سه‌ ده‌ست له‌ به‌رۆکمان به‌رده‌ن. ، نه‌وه‌ک قه‌سته‌م ده‌خۆین که‌ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌دام کراوه‌ هه‌ر هیچ نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی به‌ تۆو پیاوه‌کانتان ده‌یکه‌ین ، تۆ ئه‌و مرۆڤه‌ نیت به‌ ئێمه‌ی گه‌لی کورد بڵێیت که‌ مه‌گه‌ر به‌ گۆماوی خوێن سه‌ری ڕه‌ش‌ به‌جێهێڵیت. هه‌رگیز به‌ که‌ریم سنجاری تاوانبارو زه‌عیم عه‌لی داوێنپیس و مه‌سروری خوێنمژ و پیاوه‌ دیله‌کانت مه‌نازه‌ .چونکه‌ کاتێک که‌ گه‌ڵ ده‌ستی دایه‌ چه‌ک هه‌تا که‌ره‌ج بۆ جاری پێنجه‌م ڕاتان ناگرێته‌وه‌..

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە