ئاسۆی ده‌لاك چۆن شه‌هید بوو؟
Thursday, 19/08/2010, 12:00
کاك ئه‌زمڕ له 17/4/2010 دا بابه‌تێکی له سه‌ر بارودۆخی ئێستای سلێمانی-ی نووسیوه که حاڵی به ده‌ست ئه‌و هه‌موو ملازم موحسنه کوردزمانانهوه چۆنه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ea0eead1 باسی شێوه‌ی گرتنه‌که‌ی و خیانه‌تی ئه‌و براده‌ره خۆفرۆشه چه‌په‌ڵه‌ی ده‌کا، هه‌مان کات پرسیاری ئه‌وه ده‌کا ، ده‌بێ ئه‌و که‌سه کێ بێ و‌ئێستا له چ حزبێکدایهو پله‌و پایه‌ی چییه؟
برای به‌ڕێزم : خۆزگه ئه‌و که‌سه بمایه و زیندوو بوایه و مه‌سئولیش بوایه..خه‌فه‌ت له‌وه‌دایه ئێستا ئه‌ویش له لیستی شه‌هیداندا وه‌کو ئاسۆی هه‌میشه زیندوو به " شه‌هید " حیساب کراوه و ڕه‌نگه شههیدانهکهشی له‌وه‌ی شه‌هید ئاسۆ زۆرتر بێ.
ئه‌و زۆڵه کورده ناوی (xxxxx)ه، خه‌ڵکی سلێمانییه، پاش ئه‌و تاوانه به ماوه‌یێك هه‌ر له سلێمانیی له لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی ناو شاره‌وه وه‌کو سه‌گ تۆپێنرا.
پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 1991 و هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌می په‌رله‌مانی کوردستان 1992 و دروستبونی حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی، مووچه‌ی "شه‌هیدانه"بۆ شه‌هیدان بڕایه‌وه.
که‌سوکاری ئه‌و خۆفرۆشه هه‌موویان پارتین و به "شه‌هید"ی پارتی حیساب کراوه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه:
له کاتی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌کێتیی و پارتیدا (1994) یه‌کێتیی له زنجیره‌ی باس کردنی تاوان و خراپه‌کارییه‌کانی پارتییدا چه‌ندین جار باسی ئه‌م ڕووداوه‌و شێوه‌ی شه‌هید کردنی مامه‌ڕیشه ، حه‌مه‌غه‌فور ئاغجه‌له‌ری، شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری و هاوڕێکانی کردووه.
تێبینی: کوردستانپۆست ناوی ئه‌و که‌سه‌ی سانسۆر کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه به‌ڵگه‌یه‌کی وای نه‌بوو، که بیسه‌لمێنێت ئه‌و که‌سه بکوژه‌که‌ی ئاسۆی ده‌لاک بووه. داواکارین له کاک سیراون ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی له به‌ر ده‌ستدایه بۆ بنێرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست