کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى ئینشیقاقى تێكەوت!!!

Tuesday, 15/02/2011, 12:00


بەپێى سایتى ئاوێنە كۆسرەت ڕەسول، بیروبۆچونى جیاوازى هەیە،بەرانبەر بەیاننامەكەى گۆڕان لەباقى سەركردایەتى یەكێتى، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتریش كۆسرەت ڕەسول لەگەڵ بەڕێزان (عوسمانى حاجى مەحمود و مستەفای سەید قادر و عومەرى سەید عەلى و جەلال جەوهەر) دەستى لە كاركێشایەوە، بەڵام دواتر كە سەردانى جەلال تاڵەبانى كرد لە بەغدا، هاوڕێكانى بەجێهشت و پەشیمانبوەوە، ئێستاش ئەم لێدوانەى كۆسرەت ڕەسول و نەرمى نواندنەكەى بەرانبەر بە بزوتنەوەى گۆڕان هەڵوێستى ڕابردووى كۆسرەتم بیر ئەهێنێتەوە كە چۆن لێى پاشگەزبوەوە، بەڵام هەر چۆنێك لێكبدرێَتەوە، ئیتر بۆ وەرگرتنى پۆستى جێگریى مەسعود بارزانى بێت یاخود بۆ وەرگرتنەوەى بڕێك پارە بێت لە جەلال تاڵەبانى، یان بۆ هەر شتێكى تر، نیشانەى ئەوەیە كە تاڵەبانى و كۆسرەت هیچ كاتێك بڕوایان بە یەكترى نییە و هەردووكیان چاوەڕێى فورسەت هێنانن لە یەكترى.
جارەكەى تر كە كۆسرە دەستى لە كاركێشایەوە چونكە یەكێتى لە بارودۆخێكى زۆرجیاوازدابوو، وتەبێژەكەى مەكتەب سیاسیى كۆمپانیای جەلال تاڵەبانى تەنانەت هەواڵەكەشیان دەشاردەوە و دواى ئاشتبوونەوەى تاڵەبانى و كۆسرەتیش، وەكو هەواڵێكى دڵخۆشكەر گەڕانەوەكەى بڵاوكرایەوە، بەڵام ئەم جارە جیاواز لە جارەكەى تر تەنانەت پێش بڵاوبوونەوەى قسەكانى كۆسرەت ڕەسول، لە هەفتەنامەى ئاوێنە، زمان شڕەكەى مەكتەب سیاسی جەلال تاڵەبانى هاتەگۆ و قسەكانى كۆسرەتى بە بۆچونى شەخسى و تایبەتى دایە قەڵەم و لە ماهیەتى كەم كردەوە.
ئەمە نیشانەى ئەوەیە كە كۆسرەت ڕەسول جێگە و پێگەى لە ناو یەكێتى دا نەماوە، ئەم لێدوانەى جوندیانى، ئەگەر لە لایەك لەسەر داوای هێرۆى ژنى جەلال و مەلا بەختیار بێت كە ئەوانە بە هیچ شێوەیەك قبوڵیان نییە كۆسرەت بە ناوى یەكێتى یەوە لێدوان بدات و تەمسیلى یەكێتى بكات، دە ئەوەندە لە سەر داوایى مەسعود و بنەماڵەى بەرزانییە، چونكە لە دواى بڵاوبوونەوەى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان، مەسعود بەرزانى كۆبوونەى بە هەردوو مەكتەب سیاسیی كۆمپانیا كانى بنەماڵەى تاڵەبانى و بەرزانى كرد و بە توڕەییەوە بە پیاوەكانى تاڵەبانى وتبوو: ئێمە قبوڵمانییە نەرمى بەرانبەر بە گۆڕان بنوێنن و چیتر لێتان قبوڵ ناكەین و تەنانەت وتبووى: ئەوەى ئەیەوێ ببێ بە گۆڕان ڕێگا كراوەیە و با بڕوات!!!
بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەمجارەیان كۆسرەت توانای ئەوەى هەیە بڕیار بدات و پیاوانە لە بنەماڵەى تاڵەبانى جیابێتەوە؟ كە لەوانەیە لە حاڵەتێكى وادا بە بەر ڕەحمى گەل بكەوێ و بەهۆى ڕوكردنى لە میللەت و پشتكردنى لە هەردوو بنەماڵەى گەندەڵ، میللەت لە گەندەڵیەكانى ڕابردوویشى خۆش بێت.
كۆسرەت لە هەموو كەسێك باشتر ئەزانێ دەمێكە شتێك نەماوە بە ناوى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و ئەوەى هەیە كۆمپانییایەكى بازرگانى بنەماڵەى تاڵەبانییە و خەڵكانێكى وەكو دكتۆر بەرهەم و كۆسرەتیش تەنها كاریان شەرعیەتدانە بە دزى و گەندەڵیەكانى ئەم بنەماڵەیە، بە تایبەتى لە دواى دەرچونى نەوشیروان مستەفا و هاوڕێكانى و پێكهێنانى بزوتنەوەى گۆڕان، یەكێتى وەكو هەنارێكى ڕزیوى لێهاتووە و ڕوپۆشەكەى سەرەوەیشى خەریكە نامێنێ.
دوا پرسیاریشم ئەوەیە ئایا كۆسرەت ڕەسول ئەمجارەیان مێژویەك بۆ خۆى تۆمار ئەكات یان دوا ئیفلاسى سیاسیی خۆى ڕادەگەیەنێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە