.ئه‌ی قاره‌مانانی هۆلاکۆبه‌زێن و ڕۆڵه‌کانی شاری هه‌ولێری زامدار...حکومه‌ته ته‌زویره‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش هه‌ڵوه‌شێنن....
Sunday, 06/03/2011, 12:00
سه‌ده‌ها هه‌زار ساڵه قه‌ڵا به‌رز و سه‌ر که‌شه‌که‌ی شاری هه‌ولێر نیشانه‌ی خۆڕاگری و شکاندنی هه‌زاره‌ها هێڕشه دڕنده‌کانی دوژمانانی میلله‌تی کورد بوونه‌ته‌وه، ئیمپراتوره‌کانی به‌هێزترین سه‌ر ڕووی زه‌مین له ئاشوری و ئه‌که‌دی و بابلی و بێزه‌نتی و مه‌غۆل و فارس و تورکه‌کان هه‌ر به ده‌ستی ئاسنینی ئێوه شکێندراون و خاپور کراون ، چۆن ده‌بێت ئێوه‌ی جه‌نگاوه‌ر له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌وڕۆدا بێده‌نگی خۆتان به‌رامبه‌ر به تاڵانکه‌ران و گه‌نده‌ڵان و دوژمنکاران ڕابگه‌یه‌نن؟ ، ئه‌و ئه‌زمونه‌و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌وڕۆ که گشت چین و توێژه‌کانی نهوهکهتانی له سه‌رتاسه‌ری کوردوستاندا گرتۆته‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زاییان دژ به گه‌نده‌ڵکاران و تاڵانکه‌ران به‌رزکردۆته‌وه‌و دوژمنانیش به گولله‌ی وێڵه‌وه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه. داگیرکه‌ره‌کانی سه‌ر به دوژمانی عاره‌ب و تورک و فارس که له دوو بنه‌ماڵه‌ی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی پێک هاتوون ئه‌وا بۆ چل ساڵ ده‌بێت هه‌رچی مافه ڕه‌واکانتان هه‌یه بۆ دابین کردنی ووڵاتێکی سهربهخۆو ژیانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ لێ قۆستۆته‌وه.
زۆردارانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین و شۆڕشدا خواستی گه‌له‌که‌یان بۆ وه‌دیهێنانی سه‌ربه‌ستی و پێکهێنانی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ داپڵۆسیوه، وا به زه‌بری که‌له‌پچه‌و لێدان و زیندان و کوشتن ده‌رگای زانکۆکانتان به قفڵی بارزانی به‌سه‌ر ڕووتاندا داده‌خه‌ن ،ئه‌ی گه‌نجان و لاوانی پایته‌ختی کوردستان، ئه‌ی شاره خۆشه‌ویسته‌که‌ی کوردان، ئه‌وا مه‌شخه‌ڵی ئاگری ئازادی و سه‌ربه‌ستی به‌ده‌ست هه‌موو منداڵ و گه‌نج ژنان و پیرانی هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان به‌رزکراونه‌ته‌وه‌و هه‌موویان به یه‌ک ده‌نگ خواستی شاربه‌ده‌رکردنی پیاوانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌کان ده‌که‌ن وداوای نیشتمانێکی سهربهخۆدهکهن .
به به‌رچاوی خۆتانه‌وه ده‌بینن که چۆن خوێنی ئاڵ و ڕهونهقتدار له لاشه‌ی منداڵانی سڵیمانی و که‌لاری خۆشه‌ویست و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدوو چه‌مچه‌ماڵی نه‌به‌زو که‌رکوکی ئاگرین و ڕانیه ڕاپه‌رین و دهربهدیخانو شارهزووروو پشهدورو کۆیه‌ی شێروان و گه‌رمیانی تامه‌زروی ڕزگاری و شه‌قڵاوه‌و سۆران ده‌شتی هه‌ولێر به به‌رده‌وامی ده‌ڕژێن و لاوان هه‌مو به یه‌ک ده‌نگ وبه یه‌ک ده‌ست بۆ وه‌دیهێنانی مافهڕواکانیان و گه‌یشتن به ئاره‌زوه ڕه‌واکانیان بۆ ژیانێکی سه‌ربه‌ست و یه‌کسان و دوور له به‌کارهینانی یاسای جه‌نگه‌ڵ هاوار ده‌که‌ن داخوازن که له ژێر چنگی ئه‌م دوو هه‌ژدیها زوحاکانهی کوردستانی پارتی و یه‌کێتی ڕزگاریان بێت و کوردوستانێک دابمه‌زریت که بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کانی میلله‌ت بن نه‌ک ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌و دوو تاقمه داگیرکه‌ره بن ، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی داگیرکه‌ری ناوچه‌ی سه‌ریڕه‌ش و پیرمامی سه‌ر به سه‌یرانگای ئێوه‌ی به‌شه‌رف که به زاری مه‌سعود به قه‌ڵای ده‌مده‌می بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناوبردوه‌و تا دوا تنۆکی زۆردارانی بارزانیش به ته‌مان شه‌ڕی له‌سه‌ر بکه‌ن و بیکه‌ن به گۆماوی خوێنی کوردان. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه که له عشرهتێکی که‌می سه‌ر به ناوچه‌ی بارزانن ده‌یانه‌وێت هه‌تا هه‌تایه ناوچه‌کانتان داگیر که‌ن و شێوه‌ی تۆپۆگرافی هه‌ولێری خۆشه‌ویستان ڕاگوێزی مێژوویه‌کی له‌بیرچوو بکه‌نه‌وه. به ئاشکراش ئێوه‌ی پاڵه‌وانانی سته‌م شکێنانی کردوه به که‌مپی گاڵتهزاری هزرو سۆزه لهبیرچوهکانتان.
خه‌ڵکانی کوردستان به گشت تیره‌و عهشرهتهکانهوه هه‌موو به تێکراو به یه‌ک ده‌نگ بڕیارایان داوه که ئه‌گه‌ر به زووترین کات سه‌ری ڕه‌ش چۆل نه‌کرێت و حکومه‌ته دکتاتۆریه‌که‌ی بارزانی نهڕوخێندرێت ئه‌وا به لۆری و ته‌ره‌کته‌ر و پیکاب و جۆره‌ها ماشینی ڕاگواستنه‌وه له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه به‌ره‌و هه‌وڵێری دێرین ڕوو ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانانی شاری شه‌هیدانی مێژوو شایه‌تی هه‌وڵێری پلنگ به دروشمی ئاشتی و به ئاڵای سپیه‌وه به‌ره‌و سه‌ریڕه‌ش به‌ڕی ده‌که‌ون. جا با بزانین مه‌سعود و نێچیرو بارزانیه‌کان و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانی به چه‌ک وبه‌و گه‌نجینه‌و پارانه‌ی که له ژێرزه‌مینی خانوه داگیرکراوه‌کانی سهریڕهشدا قایمیان کردون و حه‌شاریان داون ده‌توانن تا چه‌ندمان لێ بکوژن؟...ئه‌مه ته‌نها ئاگادارییه‌که بۆ بارزانی تاوانبار به‌رزی ده‌که‌ینه‌وه و هیوادارین ڵێمان تێ بگات.....
تێبینیش ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی به ناو سیاسی هه‌ردوو حیزبه تاڵانکهرهکه که تا زوه به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و بێنه ناو ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و پاره‌وپوولی میلله‌ت بۆ حکومه‌ت بگێڕنه‌وه‌و ئاگاداریشیان ده‌که‌ینه‌وه که له پاشه‌ڕۆژێکی زۆر نزیکدا دووچاری گرتووخانه‌کانی میلله‌ت ده‌بنه‌وه‌و سزای گه‌لیش زۆر تونده و ئه‌مجاره‌یان هیچ به‌رپرسێک له دادگای گه‌ل ڕزگاری نابێت و ڕه‌حمیش به که‌س ناکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست