خۆی نایه‌وێ بڵام به‌زۆر کردیان به سه‌رۆک ؟؟؟
Friday, 17/12/2010, 12:00
به‌رێزان ئه‌وه‌ی که زۆر بێ تاقه‌ت و بێ ئومێدی کردم له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که له هه‌رێمی کوردستانه ئه‌و عه‌قڵ بچوکی و کورتبینیه یه که‌لای سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداره له هه‌رێمی کوردستان
ئه‌وه‌ی که له کۆنگره‌ی 13 پارتیدا ئه‌یبینین له‌و هه‌موو پێیا هه‌ڵدانه و زوورنا ژه‌نییه شتێکی نامۆ نی یه له ناو پارتیدا چوونکه له به‌رنامه‌ی ئه‌وانا ئه‌بێ په‌یڕه‌وبکرێ ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مرۆڤ
به‌بینینی زۆر هه‌ست به بێزاری و شه‌رمه‌زاری ئه‌کا ئه‌و ئه‌و هه‌موو هوتافه و بروح بدده‌مه و خۆبه‌قوربان کردنه‌یه که له‌لایان ئه‌و خه‌ڵکه‌ی خۆیان که له کۆنگره‌که‌دا ئه‌یانکرد بۆ مه‌سعودبارزانی
به‌را ستی ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی که‌میو بێشه‌خسیه‌تی بێ هه‌ڵوێستی ئه‌وکه‌سانه نیشان ئه‌دا که به‌م کاره هه‌ڵساون دیاره کاری ئه‌مانه له ناو پارتیدا ته‌نها کۆیله‌یی و نۆکه‌رییه بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
و جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌و پلانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دیاریشه ئه‌وانه‌ی ئه‌م کارانه‌یان پێ سپێردرابو ته‌نهاسۆرانێکانی ناو پارتی بوون ئه‌پاڕانه‌وه داوایان ئه‌کرد له مه‌سعود خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه بۆ سه‌رۆکی
پارتی دیاره مه‌سعودیش دڵیانی نه‌شکاند ڕازی بوو ئه‌مجاره‌ش ببێته‌وه به سه‌رۆکی پارتی! کوردینه نازانم کێ باوه‌ڕ به‌م فلیمه کۆنه‌ی ئه‌مان ئه‌کا ئه‌مه ته‌نها له‌فلیمی به‌سه‌رچوی سه‌رده‌می رژێمی
به‌عسی له‌ناوچوو ئه‌چێ شتێکی دیکه‌ش که‌به یه‌کجاری مرۆڤ توشی بێ ئومێدی ئه‌کا ئه‌و ئه‌خلاق پروه‌رییه‌یه که مه‌سعود باسی کرد له‌ناو ڕێبازی پارتی و بارزانی نازانم کام ئه‌خلاق په‌روه‌ری
ئه‌خلاق په‌روه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ ؟ 31 ی ئاب ؟ یان کوشتنی دیل یا و بێ سه‌رو شوێنکردنی منداڵی کورد ؟ به‌قاچاخبردنی نه‌وت به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی ملله‌ت ؟ کووشتنی رۆژنامه‌نوسان و خنکاندنی ئازادی ؟ ئیمزاکردنی یاسای خۆپشاندان و نه‌هێشتنی ؟ ئه‌ی له‌بیرتانچو لێدانی باره‌گایه‌کی بێ چه‌ک و بێ ده‌سه‌ڵات له دهۆک و کوشتن و سوتاندنی باره‌گاکه‌یان به‌وه‌ی که تیاشێتی ؟؟؟ده‌یان وده‌یان ئه‌خلاقپه‌روه‌ری دیکه‌تان که نایه‌ته‌باسکردن ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌خلاق په‌روه‌ریتانبێ ئه‌ی ئه‌بێ بێ ئه‌خلاقیتان چی بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه لێی ئه‌گه‌ڕێم پارتێکان خۆیان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه
ئه‌مه بێجگه له‌سازشکردنتان له سه‌ر که‌رکوک؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست