کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆگر بایزى كوڕە جاشیش، كاندیدە بۆ سكرتێرى یەكێتى قوتابیانى كوردستان!

Thursday, 28/01/2010, 12:00


کوردستانپۆست: زمانی نووسینی وتاره‌که‌مان جاککرده‌وه‌ که‌ زۆر ووشه‌ی نه‌شیاوی تێدابوو ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ دوا نووسین ده‌بێت بۆ نووسه‌ر که‌ ئه‌گه‌ر به‌ هه‌مان زمان بنووسێت.
بەشى دووەم/ هەروەك لەنوسینى ڕابردوومدا بەڵێنم پێدابوون كە بەردەوام بم لە نوسین و خستنە ڕووى ڕاستى و گەندەڵیەكانى فس فس پاڵەوانەكانى مەكتەبى سكرتارییەتى یەكێتى قوتابیانى كوردستان و بەشێك لەدار و دەستەكانیان، لەناوەندە باڵاكان و لقەكان، هەرچەندە لەگەڵ بڵاوبونەوەى بەشى یەكەمدا، پڕۆسەى هەڕەشەو گوڕەشەى ژێر بە ژێر و چاوسوركردنەوەى كورە جاشەكان و فس فس پاڵەوانەكانى بەناو قیادەى قوتابیان دەستى پێكردووە. هەندێكیان دەڵێن زۆر بێ ئەخلاقانە لەسەرمان نووسراوە، بۆ وادیارە ئێوەش بانگەشەى غاندى بوون دەكەن، یا خۆتان پێ لەفریشتە پێ پاكترە تالەسەرتان نەنوسرێت؟!!!
فس فس پاڵەوانەكانى یەكێتى قوتابیان، بێ پرینسیپ نەبوونایە با بەمەم شێوەیە لەبرى ئەوەى گەندەڵى و شەڕواڵ پیسى و خراپیەكانتان باس بكەم باشیەكانم دەربخستنایە، ئێوە لە ژیاندا باشى و كارێكى چاكتان نەبووە، من باسى چیتان بكەم ، من هاتووم مێژووتان ڕابردووتان، بنوسمەوە بۆ ئەوەى نەوەى نوێ بێئاگا نەبێ لەمێژووى ڕەشى ئێوە و خانەوادەكانتان.
عمر جاشۆك، هۆگرى بەچكە جاش، هەرمان جەحشك، قبوڵمە بەرەى كوردستانى عەفواتى گشتى بۆ سەرجەم جاش و خۆفرۆشەكان دەركرد باوك و خانەوادەى ئێوەش بەر ئەم عەفواتە كەوتن، بەڵام خانەوادەكانى ئێوە دواى ئەم عەفواتەش نەوەستان لە جاسوسى كردن و خزمەتكردنى سەرانى بەعس و سیاسەتە گڵاوەكانیان، تا ساڵى 2003 هەر لە هاتووچۆ و خزمەتى سەرانى بەعس بوو لە شارى بەغدا، ئەى هەر بابكر وسوى خۆفرۆش نەبوو لە دەڤەرى پشدەر بەر لەوەى شەڕى ناوخۆى نێوان حركەى ئیسلامى و یەكێتى و پارتى هەڵبگیرسێ گەورەترین شەڕى بەرپاكرد لەنێوان برا جوتیارەكان و ئاغاكانى پشدەدەردا، كەتائێستاش ئاسەوارە قێزەون و خراپەكانى ى ئەم شەڕە هەرماون، بۆ ڕاستى دروستى قسەكانم بڕۆن لە قەڵادزێیەكان بپرسن، گەر ناشتوانن زۆر دوور بڕۆن ئەوە مەكتەبى ناوەندى جەماوەرییەكانى پارتیمان و كاك(سەعید سلیم پشدەرى) ڕاستیەكان لە بەڕێزیان بپرسن، هەرچەندە زۆر عەیبە بۆ (سەعید ئاغاى پشدەرى) لەسەدەى بیست و یەكدا پاڵپشتى كوڕە جاشى گەورە(عمر بابكر)دەكات بۆ سكرتێرى گشتى قوتابیان!!!
مەكتەبى سكرتاریەتى یەكێتى قوتابیانى كوردستان خەریكە دەبێتە مەكتەبى سكرتاریەتى كوڕە جاش و فایل دارەكان، لەهەموویشى خۆشتر كوڕە جاشن فول معاشن، ئێوەش سەریان بتاشن !
- هۆگربایز كاندیدێكى ترى سكرتێرییە، وە لە ڕووى زمانەوانیەوە زۆر جوانترە بڵێین(سكتێرى) چونكە ئەوانە شەڕەكەیان بۆ سكیانە نەك خزمەتى قوتابیان، هۆگربایز، هەروەك بارزانیەكانى بەحركە دەرێن: كورە جەحشك، بایز ئاغاى باوكى تا 2003 خزمەتكارى سەدامیەكان بوو، ئەرێ بەڕاست، لەوەتەى بنەماڵەكەتان دروست بووە و هەیە تائێستا یەك فیشەكتان بۆ كورد تەقاندووە؟ یا یەك قسەى خێرتان بۆ بەرژەوەندى و ئەمنى قەومى گەلى كورد كردووە؟ بەڵام زۆر ئازابوون بۆ فەلەقەكردنى برا كوردەكانتان، زمانتان درێژ بوو ئەو كاتەى كەدەتان ووت حكومەتى بەعس لەسەر حەقە كە بارزانیەكان ئەنفال ئەكات، دەتان ووت ئەوانە دوژمنى ووڵاتن، ئێستاش هەرچى خزم و كەس و كارتە بوونەتە دەستەى داپلۆسێنەرى هەولێرییەكان لەئاسایش و پۆلیسى هەولێر، باشى لێدەزانن، چونكە بەدرێژایى ژیانتان هەر ئەوە كارتان بووە، تخوا گوناهى ئەم هەولێرە چیە لەسەردەمى بەعس و لەسەردەمى دەستەڵاتى خۆماڵى خۆماشمان هەر ئازارى لاوەكانمان دەدەن، ئەرێ (كەریم سنجارى- عسمەت ئەرگوشى- بەڕێوەبەرى پۆلیس) شەرم ناتانگرێت دەیان كوڕە شەهید و ئەنفال لەماڵ كەوتوون بێ كار و ئیش، كەچى ئێوەش جاش و داپڵۆسێنەرانى دوێنێتان هێناوەتەوە سەركار و دووبارە هەولێر و هەولێرییە جوامێرەكانیان پێ دادەپەڵۆسن، بەڵام دڵنیام نەوەى شەهیدان و ئەنفالەكان ئەو كارە ناكەن، بۆیە ناحەقتان ناگرم كەئەو نۆكەر و جاشانەتان هێناوەتەوە سەركار و پیشەى هەمیشەیى خۆیان.
هۆگر هەتا لە لقى هەلێر بوو ئەم لقە ناڵەناڵى بوو بەدەست دزى و بێ ئەخلاقى و تەكەتولبازى ئەوەوە، كێ هەیە ئەوەى بیر بچێت كەئێوە چووبوون بەناوى یەكێتى قوتابیانى كوردستان، كەل و پەل و كورسى و قەنەفەو چەندین شتى ترتان لە كۆرییەكان وەرگرت، دواتر بەشەو بردتان بۆ قاعەكەى ماڵى خۆتان لە جەژنیكان، ئەم شەوە هیچ لە برادەرانى لقى هەولێر نەخەوتبون و تا بەیانى بەدیار شتەكانەوە دانیشتبوون، چونكە تەنها هەر ئەوان تۆ و بنەماڵەكەتیان دەناسى كە چەندە دز و تاڵانچین، بۆیە ڕۆژى دواتر كەزانیت هیچ چارنەماوە ووتبووت با لەناوخۆمان دابەشى كەین ، ئەوەبوو كەل و پەلى قوتابخانەكانتان لەناو خۆتان دابەشكرد، كەئێستا بایز جەحشۆكى باوك و لە دیوەخانەكەى جەژنیكان دایناون، یەنى هێشتا بێ پرینسیپ نیت؟ بەناوى كارگێڕ لقى یەوە دەچوویتە ناو قوتابخانەكانى سنورى پارێزگاى هەولێر و بەناوى كارى ڕێكخستنەوە هەر خەریكى كچ بازى بووى، لەم كیژە هەولێرییانە بوبوویتە عودەى سەدام حسێن، ئەى تۆ نەبووى بەردەوام لە عنكاوە كەوتبویتەوە بەدیار كارگێر ناوچەكەى قوتابیانى عنكاوە، كەئاوارەى شارى سلێمانى بوون، ئەى تۆ نەبووى بەدزى عبدالخالق شەقڵاوەیى و كەیفى بەرپرسى ناوچەى شەقڵاوە دەچوویت بۆ ناوچەى شەقڵاوە، بڕواتان بێت ئەگەر لەترسى ئەم دوو برادەرە نەبوایە لەناو بارەگاى ناوچە دەیقەوماند!!! هۆگر بایز كەس نەیناسێت هەڤاڵان(سەرهەنگ زاهیر و رشید دروێش و سەنگەر جمال و عبدالخالق ........هتد) باش دەیناسن كەچەندە بێ مۆڕاڵە، زۆر شت ماوەوە بیڵێم بەڵام من لەوە زیاتر كاتت پێ ناكوژم بەڵام ئەوەى ڕاستى و دروستى دەوێ با بچێت لەم بەڕێزانە بپرسێت كەناوم هێنان.
كۆنگرەى 12 و دەرچوونى هۆگر بە (ئاوگێڕى) مەكتەبى سكرتارییەت، هەروەك چۆن هەموو ژیانیان بەفرت و فێل و دزى و نۆكەرى و ده‌ڵاڵی و هێناوەتە سەر ئەم جارەش هۆگر گرەوەكەى بەم ده‌ڵاڵی كردنە بردیەوە، درەنگانێكى شەوى پێش كۆنگرە لیستەكەى لاوەند عوسمان كە پێك هاتبوون لەم گەندەڵ و شەڕواڵ پیسانە(شڤان حمدى براى بەرەڤانى سكرتێر، ئالانى سلێمانى و ئەیادە دزو چاوحیزەكەى دارایى و هۆگرجەحشۆك) خرانە پاڵ لیستى ئاریان سەلاحەدین، ئەوەبوو ڕۆژى كۆنگرە ئەوان شیشیى خۆیان لە ئاریان و كوتلەكەى دا، شڤان شەڕواڵ پیس و هۆگر جەحشۆك، دەرچوون بە ئەندامى كارگێڕى، هەزار سڵاو بۆ كادرە چالاك و بوێرەكەى دەشتى هەولێر (مامۆستا كامران) كەلەداخى ئەم گەندەڵانە چووە ماڵەوە و دەستى كێشایەوە لە قوتابیان، ئەو هەمیشە دەیووت دوو كەس دەبنە قیادەى سكرتاریەتى قوتابیان(ئەوەى خاوەنى قاز بێت، ئەوەى خاوەنى ... بێت) بەڵام ئەم دووبرادەرە خاوەنى هەردووكیان بوون.
هۆگر لە ژێرەوە بۆ كاروانى حمەى سابر ئەوەندە پانى كردەوە بۆ ئەوەى پاڵپشتى بكات لاى ڕێناس جانۆى سكرتێر، بۆ ئەوەى بیكەن بە كارگێڕى سكرتارییەت و بەرپرسى بەشێك، بلفعل ئەم دەربەشى سەرى گرت و لە شڤان حمدى برادەرەكەى خوێیدا،ڕاستیان ووتووە دەڵێن هەركەسێ نانى جاشەتى و نۆكەرى بخوا فێڵ لە باوكى خۆیشى دەكات.
شڤان حمدى هەرچەندە بە هینەكەو بە پاڵپشتى بەرەڤان ڕێوى براى، توانى دووەم دەنگ بێتەوە لە كۆنگرەى 12، بەڵام ڕێناس و كوتلەكەى ئەمجارە زووخاویان خستە گەرووى بەرەڤان و شڤانەوە ئەوەبوو ڕێگایان نەدا شڤان ببێتە كارگێر، تاماوەیەك بەر لە ئێستاش هەر ئەندامى سكرتاریەت بوو، دواتر لەكات و سرەى خۆیدا فایل مەلەفى ئەویشتان بۆ دەكەمە كاكڵەى گوێزى سپى كراو.
هۆگر بەهۆى نۆكەرى كردن و جاسوسى كردن بۆ كوتلەكەى ڕێناس كرایە بەرپرسى بەشى پەیوەندییەكانى سكرتارییەت، هۆگرێك ئەوكات و ئێستاش و داهاتووشى لەگەڵدابێت دوو قسە نەزانێت، پاش سەد ساڵى تریش بیبینەوە لەوە زیاتر نازانێت، ڕەوانى كەى بۆ هەركوێیەك لەوە زیاتر ناگۆرێت، هەرئەوەندەى لەباراندایە! وتوویانە كەر بچێتە بەغدا نابێتە هێستر، هۆگر گیان كارى ئێوە هەر سیخوڕى كردن و كورد كوشتن و دزى و تاڵانى و شەڕواڵ پیسى بووە، بڕوات بێت بەزەیم دێتەوە پێتدا، ئەوەندە هیچ نەزان و هیچ لەبارەنەبووى ئیتر بەسە، تۆ و شڤان حمدى چوون بەناوى قیادەى قوتابیانەوە خۆتانكرد بەماڵى بەڕێز(د.نورى عوسمانى ئەنجومەنى وەزیران) تا بەشهادە تەزویرەكانتان لە كۆلیژى ئەدەبیاتى ئێواران دایمەزراندنن، ئێستاش موچە وەرئەگرن ودەوامیش ناكەن، بەڵام ڕاگرى كۆلیژ ترسنۆكە ئەگەرنا چۆن واتان بۆ ئەچێتە سەر.
بەسیەتى ئیتر تۆ دەست نادەى بۆ ڕێكخراوێكى پیشەیى و جەماوەرى قوتابیانە، خوا داویەتى بت كەن بەسەرپەرشتیارى مریشك و قازەكانى جەژنیكان، كاكە خۆ بەشەهادە تەزویرەكەى كۆمەڵناسى ئێوارانت نیە، تۆ نەزانى "ئەرستۆ" لەكوێ لەدایك بووە و باسى چى دەكات و "ئەفلاتۆن" لەكۆمارەكەیدا باسى كۆمەڵگاى نمونەیى دەكات، بەڵام تۆ وادیارە لنگاوقوچ لێحاڵى بووى، تۆ هاتیتە ناو سكرتاریەتى قوتابیان، دارایى یەكى نمونە لەگەندەڵى و دزى و گیرفان پڕكردنت بەرهەمهێنا، "نیچە" دەڵێ : لە تێڕوانینى مرۆڤى باڵاوە ئەم كەسانە دەروون ڕووخاون(پارە پەرستەكان، ماستا و چییەكان، شەهوەتپەرستەكان، ڕەشبینەكان، ئەوانەى هەوڵى دەستەڵات دەدەن، ئەو ڕۆشنبیر و هونەرمەندانەى كەلەبەر خۆشەویستى پارە هەموو بەهایەكى ئەخلاقى دەدۆرێنن....)
بۆیە هۆگرى بەچكە جاش، پێت دەڵێم بەر لەوەى "نیچە "ئاسا خۆت بكوژى و ڕێكخراوەكەت بكوژى دەست هەڵگرە، بانقەكانى(جەژنیكان) ببورن دیواخانەكەى بایز ئاغات پڕكرد لەدزى و تاڵانى یەكێتى قوتابیانى كوردستان، بەسیەتى شەرم بتگرێ بڕۆ بۆ لاى بیروڕاكانى كۆمەڵناسانى ئێرانى خواجە نەسیرەدین توسى، كەباسى ئەخلاق دەكات، سودێك وەربگرە بەڵام دەزانم تۆ تازە كەڵكى هیچ نادەى جگە لە گەوادیەكەت تا مردنیش هەر نانى ئەو كاسبیە دەخۆى، هەرەوەك گەنجەكانى جەژنیكان دەیان ووت) هۆگر بایز بیگرە و بە قەڵاى دادە) وەتەئكیدم ئەم كۆمەڵناسانەى ناوم بردن تۆ ئێستا وا ئەزانى ، ئاغاكانى ئیتلاعاتى ئێرانین، چونكە لەوە دەچێت دیوەخانەیكى ترتان لەتاران بۆكرابێتەوە، بۆ جاسوسى كردن بەسەر قوتابیانى كوردستانى ئێران و پەناهەندەكانى دەوروبەرى شارى هەولێر، بڕوات بێت هیچ نازانى بەسیەتى یەخەى خۆت لەیەخەى ئەم ڕێكخراوە بكەوە، 58 ساڵى تەمەنى یەكێتى قوتابیان ڕەشتر مەكە، چونكە تۆ نازانى ڕۆژگار چۆن دێت و دەڕوات، لەكۆلێژیش هەر خەریكى كچ بازى بووى، ئەرێ شەرم نەیدەگرتى لەسەرەتا چویتە بەشى پەیوەندییەكان؟ تۆ چیت ئەزانى لە پەیوەندییەكان؟ بەڵام ئەم ڕێناس جانۆیە ئەوەندە زۆڵ و بیژوو بوو، تەنها لەبەر ئەوەى بتكا بەفیلمى فیدراسیۆنى ڕێكخراوە قوتابى و خوێندكارییەكان و مەزەى خواردنەوە، تۆى كردە ئاوگێڕ و بەرپرسى پەیوەندییەكان، ئەوەبوو دواتریش لەوسەر هاتەوە بۆتان و بە ئاغا و گەورەكانتى ووت: ئەرێ كوڕینە بەس نەبێت، ئەم هۆگرە چى دەزانێ؟ ئابڕوومانى برد، دەبێ بۆچى تر دەست بدات؟ ڕێناس دواى تەواوبونى كۆبوونەوەكانى فیدراسیۆن بە ڕاگەیاندنكارەكانى دەووت، كاكە هۆگرى پەیوندییەكان لێدوان دەدات، شەوانەش بەدیار تیڤیەكانەوە ویسكى و مەشروبیان پێت دەخواردەوە، چونكە ڕۆژەكەى ڕێناس جەنابتى كردبووە مەزە بۆ خواردنەوەى شەوانەى خۆى و(بەسام على و كاروانى حمەى سابیر و جبارحجى و بیار ئاكرەیى......هتد) ، بڕۆن لەم برادەرانە بپرسن بزانن چۆن هۆگریان دەكردە مەزەى شەوانەیان.
چاریان نەما چى لەم هیچ نەزانە بكەن ، ئەوەبوو شیما محمد زاهیر دهۆكى ڕۆیشتەوە لۆ دهۆكێ، بەپیلانێكى هەرمان و عمر و شڤان ئەنەس و ئەحمەق بژار، بەڵام ئەڵێن لە هویەى نفوسەكەى نوسراوە ئەحمەد بژار! بۆ ئەوەى مەجالى دزى خۆیان فراوانتر بێت، هاوكارى و پارە بردنیان شارەوەتربێت، دزوگەندەڵى گەورە هۆگر جەحشۆكیان كردە بەرپرسى بەشى دارایى سكرتاریەت، چونكە لۆ هیچى تر دەستى نەدەدا، ئەم جارە ڕاست و چەوت بەناوكەت، میزانیە لە دوو سەد و دە ملیۆن دینارەوە بووە چوارسەد و پەنجا ملیۆن دینار، ئەوجارە خواردنى سێ ژەمەى دیوەخانەى بایز ئاغا و بابكرى وسوى كۆنە جاش و هەرمانى هەمیشە سكتێر و ئەنەسە درێژ و ئەحمەق بژار كەهێندەى یەك جووى فەلەستینێ پارە و سامانى كەسەلێسى و چەلەو خۆرى هەیە و خانویەكى لەشارى بەغدا هەیە دوو خانوو لە دهۆك و تازەش خانویەكى لەسەر حسابى دیوانى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە گەڕەكى دۆلارەوەى هەولێر كریوە لەبابەتێكى تردا درێژەى پێدەدەم.
ئینجا شڤان و بژارۆكەى ملا خزرى و ئەیادە دز و زریان مولود و عوسمان عوبێد و ئالان سلێمانى و........هتد. خواردنیان لەسەر بەشى دارایى مەكتەبى سكرتاییەت بوو.وە هەموو مانگێك جگە لەمووچەى مانگانەیان هاوكارى تەنها بەو كوتلەیەى خۆیان دەدەن، كارتى مۆبایل ئۆپن بۆ ئەم هەڤاڵە تەكەتولبازانە، ئەگەر راست دەكەن بابێن دەفتەرى پسولە و وەسڵەكانى بەشى دارایى بێنن، بزانن هەموو مانگێك هاوكارى بۆ ئەم هەڤاڵانە سەرفكراوە یا خود نا؟ كڕینى قات و ڕیباتى 600$ شەش سەد دۆلارى وپێڵاوی 300$ دۆلارى ئەمانە هەموویان لەسەر حیسابى دارایى سكرتاریەتە، هەموو سەرى مانگێك لە چەند بازاڕێكى ڕاقى شارى هەولێرەوە تەلەفۆنیان بۆ دەكرێت كە بچن جل و بەرگى نوێ هاتوە، ئێوە بچون بۆ ڕاین مۆل و سوڵتان و.......هتد، بزانن هەموو سەرى مانگێك ئەم جماعەتەى قیادەى سكرتارییەت لەوێن یاخود نا ؟ بڕۆن نیوەڕۆ و ئێواران بچنە شیراتۆن و چوارچرا و چراخان و عنكاوە و سێنارە..........هتد، تەماشاكەن هێندەى یەك ووڵاخ
خوادن داوا دەكەن، نیوەى دەخۆن و نیوەكەى ترى دەكەنە تەنكەى زبلەوە، كەچى دەیان قوتابى هەیە لە بەشەناوخۆییەكان لە برسا سكى دیشێ.
لەهەمووى سەیر و سەمەرەتر، هۆگر جەحشۆكە بڕواتان بێت هێندەى یەك مانگاى لێهاتووە ئەوەندەى لە عنكاوە و شیراتۆن بخواو بدزێ، وە زۆر جار بۆ خۆى لەبەر گەرماى هاوین تواناى نەبووە بچێتە چێشتخانە بۆ نان خواردن، ئەو ئەیادە دزەى دەنارد بۆ هێنانى خواردن و دەیان كادرى سكرتاییەتیش لە ژوورەكان خەو دەیبردنەوە لەبرسان، نازانم ئەوانە بەدیار چیەوە دانیشتون بۆچى بۆخۆتان ناچن كارێكى تر بدۆزنەوە ، تخوا ئەمڕۆ سەردەمى دوو سەد هەزار دینار ماوە، خۆ قیادەى سكرتاریەت دووسەد هەزار دیناریان تەنها بۆ كڕینى كۆندۆمەكانى یەك هەفتەیە، كەچى دەڵێن نابێت موچەى كادر و ئەندام بەش زیادبكرێت، من و ئەوانیش هەموومان دوو سێ وموچەمان هەیە، جارێ كاروانى محمد سابیر بڕواتان بێت لە بیست شوێن پارە وەردەگرێت، یەكێك لە قیادییەكانى سكرتاریەتیش ووتى كاتێك ئاهەنگى پشتگیركردن لە مه‌سعود و لیستى كوردستانیمان كرد لە هۆڵى سەعد عبداللە، هەرمانى سكرتێر(20000$)بیست هەزار دۆلارى لە مەسرور بارزانى وەرگرتوو بۆ قیادەى سكرتاریەت بەڵام بۆ خۆى هەڵى گرتوو خواردى.
برادەریكم ووتى ڕۆژێك لە چراخان دوو میوانم هەبوو، هۆگر و ئەیادیش لەوێ بوون كاتێك من چووم پارەى خواردنەكانمان بدەم جماعەتى چێشتخانەى چراخان ووتیان كاكە پارەكەى ئێوە واسڵ كراوە لەلایەن سكرتاریەتى قوتابیان، سەیرە ئەم فس فس پاڵەوانانە پیاوەتى بە ئاوى مزگەوتەوە دەكەن تخوا ئێوە كەى خواردنتان داوە بە چۆلەكەیەك، كەچى ئێستا لەسەر حسابى قوتابیان ڕۆژانە چەندین كەس لەم چێشتخانانە دەعوەت دەكەن، كەى ئەوەندە پیاو بوون، دواى كۆنگرەى 13 ئەتان بینمەوە ئەبێ وەك(سەنگەر كانبى) بچنە ئیسكان فەلەفل بخۆن، ڕاستە ئێستا دەور دەورى ئێوەیە، هەموو ڕۆژێك لە چوار چرا و عنكاوە و چراخان نان دەخۆن، بەزەیم دێتەوە بەو كادرانەى كە ماڵیان لەناو هەولێر نیە، چونكە دەبێ بەو موچە كەمە خواردنیش لەسەر حسابى خۆیان بخۆن، هۆگر و كارگێرانى تریش لە چێشتخانەكانى شیراتۆن و چوار چرا و سێنارە و عنكاوە خواردنەوە و نانیان ئەخۆن، هۆگر هەربەمە نەئەوەستا بەڵكو ڕۆژانە لەمەلەوانگەكەى شیراتۆن مەلەوانى ئەكرد، جا چۆن لەسەر و نەنووسم هەى پیاوه‌که‌ی جەژنیكان، تخوا تۆ لە ماڵى باوك و لەو جەژنیكانە وێرانە، مەگەر لە قوڕاوى قاز و مراوى یا مەلەوانیت كردبێت! ئەگەرنا تۆ كەى مەلەوانگە و بینیبوو، ئاخ قەدەر چیت بەسەر هێناین ! ئێستاش ئێوە لەسەر حسابى دارایى سكرتارییەت ئەچن بۆ ڕاقیترین شوێن بۆ خواردن و خواردنەوە و كچ بازى و مەلەوانگەى شیراتۆن و (..........)
یەنى خەباتى چەندین ساڵەى گەلەكەمان بۆ ئەم بەزمە بوو؟ باشە بۆ هەڤاڵانمان لە شارەكانى كەركوك و بەغدا و موسڵ و ناوچە كێشە لەسەرەكان لەژێر مەترسى تیرۆر و تۆقاندن و ڕفاندن درێژە بەخەبات بدەن، بەڵام ئێوەى قیادەى سكرتارییەتیش لەم كەیف و سەفا و خۆشگوزەرانى و ژیانى و شاهانەدا بژین، هەر ڕۆژێ لەووڵاتێك بۆ كچ بازى!
بەم هەموو میزانیە زۆرەوە هەر خەریكى ئەم بەزم و ڕەزمەن، ڕێكخستنەكانى خوارەوە چەندین جار پڕۆژەى كار و چالاكى یان تقدیمى ئێوەى قیادە كردووە چیتان بۆ كردوون؟ تەنها مەگەر یەكێك كوتلەى خۆتان بووبێت،كاتێكیش پڕۆژەكانتان ڕەفز دەكرد، هەموو وەڵامتان ئەوەبوو پارە نیە، میزانیە كەمە لەتوانادا نیە، بەڕووخسەتى (على عونى و ساسان عونى، مەلا پیرە و خولە سورى زاواى، ئازاد بەروارى و فازل میرانى) ئەرێ ئێمە دەپرسین؟ میزانیە و دارایى حركەى ئیسلامى 88 ملیۆنە، میزانیەى یەكێتى قوتابیانیش هێندەى میزانیەى زۆربەى حیزبە كوردستانیەكانە، كەچى كوا چالاكى و بەرهەممى یەكێتى قوتابیانى كوردستان؟ ڕێكخستنە بێ سەروبەرەكانمان؟ دەڵێین زیاتر لە دوو سەد هەزار ئەنداممان هەیە كەچى چەندین ساڵە ناوێرین هەڵبژاردنى نوێنەرایەتى قوتابیان خوێندكاران ئەنجامبدەین، چەند ساڵە هاوار دەكەین كوا داهاتمان كوا بەرهەممان؟ ئەمجاریش دەپرسینەوە ئەرێ ئەو چوار سەدو پەنجا ملیۆن دینارەى لە حكومەت وەریدەگرن چى لێ دەكەن ؟ هەموومان دەزانین چى لێ دەكەن بەڵام ئێوە نایڵێن، ئەوەى مەرد و پیاویش بێ دوو قسەى حەق بكات ئیوە سزاى دەدەن ، پیاوى ڕاستگۆ و جوامێرەتان خۆشناوێ و سزاى دەدەن، شەرت بێ زووخاز بكەینە گەرووى یەكەبەیەكەتان، هەر لێرەوە ئەم(مسیج)ە ئەدەم بەگوێ ى ئەوانەى ئێستا پڕوپاگەندە بۆ خۆیان دەكەن بۆ سەركردایەتى یەكێتى قوتابیانى كوردستان، گەر ئێوەش بیرى لوشدانى پارە و كچ بازى و سەفرەو سیاحە و گیرفان پڕكردنتان هەیە، دڵنیا بن ئێوەش هەرچى كردووتانە لەراِبردوو و داهاتووتان ئەبێ وەكو قیادەى ئێستاو قیادەى پێشوتر خۆتان ببیننەوە، ئەگەر كۆنگرەى 12 که‌سێک لە هەندەران لەسەر گەندەڵى و بێ مۆراڵیەكانى قیادەى پێشووى نووسى، ئەوە لە كۆنگرەى 13 ئەزم، ئەز ئەندامێ كۆنگرەمە، لەكۆڕ و كۆبوونەوە داخراوەكان زۆرمان ووت هیچیتان بەقسە نەكردین، بۆیە بڕیارمدا لە ڕێگاى كوردستان پۆستى خۆشەویستەوە، ڕاستى و حەقیقەتەكان دەربخەم، زۆر ووتمان پیاوى باش بن دەست هەڵگرن لە دزى و گەندەڵى و شەڕواڵ پیسیەكانتان كەچى هیچ چار نەبوو، بۆیە پێتان ئەڵیم لە كوردستان پۆست دامەبڕێن لە هەفتەدا دوو جار دێینە خزمەتتان، ئەوەى كارى باشى كردبێت دەست خۆشى لێ دەكەین ، نەهاتووین تەڕ و ووشك بەیەكەوە بسوتێنین، من و هەڤاڵە دڵسۆزەكانم پەنجە دەخەینە سەر كەم و كوڕییەكان ، هیوادارین بەخۆتانە بچنەوە، بەسیەتى لەوە زیاتر با ڕەگ و ڕیشەى گەندەڵى شۆڕنەبێتەوە بۆ ناو ڕێكخستنەكانمان، چونكە ئەم بارودۆخەى كە یەكێتى یەكەمان پێیدا تێپەڕى لەماوەى ڕابردوودا ڕۆژگارى زۆر سەخت و ناخۆشبوون، ئەم بارودۆخە هێندەى شەڕى ناوخۆ زیانى پێگەیاندین
چاوەڕێ بن لە زووترین كاتدا بابەتى نوێ ترمان دەبێت لە كوردستان پۆستى خۆشەویست، لەگەڵمان بن لەگەڵتانین...........
داواش لەسەرجەم كادر و هەڤاڵان دەكەم هاوكاریم بكەن بۆ زانیارى زۆرتر لەسەر قیادەى ئێستا و داهاتووى قوتابیان، چونكە بابەتەكانمان بە هەوڵ و بیركردنەوەى دەستە جەمعیى دەوڵەمەندتر دەبێت، ئەمەش ئیمەیڵەكەمانە بۆ ڕەوانە كردنى زانیارییەكانتان، چاوەڕێى زانیارییەكانتانم.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە