بارزانی به‌نیازه‌ زه‌نگی شه‌ڕی براکوژی نێوان سۆرانی و بادینانی لێ بدات.....

Thursday, 03/03/2011, 12:00




هه‌ر له‌ کاتی بوونی ئیماراته‌ کوردیه‌کانه‌وه‌ هه‌تا سه‌رده‌مانی ئه‌وڕۆماندا هه‌ڵوێستی دوژمنانی کورد ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆیان بخه‌نه‌ گوڕ و تا بۆیان بکرێت بتوانن یه‌ک ڕێزی و یه‌ک ماڵی میلله‌ته‌که‌مان به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌رن وژێرخانی میللی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێک بده‌ن، هه‌ر وه‌ک ئاشکراشه‌ سه‌ره‌ک عه‌شره‌ت و خێڵه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌ خێڵه‌کیو بنه‌ماڵه‌یی خۆیان هه‌میشه‌ کارا بوونه‌و نه‌یانهێشتوه‌ که‌ ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌ هاوڕیز و هاوپه‌یمانی یه‌ک بن و بتوانن به‌ هاریکاری یه‌کتر و یه‌ک دڵی و یه‌ک زمانی یه‌کتربن و ڕووبه‌ڕووی دوژمنانیان بوه‌ستنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ بنه‌ماڵه‌ جوداکان په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ دوژمنانی نه‌وه‌که‌مان له‌ تورک و فارس و عاره‌ب گرێداوه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کوردوستان هه‌میشه‌ له‌ خه‌باتدا بوونه‌.
لاپه‌ڕه‌ دڵته‌زێنه‌کانی مێژووی ڕۆژانی ئه‌وڕۆمان شایه‌د حاڵه‌ که‌ چۆن دوژمنانی کورد چه‌ند جار توانیویانه‌ پلانی براکوژی به‌ ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ و خێڵه‌کی کوردوستان به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و چه‌کی به‌ر ده‌ستی کورد ڕوو له‌ خودی کورد بکات و ناڕێزی و ناته‌باییه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌زموونه‌ هه‌نووکه‌یه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان بگه‌یه‌نن و هه‌تا وه‌کو ئێستاش به‌ یارمه‌تی بوونی ئه‌م سه‌ره‌ک عه‌شره‌تانه‌ تونیویانه‌ خه‌ونی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کورد به‌ ناوی کوردوستانه‌وه‌ به‌ خاک بسپێرن.

گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدانی بوونی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ دواترین شه‌ڕوپێکدادانی ساڵانی 1964ی سه‌ده‌ی پێشوو به‌ ده‌ستی دوو سه‌رکرده‌ی خۆفڕۆش و جاشی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێکرد. ئبراهیم ئه‌حمه‌دو جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ لایه‌ک و مه‌لا مسته‌فای بارزان و مه‌سینه‌هه‌ڵگره‌کانی له‌ لایه‌کی تر بوو. به‌ پلانی ئێران و تورکیا بیری یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ پێکهاته زاڕاوه‌ جوداکانی نه‌وه‌که‌مانه‌وه‌ تێکشکان و بیری ته‌سکی زاراوه‌ جوداکان هاته‌ کایه‌وه‌. به‌ به‌ڵگه‌وه‌ توانیان زه‌مینه‌ی تۆپۆگرافی ناوچه‌ جوداکانی کوردوستان له‌ یه‌ک جودا که‌نه‌وه‌و به‌ ده‌رکردنی پروپاگانده‌ی جیاوازی زاراوه‌کان توانیان هانی عه‌شره‌ت و خێڵه‌که‌ جوداکان بده‌ن که‌ هه‌ر یه‌ک له‌وان هه‌میشه‌ له‌ کۆششدا بن بۆ پاراستنی زه‌وی و زاره‌کانیان دژ به‌ خێڵه‌کانی تر هه‌ڵوێست وه‌رگرن. هه‌ر بۆیه‌ دوو ناوچه‌ی جوداش له‌ کوردوستاندا پێک هاتن به‌ ناوی ناوچه‌ی بادینان که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر سنووری تورکیاو بڕه‌ک له‌ سنووری ئێرانیش و به‌ره‌و بارزان و شێروانی مه‌زن و عه‌مادیه‌و دهۆک و ئاکرێ وزاخۆ و ناوچه‌ی سۆران که‌ که‌رکوک و هه‌ولێر و گه‌رمیان و ناوچه‌ی سلێمانی وخانه‌قین ده‌گرێته‌وه‌. که‌واته‌ به‌و شێوه‌یه‌ تونیویانه‌ کوردوستانی باشور بکه‌ن به‌ دوو ناوچه‌وه‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ فه‌رمی تاوه‌کو ئه‌وڕۆش هه‌ر وا نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه. که‌واته‌ هه‌ردووک سه‌رکرده‌که‌ی ئه‌وڕۆی کورد بۆ هاتنه‌ دی پلانی دوژمنان داکۆک نین له‌سه‌ر بوونی ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ و زاراوه‌ جوداکانی زمانی کوردیان کرد به‌ دارده‌سته‌ی مانه‌وه‌ی خۆیان.‌


شه‌ری نێوان ئایدۆلۆججیه‌تی زاراوه‌و رێزمان و کولتوری کوردی به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و ڕوون به‌ر له‌ ئه‌زمو‌نی ئێستاکێی کوردوستان له‌ نێو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیدا هه‌تاوه‌کو ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوو نه‌بێت هه‌رگیز باسی لێوه‌ نه‌ده‌کرا. زووتر که‌س نه‌بوو باس له‌ بوونی زاڕاوه‌ی بادینی و سۆرانی بکات و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ هیچ کۆڕو کۆبونه‌وه‌یه‌کدا دوانی له‌ سه‌ر نه‌ده‌کرا، هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شوێن و ناوچه‌و تۆپۆگرافیه‌کانی چین و ناوچه‌و عه‌شره‌تی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی زه‌مینه‌ جوداکانه‌وه‌ بوو. هه‌تا وه‌کو ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوو نه‌بێت دژایه‌تی نێوان ناوچه‌گه‌ڕێتی له‌ کوردوستاندا ده‌ستی پێ نه‌کردبوو . هه‌ر تاک و چین و توێژێکی سه‌ر به‌ تیره‌یه‌ک و زاڕاوه‌یه‌ک ئێستا باس له‌و ناوچانه‌ ده‌که‌ن که‌ زووتر گرێدراوبوون به‌ زاڕاوه‌ جوداکانه‌وه‌. بێگومان بوونی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌ به‌کرێگیراوه‌ بوونه‌ هۆی ته‌شه‌نه‌ کردنی دژایه‌تی نێوان ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ که‌ ئه‌وڕۆ ناویان براوه‌ به‌ ناوچه‌ی بادینان و سۆران، کاردانه‌وه‌ی میلله‌ت به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌ خۆفڕۆشه‌ بوبه‌ هۆی نه‌کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری تا هه‌تایی پارێزگاریکردنی هه‌ر یه‌ک بۆ ناوچه‌که‌ی خۆی، کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناوچه‌گه‌ڕێتی له‌ ڕۆژانی ئه‌وڕۆماندا گه‌لێک دژوارتر بوه‌و چاره‌سه‌رکردنیشی زۆر قورسه‌و هه‌تا بێتیش خراپتر ده‌بێته‌وه‌.


هه‌رجه‌نده‌ باسی کۆن بکه‌ین برینه‌کانمان زیاتر ده‌ست به‌ ئازار ده‌کاته‌وه‌و ساڕێژ کردنی هێنده‌ی تر سه‌ختر ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و برا کوژیه‌ی که‌ له‌ ساڵانی نه‌وه‌تدا هاتنه‌ پێش هێنده‌ی تر باره‌که‌ ناله‌بارتر کرد . ئه‌و دوو تاوانباره‌ی که‌ هه‌ستان به‌ به‌جێهێنانی پلانه‌کانی ئێران و تورکیا و بوونه‌ هۆی درووست کردنی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کایه‌تی نێوان چینه‌کانی میلله‌تی کورد دا وا ئه‌وڕۆ هه‌ر به‌خۆیان بوونه‌ به‌ سه‌رۆک و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کوردی به‌له‌نگاز. بارزانی و تاڵه‌بانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر توانویانه‌ هه‌تا سه‌رده‌می ئه‌وڕۆش پلانه‌کانی دوژمنانی کورد به‌ به‌رهه‌م بهێنن و سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێناوه‌. به‌ڵام هه‌ردووکیان ئه‌وڕۆ باش ده‌زانن که‌ میلله‌تی کورد زۆر باش بۆیان ئاشکرا بوه‌ که هه‌ر‌ ئه‌م دووخۆفڕۆشه‌ بوه‌ ئه‌زمونی کوردوستانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیان و بنه‌ماڵکانیان به‌و ڕۆژه‌ی ئێستای کورد گه‌یاندوه‌و ئاماده‌ن نه‌ک هه‌ر خۆیان بفڕۆشن، به‌ڵکو هه‌میشه‌ گوێگری دوژمنانی کوردن و خزمه‌تکاری وه‌دیهێنانی پلانی دوژمنانن. ئه‌وان هه‌تا وه‌کو دراویان بده‌یتێ هه‌ر وه‌ک سه‌گی هار زیاتر قه‌پت پیا ده‌که‌ن. ئه‌وڕۆ به‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌توانم بڵێم که‌ ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌ی پارتی و یه‌کێتی هه‌رگیز بۆ ڕزگاری و ئازادی کوردوستان هه‌وڵیان نه‌داوه‌، به‌ڵکو ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وان ته‌نها جاشایه‌تی بوه‌و هیچی تر. ئێوه‌ هه‌ر خۆتان پرسیار له‌ خۆتان بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان جاشی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروپشت نه‌بوونایه‌ ده‌بوایه‌ به‌ چی بتوانن نانی ڕۆژانه‌یان په‌یدا بکه‌ن ؟ ئه‌مانه‌ وه‌ک دوو سه‌ره‌ک مافیا ڕه‌فتاریان کردوه.‌

دوا به‌دوای ئازاد کردنی عێراق و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌مه‌ریکا توانیان ده‌ست بگرنه‌ سه‌ر گشت به‌روبوومه‌کانی کوردوستان و هه‌ستان به‌ تاڵان کردن و دزی گشت سامانه‌کانی کوردوستان، بۆ نموونه‌ له‌ پێشه‌وه‌ ده‌ستیان کرد به‌ لرف کردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گومورگه‌کان و له‌م دواییه‌شدا به‌ یارمه‌تی مافیای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ستان به‌ ده‌رکردنی نه‌وت و به‌روبوومه‌کانی و هه‌ر هه‌موو پاره‌کنیشیان بۆ به‌رکی خۆیان قۆرخ کرد. وا ئێستا خه‌ریکی فڕۆشتنی نه‌وتی قاچاخن و دراوه‌که‌شی وه‌ک بچێته‌ ناو به‌رمیلێکی بێ بنه‌وه‌ وایه‌، له‌ بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیر له‌ دواڕۆژی نه‌وه‌که‌یان بکه‌نه‌وه‌و پلانی زانستی بۆ دابڕێژن‌، که‌چی به‌لایانه‌وه‌ ئه‌و نه‌وته‌ ته‌نها ماڵی بارزانی و تاڵه‌بانیه‌و به‌س و که‌سیش نابێت خێری لێ ببینێت ته‌نها خۆیان نه‌بێت. جگه‌ له‌و کاره‌ نامرۆڤیانه‌ی ئه‌وان به‌جێی دێنن ئه‌وه‌تا به‌ پاره‌ی میلله‌ت زه‌ویوزاری خه‌ڵکان داگیر ده‌که‌ن و به‌ دراوێکی زۆر که‌م زه‌وی سه‌ر به‌ شاره‌وانیه‌کان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆ ده‌که‌ن و به‌ میلله‌تیشی به‌ هه‌زاره‌ها جار زیتر ده‌فڕۆشنه‌وه‌. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا ئه‌م دوو تاقمه‌ مافیایه‌ بۆ جاری دابێت ده‌بێت به‌کێ دووباره‌ بمانفڕۆشنه‌وه‌.

من لێره‌دا له‌ گشت تاکه‌کانی خه‌ڵکی له‌ ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و جووتیاران و کرێکاران تکا ده‌که‌م که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر دڵته‌زێنه‌ره‌و کاردانه‌وه‌که‌شی بۆ نه‌وه‌کانی دواڕۆژمان گه‌لێک سه‌خت ده‌بێت و شاڕێژ کردنیشی مه‌حاڵ ده‌بێت، چونکه‌ ئه‌وه‌ یاریه‌کی دژواره‌و دوژمنانمان به‌ نیازن به‌ ئامانجی بێنن. ئێمه‌ی کورد پێویستیمان به‌ ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رانسه‌ری ‌ دژ به‌م دوو بنه‌ماڵه‌ جاشه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان دژ به‌م دوو هه‌ژدیهایه‌ نه‌که‌ین ئه‌وا دیسانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی شه‌ڕی براکوژی ده‌بینه‌وه‌. ئه‌مجاره‌یان له‌ کوردوستاندا سه‌وزو ووشک ده‌سوتێنرێت. هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو ئازادیخوازان و شۆڕشگێران و دڵسۆزانی ڕێگای ئازادی ده‌که‌م به‌ گه‌نج و لاو پیره‌وه‌ که‌ به گورجی بکه‌ونه‌ خۆیان و جۆره‌ فشارێکی جه‌ماوه‌ری وه‌ها توند بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ بۆگه‌نه‌ که‌ هه‌رچی ماڵ و موڵکی داگیرکراوی حکومی و تایبه‌ت بۆ خاوه‌نه‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ و ماڵی گشتی سه‌یرانگاکانی وه‌ک سه‌ریڕه‌ش و پیرمام و قه‌لاچوالان و سه‌رسه‌نگ و هه‌موو سه‌یرانگا حکومیه‌کانی تر و شاخ و داخ و دۆڵه‌ حکومیه‌کان بۆ باوه‌شی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش به‌زووترین کات هه‌ڵبژاردنێکی تازه‌ی بێگه‌ردو بێ ته‌زویر که‌ ده‌زگا سه‌ر به‌حکومیه‌کان نه‌یبه‌ن به‌ڕێوه‌ و دوور بێت له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق که‌ پسپۆرن ‌ له‌ ته‌زویر کردنی ده‌نگانی خه‌ڵک و سه‌ر به‌ پاراستن و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان نه‌بێت و وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌زویره‌کانی ساڵانی پێشوو نه‌بێت و برینی کۆن نه‌کولێنینه‌وه‌. ‌

ئه‌مڕۆ هه‌مومان ده‌زانین که‌ هه‌ڕیـێمی کوردستان له‌ ژێر چنگی سه‌رکردایه‌تیه‌کی وه‌ها ترسناک و خه‌ته‌رناکه‌ که‌ به‌ ئاشکرا ده‌یانه‌وێت زمان و کولتوری کۆمه‌لایه‌تی و جل و به‌رگێ بادینانی به‌سه‌ر هه‌موو ناوجه‌کانی سۆرانێشدا به‌ زۆر داسه‌پێنن ،وه‌ هه‌روه‌ها زۆر به‌ ڕاشکاوی زۆربه‌ی ‌ خه‌ڵکی بادینانی هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌ی شوێنه‌ جوغرافیه‌کانی سه‌ر به‌ ناوچه‌کانیان. زۆر به‌ باشی بیرمان دێته‌وه‌ که‌ کاتی خۆی‌ واته‌ له‌ ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکاندا هیچ بارزانیه‌ک و بادینانیه‌ک له‌ ده‌ورو به‌ری خودی شاری هه‌ولێر بۆ ده‌رمانیش نه‌ده‌بینران. به‌م 20 ساله‌ی دواییدا ده‌بینین هه‌رچی سه‌رکرده‌ی هه‌رێم و زۆربه‌ی زۆری وه‌زیرو جێگره‌کان و مدیر عامه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا گشتیه‌کان و قوتبخانه‌کان و لیژانی سه‌ر به‌ پارله‌مان و لێپرسراوانی حیزبی و ئه‌هلی له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری چڵکاوخۆره‌کانیان و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ...هتد هه‌ر هه‌مویان یان بارزانین یان زێبارین یان به‌روارین یان شێروانین یان مزوورین یان به‌ مانای گشتی بادینانین. وه‌ بۆ هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماڵی بارزانی و بنه‌ماله‌که‌ی زۆر به‌ ناشرینانه‌ زۆربه‌ی زه‌وی و خانوه‌ حکومیه‌کان و تا گه‌یشته‌ سه‌یرانگاو گه‌شتیاره‌ کۆمه‌له‌یته‌یکانیشیان هه‌مو بۆ ئه‌م تاقمه‌ تاپۆ ده‌کات. وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی خه‌لکی له‌سه‌ریان نه‌بێت وه‌ نه‌بێت به‌ کێشه‌ بۆیان هه‌ندێک له‌و تاڵانیانه‌شی به‌ هه‌ندێک له‌ سیخوره‌کانی خۆی داوه‌ وه‌ک پێشتر خه‌ڵکی باسیان لێوه‌ کردون، بۆ نمونه‌ وه‌ک ماڵی شاوه‌یسه‌کان ماڵی دزه‌ییه‌کان به‌ تایبه‌تی که‌سوکاری محسن دزه‌یی که‌ پۆستی زۆریان به‌ به‌رده‌وامی هه‌بوه‌. ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خێزانانه‌ شاره‌زایی باشیان هه‌یه‌ له‌ دزین و تاڵانی هه‌م بۆ خۆیان وه‌هه‌م بۆ هه‌ندێک له‌ جاشه‌کانیان که‌ جاران چه‌کی جاشایه‌تیان بۆهه‌لگرتبوون ، وه‌ک مه‌سینه‌ هه‌لگره‌کانی بارزانی و ئامر هێزو سه‌ره‌ک لقه‌کان و ناوچه‌کان و سه‌ره‌ک شاره‌وانیه‌کان . ئه‌م خۆفڕۆشه‌ سۆرانیانه‌ هه‌مویان ده‌ناسرێنه‌وه‌ و له‌ دوا رۆژدا به‌ زه‌بری دادگاوه‌ به‌ سزا ی خۆیان ده‌گه‌ن و موڵکه‌ به‌تاڵانکراوه‌کانیشیان بۆ میلله‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.‌

هه‌ر بۆ نمونه‌ ده‌توانم به‌ دڵنیایه‌وه‌ بڵێم که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بونی شاری هه‌وڵیره‌وه‌ هه‌تا وه‌کو 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گشت زه‌وی و زاری ئه‌م پارێزگایه‌ ته‌نها له‌سه‌ر هاوڵاتیانی سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێر تاپۆ بون که‌چی ئێستا بنواڕن‌ هه‌ر له‌ سنوری ناو هه‌ولێره‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ شه‌قڵاوه‌ و ده‌شتی حه‌ریر و چۆمان و گه‌لی و بێخاڵ و هه‌تا ده‌گاته‌ حاجی ئۆمه‌ران و له‌م لاشه‌وه‌ هه‌ر له‌ مه‌خمور و به‌حرکه‌و سه‌ره‌ ڕێگای هه‌ولێر بۆ کۆیه‌وه‌ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ر هه‌مووی ماڵه‌ چاشه‌کانی بارزانین و زه‌ویوزاڕیکی یه‌کجار زۆریان له‌به‌ر چاوی گشت هاوڵاتی هه‌ولێره‌وه‌ دابه‌ش کردوه‌و تاپۆی کردون به‌ سه‌ر بادینی و بارزانیه‌کانه‌وه‌ . به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون به‌ڵکو خانوبه‌ره‌و ته‌لاره‌کانیان و جێگای حه‌سانه‌وه‌ی بادینی و بارزانیه‌کان هه‌ر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هه‌تا ده‌گه‌یته‌ شه‌قڵاوه‌ و ئه‌ولا تریشه‌وه‌ به‌ ئاشکرا دیارن. بێ گومان چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی خانونشینیان به‌ ناوی کۆمپانیای جودا جوداوه‌ دروست کردوه‌ . بارزانی ته‌زویرچی له‌ جیاتی خه‌لکانی ناوچه‌که‌ زه‌وی و زاری شاره‌وانیه‌ سۆرانیه‌کان به‌ سه‌ر بادینانیه‌کان و بارزانیه‌کان به‌لاش به‌سه‌ریاندا تاپۆ ده‌کات . وهه‌روه‌ها‌ زه‌ویه‌کانی قوشته‌په‌و‌ به‌حرکه‌ نمونه‌یه‌کی ترن له‌و داگیرکردنه‌ که‌ زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی بارزانی و بادینانین که‌ له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها خه‌لکی سۆرانی له‌و ناوچانه‌دا‌ نیشته‌جێ ببوون،جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و مه‌له‌فه‌کانی تاپۆی هه‌ولێر بپشکنی زۆر به‌ ئاشکرا بۆت ده‌رده‌که‌وێت و ده‌بیننی زۆربه‌ی زۆری دوکانه‌کانی ئه‌و شاره‌وه خانو ته‌لاری زۆریش هه‌ر به‌ ناوی ئه‌و تاقمانه‌‌وه‌ وه‌ دابه‌ش کراون زه‌ویه‌کی زۆری شاری هه‌ولێریش هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماله‌یه‌ تاپۆکراوه‌و له‌ دواییشدا به‌ هه‌ندێک هاوڵاتی بادینانی تره‌وه‌ فڕۆشراونه‌ته‌وه‌ .
‌.
ئه‌م کاره‌ ناڕه‌وایانه‌ی که‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی و ده‌سه‌لاتی کوردی به‌ زۆرو به‌ یارمه‌تی جه‌لال تاله‌بانی خائین و جاشی ئێران کردونی ، کاردانه‌وه‌که‌ی زۆر کاریگه‌ر بوه‌ له‌ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌، ئه‌وه‌تا ئێستا هیج کوردێکی سۆرانی نابینین ئه‌و هه‌ستو هزری خۆشه‌ویستیه‌ی که جاران‌ له‌دلیاندا هه‌یانبوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بادینی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌رواری و مزوری و زێباری به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ماوه‌‌ . ڕق و کینه‌که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ئاشکرا نا ڕه‌حه‌تی و دڵه‌ڕاوکێی له‌دڵی هه‌موو سۆرانیه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ به‌ خه‌ڵکانی بادینان په‌یدا کردوه‌ .بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ی که‌ زووتر باسمان کردن له‌ ناوچه‌کانی سه‌ر به‌ سۆراندا ڕیشه‌ی بنچینه‌یی تۆپۆگرافیو جوغرافی ئه‌و ناوچانه‌ی تێک داوه‌ و بوه‌ به‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.، هه‌بوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌زۆر دروستکراوه‌ هه‌ر خۆی له‌ خۆیدا نیشانه‌ی لێدانی زه‌نگێکی گه‌وره‌ی جه‌نگێکی نا دیاره‌‌ که‌ بێگومان ده‌بێته‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی برا کوژی و هه‌زاره‌ها خه‌لکی کوردی دلسۆز تیایدا ده‌بنه‌‌ قوربانی، جا هه‌ر بۆیه‌ جارێکی تر له‌و بارزانیانه‌ی که‌ به‌ زۆر ناوچه‌کانی کوردی سۆرانیان به‌ زۆر له‌ سه‌ر خۆ به‌ بۆنه‌ی بوونی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ هه‌ولێردا تاپۆ کردوه‌ ‌بلا با بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌کانیان و خۆشیان به‌ ئاره‌زوی خۆیان با بگه‌ڕێننه‌وه‌ شوێنه‌ جوگرافیه‌کانی سه‌ر به‌ ناوچه‌کانی خۆیان .ده‌بێت ناوچه‌کانی سۆران بناسرێنه‌وه‌و مێژو شایه‌ته‌ که‌ ئه‌و ناوچانه‌ ته‌نها سۆرانیه‌کان تیایدا ژیابوون ، له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌و قه‌یرانه‌ نه‌بنه‌وه‌ ده‌بێت بیریش له‌ په‌تی خنکاندن و تۆله‌ی میلله‌ت بکه‌نه‌وه‌. چونکه‌ جێگه‌ی باوباپیران له‌لای هه‌موو تاکێکی کورد شیرینه‌ ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وڕۆ به‌تاڵان براوه‌ به‌ڵام سبه‌ینێ به‌ زۆری لێیان ده‌سه‌نرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی خه‌ڵکانی بادینان و بنه‌ماڵه‌ی بارزان پرسیار له‌خۆتان بکه‌ن بۆچی سۆرانیه‌کان بۆیان نیه‌‌ له‌ ناوچه‌کانی ئێوه‌ زه‌وی و زار و خانو و کۆشک و ته‌لاریان هه‌بێت، ئه‌و کاته‌ بۆتان ده‌رده‌که‌وێت که‌ سه‌رکرده‌کانتان وه‌ک به‌عسیه‌ شۆڤیه‌نیه‌کان ده‌یانه‌وێت ناوچه‌کانی سه‌ر به‌ تیره‌ سۆرانیه‌کان به‌ زۆری داگیر بکه‌ن و بۆخۆیان بیقۆزنه‌وه.

وا ئێستا کورده‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ووڵات هێنده‌ قین له‌ دڵن و کاردانه‌وه‌که‌ی گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی که‌ جامه‌دانی سوور ‌بسوتێنن، بێگومان ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌کی زۆر ترسناکه و میلله‌تیش ناچاره‌ داکۆکی له‌خۆی بکات‌ چونکه‌ سه‌رکرده‌ بادینیه‌کان به‌ ئاشکرا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سۆرانیه‌کان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بکه‌ن ئه‌وا ده‌ستی سۆرانیان ده‌بڕنه‌وه، ڕووداوه‌کانی ئه‌و دواییه‌ی شاری سلێمانی شایه‌د حاكی ئه‌م بۆچونانه‌ن که‌ چۆن بادینیه‌کان به‌ گولله‌ وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی ئه‌م شاره‌ی دایه‌وه‌و وویستان هه‌ر ئه‌وناوه‌ سه‌روبن بکه‌ن.‌ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ بۆگه‌نه‌کانی هه‌رێم به‌ خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌و تۆپۆگرافیه‌تی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان بۆ جاری جاران نه‌گه‌ڕێننه‌وه‌‌ ‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی داگیرساندنی ئاگرێکی وه‌ها توند که‌ کۆتاییه‌که‌ی زۆر نادیار ده‌بێت . جا باشتر وایه‌ که‌ هاوڵاتیانی بادینانی و بارزانی به‌ره‌و ناوچه‌ کۆنه‌کانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌ڤه‌ری سۆران به‌ تایبه‌تی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری باڵه‌کایه‌تی وخۆشناوه‌‌تی و ده‌شتی هه‌ولێروگشت سنوورو ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر که‌ هه‌رده‌م به‌ پایته‌ختی سۆران ناسراوه‌ به‌ زووترین کات چۆڵ بکه‌ن و ئیتر چی تر به‌ قسه‌ی سه‌رکرده‌ خۆفڕۆشه‌کانیان نه‌که‌ن و کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ به‌ر له‌وه‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و دڵته‌زێن ڕووبدات ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ چی تر نه‌توانن هه‌ڵتانفریوێنن، چونکه‌ کاتێک کار له‌ کار ترازا ئه‌وا ته‌نها خۆتان و ماڵ و منداڵتان دووچاری کوشتن ده‌بنه‌وه‌و سه‌رکرده‌کانتان وه‌ک پیشه‌ی هه‌مو جارێکیان له‌ شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و نه‌ خۆیان و نه‌ ماڵ و منداڵیشیان هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت. خۆتان باش ده‌زانن که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌وه‌ته‌ی هه‌ن پلانگێڕو جاشی ئێران و عێراق و تورکیان، هه‌تا ئه‌و دوو مافیایه‌ هه‌بن گه‌له‌که‌مان هه‌رگیز ناگه‌نه‌ ئاره‌زوه‌کانیان.



 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە