بارزانى خۆتو سەگەكانت لەم ووڵاتە بڕۆن
Thursday, 29/07/2010, 12:00
پێم بڵێ تۆچۆن سەرۆ كێكیت؟ كە بائاشكراو نهێنى ماڵ و موڵكى ئەم میلەتە بۆ خۆت دەبەیت و بەڕۆژى ڕووناك سەردەشتى برام لەبەردەم زانكۆكەى دەبەیت و تیرۆرى دەكەیت، بۆ واز لەم میلەت چەوساوەیە نایەنیت وخۆت وسەگەكانت ناڕۆن.
ئاخر چۆن لەدەسستت دێت ودەتوانیت ڕۆژانە خۆت بەوە خەریك بكەیت كە چۆن خۆڵ بكەیتە چاوى خەڵكى كور دستان و ڕاستییە كانیان لێهەڵە بكەیت و وایان تێیگەیەنیت كەتۆ ڕۆژانە سەر قاڵى خزمەت كردنى ئەم هەرێمەیت.
سەرۆك من زۆر لەتۆ توڕەم چونكە تۆ تەنها بەبردنى سامان وداهاتى ئەم ووڵاتە تێر ناخۆیت وە كو زوحاك خوێنى سەرى ئازادى خوازەكانى نیشتیمانم دەخۆیت بەبێ بوونى ڕەحم وبەزەى ، تۆ لەگورگێكى خوێن مژو دڕندە زیاتر هیچى تر نیت .
تۆ ئەو گورگەیت بە زەبرى هێز خۆت بەسەر ئەم هەرێمە بێكە س وبێخاوەنەدا سەپاندووەو بەئارەزوى خۆت ئازارمان دەدەیت.
من حەزدەكەم ڕۆژێك لەسەیارە جام ڕەشەكەت داببەزیتە یەكێك لە كۆ ڵانە هەژار نشینەكانى ئەم هەرێمە ئەوجا بەسە گەكانت بڵێت دواى ئەم زمان درێژە بكەون بۆم بیكوژن،تۆ لەجاشیەتى ودزىو پیاو كوشتن زیاتر هیچت لەدەست نایەت بۆیە پێت دەڵێم لەوە زیاتر خاكى ئەم هەرێمە پیس مە كە سەگەكانت كۆبكەرەوەو لەم هەرێمە بڕۆ ئێرە شوێنى سەگ ودڕندە نییە ئێرە كوردستانە.
خوێندكارى زانكۆى سلێمانى*
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست