کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم زاتە پیرۆزەی ئێستای جەلال لە كەركوك بناسن

Saturday, 13/02/2010, 12:00


رەمەزانی حاجی رەشید زۆر بێ مەوقیف بووە لە یەكێتی عەسكەری فیرار بووە لە هەشتاكان ئێستا ئەڵێ پێشمەرگە بوومە ,لەساڵی 1993 چوە هەولێر دوكانی ئالتون چی دانا قاچاغچی بەینی كركوك-هەولێر بوو لە 31ی ئاب وازی لە یەكێتی هێنا گەڕایەوە كەركوك لە دوكانی ئالتونچییەكەی مایەوە , ئەمنەكانی بەعس هاتوچۆیان دەكرد كاتی خۆی و دەستی تێكەڵ كرد لەگەڵیان و تاكو پێش پرۆسە بە چەند مانگێك پەیوەندی كرد و ئیتر دوای پرۆسە هەنگیان لەدارا دۆزیەوە و گرنگیان پێ داو خەڵكانی پێشمەرگەو رێخستنە دڵسۆزەكانی تریان پشتگوێ خست و زۆربەی خەڵكانی ناو مەڵبەند و كەركوك ڕقیان دەبۆوە لە سەر رەمەزان پارەی مەڵبەند و یەكێتى خرایە ژێر دەستی رەمەزانەوە و تەنیا رەمەزان و . لە كەركوك دەستیان دەڕۆیی و ئەم خاڵانەی خوارەوە تەنیا دڵۆپە ئاوێكە لە دەریا لەگەندەڵیەكانی ڕەمەزانی حاجی رەشید :-
1.كرینی خانویەكی زۆرلە ناو كەركوك لە گەڵ شەریكە دزەكانی بۆ یەكێتی و ئیدارەی گشتی یەكێتی بە نرخێكی گران كە هەندێكیان ئێستا دیار نیە .
2.هەندێ لەو خانوانە كە كڕیویانە زەوی دەرچووە و خانوو نیە .
3.َكرینی زەویەك بەناوی یەكێتی لە تەنیشت (سوق المركزی) لە شارەوانی بە ناوی یەكێتیەوە پا شان فرۆ شتیانەوە بە پارەیەكی خەیاڵی .
4.سێ هەزار مەتر دوجار زەوی وە گرت لە شارەوانی بۆ هۆڵی حەفەلات و چێشتخانەی توركی لە قەراغ خاسە بە ناوی مەڵبەندەوە بەڵام دوای هەڵبژاردنەكان و دەرچونی رەفعەت عبدللە بە لێپرسراوی مەڵبەند پرۆژەكە تەواو نەبوو خۆی دەستی بە سەرا گرت و فرۆشتى بە 125 ملیۆن .
5.كاتێ جێگر مەڵبەند بوو دەستی هەبوو لە مەنتوجات وتەهریبی نەوت لە بەنزینخانەكان شەریك بوو تا لەگەڵ فازڵ شەفیق تێك چوون و دەریان كرد بۆ ئەوەی هەم لە بەرژەوەندی كۆسرەت رەسوڵ بدەن لە لایەكی ترەوە قادریان هێنا بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانیان .
6.سەرجەم ئیش و كارەكانی یەكێتی كۆنترۆڵ كردبوو پرۆژەكانی لە ڕێگای كۆمپانیایەكى توركمانەوە دەكرد تەنانەت بینایە تازەكەی ناو مەڵبەندیشی دا بەو كۆمپانیایە .
7. لە سەرەتاوە دژایەتی ڕزگار عەلی دەكرد ئەیویست پارەی رێكخراوی ئاوارەكان لە ڕێگای خۆیەوە بێت دەستی بە سەرا بگرێ وا بۆ حەوت ساڵ دەچێ ئەو ئاواتەی نەهاتە دی .
8.هەر لە لایەن هەمان كۆمپانیاوە كورێكى توركمانە بە دەیان ئیشى لە فەرمانگەكانی كەركوكەوە گرتووە بە تایبەتی لە نەوت و شارەوانی پارێزگا .
9.كرا بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق تەنیا دوو مانگ دەوامی كرد ئێستا خانەنشینی پەرلەمانە .
ئێستا یەكێتی ئەم شتانە و شتی زیاتریش دەزانێ بەڵام دەنگ ناكەن لە بەر ئەوەی نزیكە لە جەلال جەوهەرەوە و بۆ ئەوەی نەبێتە گۆران , مام جەلال ئیدارەی ئەدا ئەیەوێت نفوزی لەكەركوك كەم نەبێتەوە كەس خۆشی ناوێ پیاویكی مخەنەت و حاقدە لەكەركوك تەنیا پەیوەندی لەگەڵ جەمال شكور و ڕەوەند نەسرەدین مەلا مەحمود هەیە لە یەكێتی ڕاستە ئەڵێن (تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبوتە) .
بۆیە زۆر بە ئاشكرا یەكێتى بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی بەكاردێنێ و لە زۆربەی دائرەكان و پارێزگا بەرژەوەندی بۆ خۆی دروست كردوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە