کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با كۆنگرەى 13 ى یەكێتى قوتابیانى كوردستان، بكەینە پەتى سێدارە بۆ كوڕە جاش و دز و شەڕواڵ پیسەكان !!!

Sunday, 24/01/2010, 12:00


بەسیەتى ئەمجارە با لەخەوى خافڵ بەخەبەر بێین، وەرن ئێمەش مەردبین گۆڕانێكى بنەڕەتى و ڕیشەیى لەناو ڕیزەكانمان دروست بكەین، با چیتر عمر بكرى بەچكە جاش(برا و خوشكە) كانى لەسەر حسابى ئێوە دانەمەزرێنێ، بەسیەتى تاكەى كاروانى محمد ێابر حەوت كەس لە خوشك و براو مام و ئامۆزاكانى خۆى لەسەر حسابى ئێوە دابمەزرێنێ، بەسیەتى بالەوە زیاتر ئەم ناعەدالەتیە درێژە نەكێشێت، بیرتان چوو كە هەموو سەرى مانگێك بەناوى نەخۆشى و هاوكارى قوتابى هەژار چەندین ملیۆن دیناریان بۆ براو خوشك كەس و كارى خۆیان سەرف دەكرد، ئەوە جگە لەوەى هەموو ژەمێكى نان خواردن و خواردنەوەیان لەسەر حسابى مەكتەبى سكرتارییەت بوو لە شیراتۆن و چوارچراو چراخان و ئەبو شەهاب و ئەستێرە........هتد، ئێوەش بەرماوى كافتریاكەى سكرتارییەتتان بەرنەدەكەوت، پشت بەخوا هەوڵ دەدەم لە چەند ئەڵقەیەكدا بەشێك لە دزى و تاڵانى و گەندەڵى و بێ مۆڕاڵى سەركردایەتى ئێستا و داهاتووى یەكێتى قوتابیانى كوردستان بخەمە بەر چاوى ئەوانەى دڵسۆزن بۆ نیشتیمان وەفادارن بۆ خوینى شەهیدان و ڕووحى پاكى ئەنفالەكان، ئەوانەى خەمیان خەمى قەڵەمە هیواو ئاواتیان بەرەوپێشبردنى یەكێتى قوتابیانە.
كورتە باسێك لەسەر كاندیدەكەى سكرتێرى داهاتووى قوتابیان، كورە جاش و خۆفرۆشەكەى قەڵادزێ، عمرى بابكرى وسوى هێرۆیى،
ئەم عمر بكرە، لەقۆناغى خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى لە شارى قەڵادزێ قوتابیەكى چڵمنى هەتا بڵێ ى تەمبەڵ بووە، كاتێك مامۆستاكان لە قوتابخانە لەدوا كەس وكارەكەیان ناردووە كەبۆچى ئەوا پیس و پۆخڵ و تەمبەڵە لەوەڵامدا پاساوى خانەوادەكەیان ئەوەبوو، كە منداڵیان زۆرە چونكە بكر وسوى پیاوى سەدام حسێن خاوەنى سێ ژنە یەك فەوج بەچكە جاشى ناوەتەوە. بابكرى كۆنە مستەشارى بەعس لەیەكێك لە لادێكانى سەر بە قەزاى قەڵادزێ دەستى چووە خوێنى باوكى پێشمەرگەى كوردستان(على عزیز) و بەبەر چاوى كەس و كارو خزمەكانیەوە شەهیدى كرد،وەچەندین كارى ترى بۆ سەرانى بەعس كردووە، وەهەر لەبەر دڵسۆزى بۆ حكومەتى بەعس لە ساڵى هەشتاكان خۆى كاندید كردبوو بۆ پارێزگاى سلێمانى، وە ناوى ئەم سەرۆك جاشە لە ژمارە(9) ى ڕۆژنامەى هاوڵاتى بڵاوكرایەوە.
وە لە دواى ڕاپەڕینەكەى ساڵى 1991 بەفیتى سەرانى بەعس هەستا بە هەڵگیرساندنى شەڕێكى سەخت و خوێناوى لەنێوان جوتیارەكان و ئاغاكانى پشدەر ، كەچەندین خەڵكى بێ گوناه شەهید و بریندار و ماڵویران بوون، بۆیە دواتر لەترسى خەڵى چنگ بەگڕ و تێكۆشەرى قەڵادزێ بەرەو هەولێر هەڵدێت، وەبەردەوام پەیوەندى هەبووە لەگەل ڕژێمى بەعسدا كوڕە گەورەكەى بەناوى محمد هەتا سالى 2003 هەر لەبەغدا بوو بۆ خزمەتى رژێمى بەعس كەهەموو سەرە مانگێكیش بابكر وسو دەچووە زیارەتى ئاغاكانى لەبەغدا، ئێستاش ئەم محمدە لە فەرماندەیى كاوە بەرزترین پلەى عەسكەرى پێدراوە، وادیارە خەباتى ڕژێمى بەعسیان بۆ ئەژماركردووە، دەك عەمرتان نەمێنێ ئەوانەى كە محمد تان بەپێشمەرگەش وەرگرت.
كاتێك ماڵى بابكر وسو لە هەولێر جێگیربوو ئەم عمر چڵمنەش بووە قوتابى لە ئامادەیى ڕزگارى لەشارى هەولێر، هەموو قوتابیە هاوپۆلەكانى و مامۆستاكانیشى باش دەیناسن كەبایى چەندەو چەندى لە هەگبە دابوو، سەرجەم تاقیكردنەوەكانى بە قۆپیە و غش بردە سەر، هەتا ساڵى 2003 بەهاوكارى بەشێك لە كادرە فاشلەكانى لقى ڕاپەرین كەبریتى بوون لە(ئاوات كارۆخى شەڕواڵ پیس و و ئارام حسێنى نەفس نزم و بەختیار محمدى دز) لە ناو بارەگاى لقى ڕاپەڕینەوە بە تەلەفۆن وەڵامى پرسیارەكانى تاقیكردنەوەى بەكالۆریان پێ ووتۆوە، سەرەڕاى ئەم هەموو قۆپى غشە ئینجا لە 60 كەمترى هێنا ، پاشان وەك پیشەیى هەمیشەیى خۆیان بە پان كردنەوە و ماستاوكردن بۆ ئەم ئەو تا لە ئاداب كۆمەڵناسى ئێوارانى هەولێر وەرگیرا، لە كۆلێژیش هەموو مامۆستاكان و قوتابیەكان ئاگادارن كە ئاستى زانستى و مەعریفى ئەخلاقى ئەم عمر چڵمنە چەند بووە، لەوێش سەرەڕاى ئەم هەموو قۆپى و غشە هەموو ساڵیك چوار دەرسى عبورى هەبووە، لە قۆناغى چوارەم دووسال لەسەر یەك لەدەرسى (د.تاهیر حسۆ زێبارى)دەرنەچووە، چونكە د.تاهیر ئەوەى حساب بوو بۆ ئەم تەمبەڵ و بێ مۆراڵەنەى نەدەكرد. دواتر بەهەوڵى د.سلام خۆشناوى كۆنە بەعسى كە ئەویش هاو خەباتى بابكرى وسوى بوو لەسەردەمى ڕژیم داواى كردبوو لە د.تاهیر تا ناجحى كردبوو.
عمربكر، ئەو كات كادرى بەشى پەیوەندییەكانى سكرتارییەت بوو، كارى تەنها جانتا هەڵگرتن و ماستاو چییەتى كردن بوو بۆ(بەرەڤان حمدى و ئاریان سەلاحەدین) كە ئەوانیش لە كۆمەڵناسى ئێواران بوون، هەموو ڕۆژێ لەگەڵ خۆیان دەیان برد بۆ دەوامى كۆلێژ، لەكۆلیژ پارەى پێنەبوو گەس بخوا هەموو ڕۆژێ فەلەفلى دەخوارد هەتا برادەرەكانى كۆلیژ ناویان نابوو عمر فەلەفل، لەژیانیدا قات و ریباتى بەخۆیەوە نەبینیبووە، بەڵام مانگانە لەبەر ئەوەى جانتاهەڵگرى بەرەڤان بوو سەرەڕاى مخێێاتەكەى هاوكارى بۆ سەرف دەكرد بۆ جل و بەرگ، چونكە زۆر جار لەگەڵ خۆى دەیبرد بۆ سەردان و بەسەركردنەوەكان بۆ جانتا هەڵگرتن، عمر پێش كۆنگرەى (12) بۆ كڕینى جل و بەرگەكانى دەچووە بازاڕى لەنگەى هەولێر كە بەرامبەر ماڵەكەیانە لەتەنیشت نەخۆشخانەى ڕزگارى هەولێر لەوێ كۆنە جلى دەكڕى بۆیە لەسكرتاریەتى قوتابیان ناویان نابوو (عمر لەنگە) بۆ ڕاستى و دروستى قسەكانیشم دەتوانن بچن تەماشاى ئەرشیفى وێنەكانى سكرتارییەت بكەن لاى سیڤەرى مێور ئەوكات دەزانن جلەكانى و ئێستاو ئەوساى چ جیاوازییەكیان هەیە، كوڕە جاشێك لە جلى لەنگەوە بگۆرێت بۆ ئاخر مۆدێلى جل و بەرگ و پێڵاو !!!
عمر لەكۆنگرەى 12 بەماستاو چێتى و پانكردنەوەو كاسەلێسى بۆ ئەم ئەو خۆى كاندید كرد بۆ ئەندامى سكرتارییەت لەسەر كوتلەى ئاریان سەلاحەدین و زەرەرێكى زۆرى لە ئاریان سەلاحەدیندا، چونكە زۆربەى ئەندام كۆنگرەكان دەیان ووت كوڕە جاشاكە لەلیستى ئاریاندایە بۆیە دەنگى پێ نادەین، بەتایبەت گەرمیانیەكان و هەڵەبجەییەكان، عمر لە كۆنگرە دەربى لە برادەرەكانى خۆیداو بوو بە ئەندامى ئیحتیاتى سكرتارییەت، ئینجا كەزانى تازە ئاریان سەلاحەدین نابێتە سكرتێر هەستا باى دایەوە بۆ لاى ڕێناس جانۆى سكرتێر كە ڕكابەرى ئاریان بوو، بەڵام ڕێناس هیچ حسابێكى بۆ نەكردو هەر بە ئەندامى ئیحتیات هێشتیەوە، چونكە هەمووكات و ئێستاشى لەگەڵ بێت دەڵێت عمر وەكو باوكى ئێستاش هەمان فكرە و بیركردنەوەى سەرانى بەعسى هەیە، چونكە تا 2003 هەر نانى حكومەتى بەعسیان دەخوارد، ئینجا كەزانى ڕێناس مەجالى پێنادات بۆ كارگێڕى سكرتارییەت، ناچار دەستى دایە كارى بێ ڕەوشتى و ڕۆژانە ئەو قوتابیە كچانەى كێشەیان هەبوو لە كۆلێژەكان یا بەشە ناوخۆییەكان یاخود قوتابیانى هەژار و كەم دەرامەت كە بۆ هاوكارى ڕوویان دەكردە مەكتەبى سكرتارییەت، عمرى كورە جاشەكە خۆى دەكرد بەشامى شەریف و ڕەقەمى خۆى دەدا بەكچەكان و ڕەقەمى ئەوانیشى وەردەگرت بۆ حاڵەتى تەوارى !!! ئینجا شەوانە بەزمانە لوسەكەى خۆى دەكەوتە گیان و ویزەى ئەو كچە نازدار و هەژارانەى زانكۆ و پەیمانگاكانى هەولێر، كەچەندین نمونەى زیندومان لەبەر دەستە ئەگەر وەڵامێكى بۆ نوسینەكەم هەبوو وەعد بە ووردترین زانیارى هەرچى ڕاستیەكان هەیە بەبەڵگەى ئاشكراو ڕوون كە چ ڕۆژێك و وە چ كچێكیشى هێناوە بۆ ژوورەكەى خۆى لە سكرتارییەت و پاش نیوەڕۆكەى دەرگاى لەسەر داخستن و وە تا چەند سەعاتیش لاى ماونەتەوە هەر هەموویان بخەم بەردەستى خوێنەران.
چیرۆكى عمرى داوێن پیس بەناوبانگە لەناو پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر، كار گەیشتە ئەوەى هەموو قوتابیەكانى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر بەمەیان زانى و دەنگى دایەوە كە كیژۆڵەیەكى بەسەزمانى شارى سلێمانى قوتابى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر لەبەشى ناوخۆیى لەهەولێر ژیانى دەكرد،ئەم بەدبەختە بەهۆى ئیشێكەوە ڕێ ى دەكەوێتە مەكتەبى سكرتارییەت و وەكو ئاسك دەكەوێتە داوى (عمرى شەڕواڵ پیس) و بێ مۆراڵ، سەرەتا بەڵێنى ئەوەى پێداوە كە گوایە ژیانى هاوسەرى لەگەڵ درووست دەكات،كچەكە خوێندنى تەواوكردووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانى كەچى كڵاوى نایە سەرى ئەم ئاسكۆڵەیە.
هەركاتێك لەناو كۆبوونەوەكانى مەكتەبى سكرتاریەت لیژنە پێك هاتبێت بۆ ناوەند و لقەكان ئەوا عمربكر هەموو جارێ خۆى كردووە بەلیژنە بۆ شارى سلێمانى، گوایە خۆى خەڵكى سنورى پارێزگاى سلێمانیە بۆیە بەخەمە بۆ پارێزگاكەى خۆى ، بەڵام نەیان ئەزانى كەبۆ كارى كچ بازى ئەچێت بۆ سلێمانى هەربۆیە لە كۆنگرەى دوازدە وە تا ئێستا، كە كۆنگرەى سێزدەیەم دەبەسترێت، ناوەند و لق و ڕێكخستنەكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەدەست چەندین كێشەوە دووچاربوون و ئەگەر چاوەڕێ ى عمرى داوێن پیس بكەین تا سێزدە كۆنگرەى تریش چارەسەرناكرێت و كێشەكان هەر وەك خۆیان دەمێننەوە،عمر هەرجاریك چوبێت بۆ سلێمانى لەسەر حسابى ئەم رێكخراوە لەباشترین فندق شوێنى گرتووە كەلەوەتەى ژیانى هەبووە بەمشێوەیەى بەخۆوە نەبینیوە، عمرێك لە چڵمنى و فەلەفل خۆرى جل وبەرگى لەنگەوە بۆ ڕاقیترین فندەقەكانى سلێمانى كوجا مرحبا !!!
ئەگەر بێین باسى بێ مۆڕاڵى عمر بكەین لەناو یەكێتى قوتابیانى كوردستان ئەوا لەژماردن نایە، كەچەندین ئەندام و كادرى كچى یەكێتى قوتابیان لەبەر بێ مۆڕاڵى عمر دواى چەندین ساڵ خەبات و ماندووبوون، دەستیان لەكار كێشایەوە،وەك(س، ڕ، ب، س، ئا) بۆیە ئێستا مەكتەبى سكرتاریەتى قوتابیان ئەڵێ ى بیابانى عەرەبیە دوو كچى لێ نابینى چونكە ئەم سكرتاریەتە خاوەنى (عمر بكر و هۆگر بایز و كاروان محمد ێابیر و عرفان عزیز)ەكەكاریان تەنها كچ بازى و خواردنەوە و دزى و گەندەڵیە.
نازانم دەزگا ئەمنى یەكانى پارتى ئێشیان چیە ؟ّ!!! لەكاتێكدا ئەم هەموو بێ ئەخلاقى و بەد ڕەوشتى و دزى و گەندەڵیە لەناو بارەگاكانى یەكێتى قوتابیاندا دەكرێت و كەسیش لێیان ناپرسێتەوە، ئەرێ ناپرسن بۆ ڕێكخراوێكى جەماوەرى و پیشەیى قوتابیانە ڕێژەى ئافرەت ڕۆژ بەڕۆژ تیایدا بەرەو كەمبونەوە دەچێت ؟ بەڵام ناحەقیان ناگرم گەورەكانمان هەر خەریكى ئەم كارانەن بۆیە ئەم منداڵ و تواڵانەش كەوتونەتە گیان و روحى ئاسكەكانمان.
عمرە تەمبەڵ و چڵمنەكەى باوك جاش كەدەستى سورە بەخوێنى دەیان ڕۆلەى كورد، دواى ئەوەى ڕێناس جانۆ و ئاریان سەلاحەدین لادران بە قودرەتى قادرى (هەرمان محمد سلیم) بەرپرسى ڕێكخستنیان كردە سكرتێر و شادومانە كەچەڵیان بردە ڕێكخستن و هۆگرە شەڕواڵ پیس و كوڕە جاشەكەیان بردە پەیوەندییەكان و عمرجاشۆكیان لە ئیحتیاتیەوە كردە ئەندامى سكرتارییەت، ئینجا دەستى كرد بەپانكردنەوە بۆ هەرمان و جەنتاكەى ئەوى گرتە دەست وەكو حیمایەى شخێى بەردەوام لە دواى دەڕۆیشت بۆ هەموو شوێنێك، بە هەرمانى دەووت تۆ خدرى زیندەى خوا بۆ ئێمەى ناردوى!!! ئەوەیە سیلسیلەى ژیانى كوڕ جاش و خۆفرۆشان، بۆ مەگەر كورى بابكرى وسوى نەبى كەژیانتان پڕیەتى لە شەرمەزارى و سوك و ڕیسوایى، ئەم هەموو پیا هەڵدانەى بەسەر هەرماندا تەنها لەبەر ئەوەبوو شەفاعەتى بۆ بكات لاى مەكتەبى جەماوەرییەكان و ئازاد بەروارى كەخزمى هەرمانە، بۆ ئەوەى بەرزى بكەنەوە بۆ كارگیڕى مەكتەبى سكرتاریەت، لەمەشیاندا یارییەكى باشى كرد و گۆڵى خۆى كرد، لەبەر ئەوەى ستافى سكرتاریەت هەموویان دژى دانانى هەرمان بوون بەسكرتێر، بۆیە لەو كات و ساتە ناسكەدا هەرمان پێویستى بەو جۆرە بەكرێگیراوانە بوو، بۆیە هەر زوو بەپاڵپشتى ئەحمەدى براى كە سكرتێرى فازڵ میرانیە پیلانێكیان دانا بۆ گۆڕینى تەشكیلەى سكرتارییەت، ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ئاشەكە لەبەرژوەندى ئەم كورە جاشانە هەڵدەسورێت، هەرچەندە سروشتیان وەك گوڵە بەڕۆژە وایە خۆر لە كوێ بێ ڕوویان لەوێیە تا 2003 حوكمەتى بەعس و ئێستاش ئەگەر بەدوایدا بڕۆین بەتەئكید یاسەر بە ئیتلاعات یا میتى توركن، بەڵینم داوە بەدواى مێژووى ژیانى هەر هەمووتان بكەوم و بینوسمەوە و بۆ مێژوو تۆمارى كەم بۆ ئەوەى ژیانتان بەدۆكیۆمێنت بكەم.
پاشان ئەوەبوو (شیما محمد زاهیر) كە كارگێڕى مەكتەبى سكرتارییەت بوو، بە قبول خاێ لە ماستەر لە بەشى مێژووى زانكۆى دهۆك وەرگیرا، داواى دەست لەكار كێشانەوەى كرد، بەڵام كوتلەكەى ڕێناس جانۆ قبوڵیان نەكرد، لەبەر ئەوەى لەدەنگى ئەوان كەم دەبوویەوە بۆ شەڕو هەراى ناو كۆبوونەوەكان، بۆیە شیما ڕازیبو بەوەى ببێتە ئەندامى سكرتارییەت بەڵام دەوام نەكات، ئەوەبوو دووبارە گۆڕانكارى كرا لە ستافى سكرتارییەت، عمرجاشۆك لەئەندام بەشى كاروبار كرایە بەرپرسى پەیوەندییەكان، هۆگر شەڕواڵ پیسۆكى دزیش خێرا خۆى گەیاندە بەشى دارایى، كەئەم گۆڕانكارییانەش جێ بەجێكران، بەپیلانى كۆنە كوتلەكەى لاوەند(هۆگر و شڤان) و كوتلەكەى ئاریان(عمر و ئەحمەق) و تاكە دەنگى هەرمان وەك سكرتێرى.
عمر لەنگە، هەتا كرا بە كارگێڕى مەكتەبى سكرتارییەت، هەموو ڕۆژێك بەپێ هاتووچۆى دەكرد بۆ سكرتارییەت، كەچى هێندەى نەبرد بووە خاوەنى ئۆتۆمبێلى ئەڤەلۆن هەر ڕۆژەو بە جل و بەرگ و پێڵاوێكى نوێ ى مۆدێل تازە دەهات بۆ دەوامى سكرتارییەت و پۆزى بەسەر ئەو كادرانەى تر لێ دەدا، زەمەنێكى قۆڕە و زۆر سەیرە بڕواتان بێت پێشمەرگە دەناسم 40 ساڵە خەبات دەكات، دەیان ناخۆشى و بەدبەختى بینیوە كەچى خاوەنى گوێدرێژیك نیە كەچى عمر بە چەند مانگیك بووە خاوەنى ئەڤەلۆن و منداڵێكى وەك عرفان عزیز عزیز بوە خاوەنى مۆنیكا !!! ئەرێ ناپرسن لەكوێن هێنا ؟
عمر فەلەفل خۆر چۆن بووە خاوەنى ئەڤەلۆنەكە، دواى ئەوەى بەبڕیاریكى مەكتەبى سكرتاریەت خالید نورى عوسمان كوڕى سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران كرا بەكادرى سكرتارییەت، عمر هەستا لەناو كۆبوونەوە دەستى كردبوو بە پارانەوە و وتبووى بەشى پەیوەندییەكان كادرى كەمە هەرچۆنێ بێ ئەبێت خالید بنێرن بۆ بەشى پەیوندییەكان، ئەوەبوو زۆربەیان ڕازى بوون، چونكە چارەى خالیدیان نەدەویست، لەبەر ئەوەى باوكى خالید لەكۆنگرەى 12 پشتگیرى ئاریان سەلاحەدینى دەكرد، بەڵام نەیانزانیى عمرى كاسەلێس و چەلەو خۆرەكەى بەعس نیازى چى هەیە، هەركە خالیدى دكتۆر نورى هاتە دەوام عمر كەوتە پیاهەڵدان بەدكتۆرى باوكى خالید و ووتى زۆر حەزدەكەم جارێك بێمە خزمەتى ئیتر بە سەركردەى لاو و پاڵپشتى قوتابیان و ...........هتد وەسفى كردبوو، ئەوەبوو خالید لاى باوكى باسى عمر دەكات و دەڵێ حەزدەكات بێتە خزمەتت، د.نورى عوسمان ڕازیبونى خۆى دەردەبڕێ و ئەوەبوو عمرى ماستاوچى، لە ماڵ سەردانى دكتۆر نورى دەكات ئەوەندە ماستاوى لێدەدات هاتە دكتۆر لەم كەین و بەینەدا بەم قسە لوس و پانكردنەوانەى عمر شەرم دەیگرێ و لەكۆتایى دیدارەكەیاندا دكتۆر نورى بە عمر دەڵێ هەرچییەكت پێویستە من لە خزمەتم، ئەوەبوو عمر دەڵێ ئەزبەنى لەقیادەى سكرتارییەت تەنهامن سەیارەم نیە و زەویم وەرنەگرتووە، ئەوەبوو دكتۆر نورى مەبلەغى(15000$)پازدە هەزار دۆلارى بۆ سەرف دەكات بۆ كڕینى ئۆتۆمبێل، پارچە زەوییەكەشى بۆ كاتێكى تر بۆ دواخست، ئەگەر لەبەر هەندێ بابەت نەبێت لەناو هۆڵى كۆنگرە نوسخەیەكى كۆپى لە پسولەكانى پارە وەرگرتنەكانى عمر لە ئەنجومەنى وەزیران دەخەمە بەرچاوى سەرجەم ئەندامانى كۆنگرە، عمر هەر بەوە ناوەستێت بەڵكو ئەم جارە بەناوى مەكتەبى سكرتاریەتەوە لیستێك ناو ڕەوانەى ئەنجومەنى وەزیران دەكەن، بەمەبەستى دامەزراندن كەلیستەكە زیاتر لە 40 ناو لەخۆ دەگرێت كە هەرمان محمد و خێزانەكەى ، ئەحمەد بژار و چەند خزمێكى نزیكى لەدهۆك، هۆگر بایز و خزمەكانى ، شڤان حمدى و خزمەكانى، كاروان محمد ێابر و خزمەكانى، ئەنەس ئەیوب و خزمەكانى، عمرى كوڕە جاشیش، لێرە دەربى خۆى دەهاوێژێ و هەشت كەس لەناو خێزانەكەیان لە خوشك و براكانى خۆى لە وەزەراتەكان دادەمەزرێنێت كە ئێستا هەر قوتابین و دەخوێنن، لەكاتیكدا سەدان دەرچووى كۆلێژ و پەیمانگاكان لەماڵەوە بەدیار بڕوانەمەكانیان دانیشتوون، دامەزراندن بۆ ئەوان نەبوو بەڵام بۆ كورەجاش و خۆفرۆشەكان بەلیست دامەزراندنیان بۆ كرا، وەچەندین كادرى ئەم ڕێكخراوەش ڕۆژانە ئێش وكارى تەنزیمى یان پێ ڕائەپەڕاندن لەوانە كادرانى سكرتاریەت و بەرپرسى لیژنەكانى زانكۆى سەلاحەدین و كادرانى ناوەند و لقەكان، ئینجا چۆن ئینتیمایان بۆ ئەم دەستەڵات و حكومەتە هەبێت ، پێشمەرگایەتى و خەباتى شاخ و شار و زیندان و ئەشكەنجە و كیمیاباران وئەنفالكردن بۆ ئەوان بێت و بەرهەمەكەشى هەمووى بۆ كورە جاش و خۆفرۆشەكان بێت، ئەوان بەر لەوەى ببنە قیادەى ئەم ڕێكخراوە لە پێش كۆنگرەى 12 باسیان لە خزمەتكردن و نەهێشتنى ناعەدالەتى و دزى و شەڕواڵ پیسى دەكرد بەڵام ئەوانە بڵقى سەر ئاو بوون، عمرجاشۆك، هەربەوە ناوەستێت بەڵكو برایەكى لەسەر حسابى قوتابیە یەكەمەكانى كوردستان بەزەمالە دەنێرێتە ڕووسیا، لەكاتێكدا برایەكەى بەقۆپیە و غش نمرەیەكى زۆر نزمى هێنا لەشەشەمى زانستى، ئێستاش ئەو كوڕە جاشە لەسەر حسابى خوێنى شەهیدان و ماندوبوون و زیرەكى و لێهاتووى قوتابیە یەكەمەكانى كوردستان بە زەمالە ڕەوانەى ڕووسیا كراوە، لەكاتَێكدا هەتا ئێستا یەكەمەكانى كوردستان خەون بە زەمالەوە دەبینن، بەڵام عمر ناوى براكەى دەخاتە شوێنى قوتابیەكى یەكەم و ڕەوانى دەرەوەى دەكات، پارتى دیموكرات و یەكێتى قوتابیانى كوردستان دەك پیرۆزتان بن كوڕە جاش و خۆفرۆشەكان، ئەوانەى دوێنى لەسەر كودایەتى سەر و ماڵى خۆیان دانا، ئەمڕۆ پشتگوێ خراون و كورە جاشەكانیش بوونە شوانى ئەم خەڵكە ماند و نەناسە.
كادرە دڵسۆز و ماندوونەناسەكانى یەكێتى قوتابیانى كوردستان، ئەندامە بەڕێزەكانى كۆنگرەى 13 داواكارم لەهەموو لایەك، لەبەر خوێنى شەهیدانى كوردستان، لەبەر رووحى بەرزەفڕى شەهید مام (عزیز)ى باوكى پێشمەگەى كوردستان كك(على) و لەبەر خاترى شەهیدانى زانست و مەعریفە لە زانكۆى قەڵادزێ لە 24-4-1974 ، لەبەر شەهیدانى كیمیاباران و ئەنفالەكان، تكاتان لێ دەكەم خوێنى ئەم هەموو شەهیدانەتان بیر نەچێت، ڕووحى سەدوو هەشتاو دوو هەزار ئەنفالتان بیر نەچێت، وەرن بە بەهەموو لایەكمان كۆنگرەى 13 سێزدەیان بۆ بكەینە دادگا و لێرە بەسزاى عادیلانەیان بگەیەنین، بۆ ئەوەى چیتر نەبنە كەڵەگا بەسەرمانەوە، وەرن هەرەوەك چۆن على كیمیاوى سەركردەیان بەسزا دەگەیەنرێ بە ئێمەش كوڕە جاشەكان بەسزا بگەیەنین.وەڵڵا ئەوەى دەنگیان پێ بدات خیانەتە لە نیشتیمان لە خوێنى شەهیدان، بڕۆن لە كەسانى یاسایى و ئاینى بپرسن بزانن چ تاوانێكى گەورەیە، بڕۆن لە ڕووحى بێ گەردى مام (عزیز) بپرسن بزانن چ تاوانێكى گەورەیە ئەم كوڕە جاشە لەناو قوتابیان بمێنێ، بڕۆن لە ڕووحى ئەنفالەكانى بارزانییەكانى بەحركە بپرسن بزانن چ خیانەتێكى گەورەیە لە كوردستان لە ئەنفالەكان كە (هۆگر بایز) ى كورە جاش و دەست سور بە خوێنى پێشمەرگە و هاوكارى كەرى بەعس بۆ پڕۆسەى ئەنفالەكانى بارزانیەكانى بەحركە، جارێكى تر لەناو ئەم ڕێكخراوە بمێنێتەوە.بۆیە ئەم جارە بەنوكى قەڵەمەكانمان، با حەقى هەموو ناحەقیەكان و گەندەڵى و شەڕواڵ پیسیەكانیان لێ بكەینەوە.
چاوەڕێ بن بابەتى ترمان دەبێت لەسەر كاندیدە گەندەڵەكانى تر .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە