خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن
Wednesday, 08/09/2010, 12:00
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن، هێرشی دەوڵەتی تورکیا تەنیا لە باکوری کوردستان و بناری قەندیل نیە، بەڵکو شارەکانی ئەوروپاش گرتۆتەوە.
وا بۆ چەند جارێکە لە ژێر فشاری دەوڵەتی تورکیادا هەوڵ دەدرێت ڕۆژ تی ڤی ڕۆژی کوردان بێ دەنگ بکرێت، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە لە ڕووی یاسایی و پێوەرەکانی کار کردن لە ئەوروپا هیچ بە ڵگەیەک بە دەست بهێنن. ئەمجارەشیان بە بیانووی ئەوەی کە رۆژ تیڤی بانگەشە بۆ توندو تیژی دەکات، ئەگەرچی دەوڵەتی تورکیا لە لوتکەی توندو تیژی و پێشیلکردنی مافی مرۆڤ وەستاوە و هەر ئێستا زیتر لە ٢٠٠٠ منداڵ لە زیندانەکانی تورکیا دان، هەر دوێنێ بوو دەوڵەتی تورکیا چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی باکوری کوردستان بەکار هێنا، دەوڵەتانی ئەوروپاو میدیاکانیان ئەم ناحەقیانەی دەوڵەتی تورکیا دەبینن و خۆیانی لێ گێل دەکەن.
وەک لەم چەند ڕۆژەی ڕابوردوو هێرشی پۆلیسی دانیمارکی بۆ سەر نوسینگەی رۆژ تیڤی لە شاری کۆپنهاگن ڕوویدا..
بۆ پرۆتسۆکردنی هێرشی ئەم دوایەی دەوڵەتی دانیمارک بۆ سەر ڕۆژ تیڤی
هەوڵی داخستنی، کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕێ پێوان و خۆپێشاندانێک ساز دەکەن داوا لە دوڵەتی دانیمارک دەکەن کەدەست لە ڕێگری ڕۆژ تی ڤی هەڵگرن و هەوڵی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد بدەن لە تورکیا.
شێوێن و کاتی خۆپێشاندانەکە
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی١١ی سێپتەمبەر
کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ
سەرەتا لە vestetorv دەست ێ دەکات دواتر
بەرەو axeltorv شوێنی خۆپێشاندانەکە بەرامبەر دەرگای tivoly
بەردەوام دەبێت
بۆ پەیوەندی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی
004528466888 مستەفاحەسەن گەورە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست