جه‌وهه‌ر نامیق و شێواندنی مێژوو
Thursday, 24/03/2011, 12:00
کۆچی دواییی جه‌وهه‌ر نامیق بووه‌ته دهنگوباسی زۆربه‌ی میدیاکان به تایبه‌تیی هینه‌کانی ئۆپۆزسیۆن .ئه‌وه‌ی وای کردووه که زیاد له حه‌ددی خۆی گرنگی پێ بدرێ شێوه‌و هۆی مردنه‌که‌یه‌تی .جه‌وهه‌ر نامیق له ساڵی 1946 له دایك بووه ، واتا ته‌مه‌نی 65 ساڵه، ئه‌و ته‌مه‌نه زۆر نییه، گه‌رچی مردن په‌یوه‌ندییه‌کی زۆری به ته‌مه‌نه‌وه نییه.ئه‌وانه‌ی له جه‌وهه‌ر نامیق-ه‌وه نزیك بوون وای باس ده‌که‌ن که له ڕووی له‌شساغییه‌وه به شێوه‌یێکی گشتیی ته‌ندروست بووه، بۆیه گومان کردن له‌وه‌ی به ده‌ست و به به‌رنامه کوژراوه زۆر ڕێی تێ ده‌چێ.
پارتی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه قه‌ت ڕێی به‌وه نه‌داوه خه‌ڵك ئاوا به ئاسانی ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن و دژایه‌تیی بکه‌ن، که‌چی جه‌وهه‌ر نامیق له په‌نای سه‌رۆك و م.س-یه‌که‌ی سه‌رۆك ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات ده‌گرت و ئه‌وانیش به ڕووحێکی ڕییازیانه وه‌ریان گرتبوو به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین که ده‌زگا ئه‌منی و ئیستخباراتییه‌کان چه‌ند له سه‌رخۆ و به نهێنیی کاره‌کانیان ده‌که‌ن.دوا ڕۆژ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ چۆن وبه چی مردووه؟.
با بێمه‌وه سه‌ر باسه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆم که ئایا جه‌وهه‌ر نامیق به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه شۆڕشگێڕ و پاك و دڵسۆزه‌یه که ئێستا میدیاکان باسی ده‌که‌ن؟.
من چه‌ند نموونه‌یێك ده‌هێنمه‌وه‌و با خوێنه‌ران سه‌رپشك بن و به وردی بیریان لێ بکه‌نه‌وه:
1/ کاره‌ساتی هه‌کاری و ده‌ستی جه‌وهه‌ر نامیق له شه‌هید کردنی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتییی، ته‌نانه‌ت پێش کاره‌ساتی هه‌کاری-ش شه‌هید کردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایییه‌کانی یه‌کێتیی وه‌کو ئیبراهیم عه‌زۆ وهاوڕێکانی.
2/ ڕۆڵی جه‌وهه‌ر نامیق له شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ چ ئه‌وانه‌ی شاخ و چ ئه‌وانه‌ی شار (1994).
3/ سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ کوردپه‌روه‌ری و خه‌می کوردستان له ڕۆژی ڕه‌شی 31ی ئابدا ده‌رده‌که‌وێ، جه‌نابی جه‌وهه‌ر نامیق ده‌بێ ئه‌و ڕۆژه وازی له پارتی بهێنایه‌و به ئاشکرا ده‌نگی ناڕه‌زاییی خۆی ده‌رببڕایه نه‌ك پاش 7 ساڵ (2003).
ده‌یان نموونه‌ی تر هه‌ن، ڕاسته ئه‌وه‌ی دره‌نگیش بێته‌وه ڕیزی گه‌ل له‌وه باشتره که هه‌ر نه‌یێته‌وه به‌ڵام ناشکرێ ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی کردونی ئیتر (عفا الله عما سلف)ی له‌گه‌ڵدا بکرێ و وه‌کو به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچێ، گه‌رچی ئه‌و تازه مردووه‌و هیچی له‌گه‌ڵدا ناکرێ و کورد وته‌نی : شه‌یتانیش وازی لێ هێناوه به‌ڵام ڕاست و ڕه‌وایش نییه بکرێته بیسمارك و گاندی و نه‌هرۆ.
مێژوو ده‌بێ وه‌کو خۆی بنووسرێته‌وه‌و به میزاج یا له‌به‌ر بارودۆخێکی تایبه‌ت ڕاستییه‌کان نه‌شێوێنرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست