کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەى پێشمەرگە دەنگ بە لیستى كوردستانخۆرى مسعود و نێچیر نادەین

Tuesday, 12/05/2009, 12:00


ئێمەى پێشمەرگە چەوساوەترین توێژى دەستى پارتین و تائێستا ئەو رەزالەتەى خۆمان و ماڵ و منداڵمان بە دەست درۆ و دزى و بێ ویژدانى پارتى و (فللك)ە بێ ئەخلاقەكەیەوە دەیچێژین لە تاوانەكانى بەعس دەچێ.
چەند مانگ جارێك موچەییەكى كەممان دەدەنێ، دەبوو مسعودى درۆزن سەرى خۆى هەڵبگرتایە بەس ئەوەندە پێشمەرگەى سووك و ریسوا نەكردایە كە هەزاران كێشەى بۆ دروست كردووین لە ناو خێزانەكانمان و لە ناو كۆمەڵگادا ، كەس ژن بە پێشمەرگە نادا، لە هیچ دائیرەیەكى حكومەت بە (كەفیل) قبوڵ ناكرێین، دوكاندارێك هێلكەیەكمان بە قەرز ناداتێ....
ئەى برایانى پێشمەرگە ئەم هەڵبژاردنە باشترین سەنگەرى تۆڵەیە ، بەسە ...دەنگ مەدەن بەو دزو داوێن پیسانە...ئەگەر ئێمە دەنگ نەدەین بەو بێ ئەخلاقانە دڵنیا بن ئایندەمان باش دەبێ و لە دەست ئەو كۆیلایەتیە و ئەم هەموو ناعەدالەتى و جیاوازى كردنە لە نێوان سۆرانى و بادینى و خواردنى مافەكانمان رزگارمان دەبێ ... بەسە با بەخۆماندا بچینەوەو ئەم فرسەتە لە دەست نەدەین


[email protected]





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە