سەیروسەمەرەكانى كۆنگرەى یەكێتى
Sunday, 23/05/2010, 12:00
بەپێى هەواڵێكى PUKmedia گوایە لیژنەى ئامادەكارى كۆنگرەى سێیەمى یەكێتى هەندێك مەرجیان بۆ خۆ پاڵاوتنى ئەندامێتى سەركردایەتى یەكێتى دیاریكردوە و دەرگاى خۆ پاڵاوتنیش كراوەتەوە.
بێگومان پێویستە ئەندامانى سەركردایەتى هەر حیزب و لایەنێكى سیاسى كۆمەڵێ تایبەتمەندیان هەبێ بۆ ئەوەى بتوانن خۆیان بۆ سەركردایەتى حیزبەكە بپاڵێون، بەڵام سەیروسەمەڕەكەى یەكێتى لە مەرجەكاندایە كە بریتین لەم مەرجانەى خوارەوە و ئەمە دەقى ڕاگەیاندراوەكەیە.
راگهیاندنێك لهلیژنهى باڵاى ئامادهكاریى سێیهمین كۆنگرهوه
داوا لهو ههڤاڵانه دهكهین كهئهندامى كۆنگرهی سێیهمى ى.ن.ك-ن و دهیانهوێت خۆیان بۆ كۆمیتهى سهركردایهتیى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندید بكهن، سهردانى مهكتهبى ههڵبژاردن بكهن بهمهبهستى پڕكردنهوهى فۆرمی خۆپاڵاوتن.
مهرجهكانى سهركردایهتى
یهكهم: حهوت ساڵ كهمتر ئهندامى یهكێتى نهبووبێت.
دووهم: تهسلیم بهڕژێم نهبووبێت و نهچووبێته ریزی حزبی بهعس و هاوكاریى بهعسیشى نهكردبێت.
سێیهم: لهبوارى دادگا و داراییهوه، ئهستۆ پاك بێت.
چوارهم: ئاستى خوێندهوارى سیاسى و هۆشیاریی گونجاو بێت
ئەم مەرجانە لە كاتێكدان یەكێتى خۆى بە حیزبێكى سوسیال دیموكرات دەزانێت و هەروەها بە پێى ئەم مەرجە سەقەتانەش ئەوانەى ئێستا ئەندامى سەركردایەتى یەكێتین پێویستە یەك كەسیان هەڵنەبژێردرێتەوە چونكە هیچكامیان لە مەرجى سێیەم تێناپەڕن و لە مەسەلەى (ئەستۆپاكى) هیچیان درەناچن و تەنانەت پێویستە لە پێش هەر هەموویان جەنابى سكرتێرى گشتى مڵك و ماڵى گشتى بگەڕێنێتەوە و ئیستیقالەش بكات.
بۆ مەرجى دووەمیش بەشێك لە گەندەڵ و بۆدەڵەكانى باڵەكەى جەلال تاڵەبانى و بە تایبەتى مەسەلەى (هاوكارى بەعسیشى نەكردبێت) پێویستە نەك خۆیان بۆ سەركردایەتى یەكێتى كاندید نەكەنەوە، تەنانەت پێویستە (سەعدى پیڕە و مستەفای چاوگەش و ڕەش و كاكە شاڵاوى عەسكەرى ...و) دادگایش بكرێن و داوایان لێبكرێ ڕوونكردنەوەى پێویستیش سەبارەت بە چونیەتى پەیوەندیان بە موخابەراتى بەعسەوە بە ئامادەبوانى كۆنگرە و كەس و كارى شەهیدان بدەن .
عاجیباتى مەرجەكانى ئەندامێتى سەركردایەتى یەكێتى لەوەدایە بە پێویست نازانرێت سەركردەكانیان لە ناو خەڵكیدا كەسانى خۆشەویست و بەڕێز بن و خەڵكى لێیان ڕازى بێ و دەست و داوێن پاك بن و لە بازرگانى كردن بەدووربن و بەرژەوەندى گشتى میللەت بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەكانیانەوە و واز لە داگیركردنى گرد و تەپۆڵگە و عەرزەى رووكن و دەشت و دەوەن بێنن و مەقولەى (من این لك) بە سەریاندا بسەپێندرێ و لەپڕێكا نەبن بەملیۆنێر و لەزگەى ڕەش لە ئۆتۆمبیلەكانیان بكەنەوە و رێگە بدەن خەڵكى سەیریان بكەن و ئەوانیش خۆیان بە بەشێك لە خەڵكى كوردستان بزانن و دیوارى كۆنكریتى لە نێوان خۆیان و خەڵكى دروست نەكەن و مۆەلیدەى حكومى بۆ باخچەكانیان داگیر نەكەن و كارەبایى بەردەوامى حكومیش بۆ ماڵەكانیان نەبەن .... و ......
بەڵام بەداخەوە هەر كەسێك ئەم مەرجانەى هەبێت ئێستا جێگەى لە ناو یەكێتى نابێتەوە چونكە ئێستا زۆربەى سەركردایەتى و مەكتەب سیاسیەكانى یەكێتى لە ناو خەڵكی كوردستاندا بە كەسانى داوێن پیس و گەندەلأ و بۆدەڵ ناسراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست