ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن به‌ختیاری حه‌مه‌ی محه‌وه برا و هاوسه‌نگه‌ری شه‌هید (جه‌لالی حه‌مه‌ی محه)
Friday, 24/09/2010, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌دا نامه‌یه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره له کوردستان پۆست‌دا بڵاوبووه‌وه، که گوایه له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه نووسراوه بۆ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سۆشیالیستی کوردستان بووه، واتا له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاد و پێنج‌دا، که نێوانی حسک و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان خراپ و له زۆربه‌ی سه‌رده‌مه‌کانی مێژووی پارته سیاسیه‌کاندا، به شه‌ڕی به‌راکوژییه‌وه خه‌ریکبوون، له هه‌مان کاتیش‌دا واتا له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاد و پێنج‌دا باڵێک له نێو یه‌کێتی نیشتیمانییدا جوودابووه‌وه، که زۆربه‌یان کادێر و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجدرانی کوردستان بوون، کە وه‌ک ڕیفۆرمخوازێکی ئه‌و سه‌رده‌مه به ناویی ئاڵای شۆڕشه‌وه خۆیان ناساند. ئه‌و جودابوونه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، که هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان به ئاشکرا بیروڕا و فکری جیاواز هه‌بووه، هه‌ندێ له‌و سه‌رکرده و کادێرانه‌ش له نێو هێزی پێشمه‌رگه‌دا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزبوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌کوو سالار عه‌زیز و مه‌لا به‌ختیار و مامۆستا پشکۆ و شێخ عه‌لی، هه‌روه‌ها چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازیشیان له‌گه‌ڵدا بوو. دوای ئه‌وه‌ش کات گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌کو لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان بسه‌لمێنن، له‌به‌رئه‌وه له‌و کاته‌دا یه‌کێتی که‌وته خۆ و کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانیان و گرتنی ئه‌ندامانی ئه‌و باڵه جیاوه‌بووه له به‌ری قه‌ره‌داخ و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دیکه و زۆریش له کادێر و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی هه‌ڵوێستایان وه‌رگرت و پشتگیریان کردن. له‌و کاته‌شدا له نێو هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانیدا جۆره ئاڵۆزیی و شپرزه‌ییه‌ک به‌دی ده‌کرا و گومانیان له‌و کادێر و فه‌رماندانه هه‌بوو که دوور و نزیک جۆره په‌یوه‌ندییکیان به سه‌رکردایه‌تی ئاڵایی شۆڕشه‌وه هه‌بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش سیاسیی بوایه یان هاوڕێیایەتی، هه‌ر ده‌که‌وتیته به‌ر شاڵاوی گرتن و لێپرسینه‌وه، بۆیه ئه‌و کادێرانه‌ی هه‌ڵوێستیان هه‌بوو و هه‌ستیان به مه‌ترسیی ده‌کرد خۆیانیان نه‌دا به ده‌سته‌وه و ناچارکران ڕێگای سنووره‌کانی ئێران بگه‌رنه به‌ر و خۆیان له‌و مه‌ترسییه ده‌رباز بکه‌ن. ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه به‌ده‌ر نه‌بووین له‌و شاڵاوه، بۆیه ناچار هێزه‌که‌مان، که پێکهاتبوو له ده‌یان پێشمه‌رگه و کادێر و به فه‌رمانده‌یی شه‌هیدی وەک جه‌لالی برام، که ئه‌و کات سه‌رتیپ بوو له ناوچه‌ی شارباژێڕ، هەموومان هه‌ڵوێستمان وه‌رگرت و به‌ره‌و سنووره‌کان رۆیشتین.
پاش ماوه‌یه‌کی کورت له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای یه‌کێتی نیشتیمانییه‌وه، که خوودی (تاڵه‌بانی) سکرتێری گشتیی بوو، وه‌فدێکیان نارد بۆ لامان و په‌یامی ئه‌وانیان پێڕاگه‌یاندین، که چۆن له سه‌ره‌تای ئه‌م شۆڕشه‌وه له‌و که‌سانه بووین که له‌گه‌ڵ خۆشیی وناخۆشیه‌کانی گه‌له‌که‌مان و یه‌کێتی نێشتیمانیدا ژیاوین، وه‌کوو پێشمه‌رگ و کادێری چالاک و دڵسۆز پێویستن له ناو ماڵه‌که‌ی خۆتاندا، واتا ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌رده‌وام بن بۆ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان له ده‌ستی دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان. پاشان ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه ناو هاوڕێیانمان و به جیا له‌لایه‌ن مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فاوه پێشوازیمان لێ‌کرا و گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناوچه‌کانی جارانی خۆمان و ده‌ستمان کرده‌وه به چالاکی دژ به دوژمنانی گه‌له‌که‌مان.
ئیستاش ئێمه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید جه‌لال زۆر به سه‌رسووڕمان و گومانه‌وه، ئه‌ڕوانینه ئه‌م نامه بێ سه‌روبه‌ره و بێمانایه و دڵگران بووین و داواکارین له خوودی (جه‌لال تاڵه‌بانی)، که روونکردنه‌وه‌یه‌ک بدات، چوونکه ئێمه وامان بینیوه و بیستوه، که هه‌میشه مام جه‌لال سه‌ری به‌رزیی شه‌هید جه‌لالی ماچ ده‌کرد له‌به‌ر ئه‌و ئازایه‌تی و گیانبازیه‌ی، که له شه‌ڕه‌کاندا دژ به داگێرکه‌رانی کوردستان ده‌ینواند و به‌رده‌وام نامه‌ی سه‌ربه‌رزیی و سوپاسنامه‌ی ئازایه‌تی بۆ ناردووه و بۆ یه‌که‌م جاریش له خه‌باتی چه‌کداری له ناو ڕێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانیدا، مام جه‌لال مه‌دالیای ئازایه‌تی به‌خشییه شه‌هید جه‌لال و شه‌هید کاکه برا، که له شه‌ڕه سه‌خت و خوێناوییه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌رگریان له خه‌باتی ڕه‌وای ئه‌و به‌شه له خاکی وڵاته‌که‌مان دژ به جمهووری ئێسلامی ئێران ده‌کرد، که خۆم یه‌کێک له هاوڕێیانی شه‌هید بووم له ڕووداوه‌کاندا.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له‌و نامه قێزه‌ونه تێناگه‌ین ئه‌گه‌ر نووسرابێت، نازانین به چ مارامێکی سیاسی و به‌هایه‌کی ئه‌خلاقیی مێژووی تێکۆشه‌ران و شه‌هیدان تێکه‌ڵ به ململانێی ناشه‌ریفانه‌ی حیزب و شه‌ڕه ناو خۆییه‌کان و ماڵوێرانبوونی ده‌یان ساڵی گه‌له‌که‌مان ده‌کرێ. خوێنی شه‌هیدان و ڕه‌نجی ده‌یان ساڵه‌ی تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان، مێژووی ڕۆژانی سه‌ختی میلله‌تێکه و ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه به جوانی بیپارێزین و نابێ و ناکرێ تێکه‌ڵ به ململانێی نا شه‌ریفانه‌ی شه‌خسیی و حیزبی و مەرامه سیاسییه‌کانی بکه‌ین.
سه‌ری ڕێز‌و وه‌فامان بۆ شه‌هیدان و تێکۆشه‌رانی ڕۆژانی سه‌خت و پڕ له مه‌ینه‌تی گه‌له‌که‌مان نه‌وی ده‌که‌ین.
به‌ختیاری حه‌مه‌ی محه
بۆ خوێندنەوەی نامەکەی تاڵەبانی، کە بۆ حەمەی حاجی مەحمودی ناردووە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b0e33176
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست