کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتى یه‌كگرتوو دزیه‌كى گه‌وره‌ى لیستى هاوپه‌یمانى ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ردوو سایتى گۆگل و یاهوى كردووه‌

Thursday, 04/03/2010, 12:00


مامۆستا رزگار قادر ماسته‌ر و شاره‌زاى بوارى ئایتى له‌ شارى سلێمانى له‌ لێدوانێكى تایبه‌تى بۆ سایتى یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سایتى یاهوو گۆگڵ له‌و گه‌وره‌ كۆمپانیا جیهانیانه‌ن كه‌ بونه‌ته‌ پێویستیه‌كى سه‌ره‌كى رۆژانه‌ى هاوولاتیانى به‌كارهێنه‌رى ئه‌نته‌رنێت له‌ هه‌موو جیهاندا ,

ناوبراو له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ سایتى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند ‌ له‌ درێژه‌ى ئه‌و كاره‌ نایاساییانه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى بۆ كاندیده‌كانى ده‌یكات له‌ شارى سلێمانى، له‌رِێى سێرڤه‌رى كۆمپانیاى (گۆران نێت)ه‌وه‌ ریكلامى كاندیده‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى ده‌خزێنێته‌ نێو هه‌ردوو سایتى به‌ناوبانگى جیهانى (یاهو) ، (گوگل)، ته‌نها بۆ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ى كه‌ ئینته‌رنێتى گۆران نێت به‌كار ده‌هێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ رووى یاساكانى تایبه‌ت به‌ بوارى ریكڵامكردن دزیه‌كى ئاشكرایه‌ و لێپرسینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌، وه‌ له‌ رووى زانستى ئایتییه‌وه‌ كارێكى ئاسان و ساده‌یه‌و ته‌نها دانانى چه‌ند فایلێكى تایبه‌ته‌ له‌ سێرڤه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و كۆمپانیایه‌، ئه‌گینا ریكڵام كردن له‌و سایتانه‌ ملیۆنان دۆلارى پێویسته‌.

مامۆستا رزگار قادر رایشى گه‌یاند كه‌ ئایپى ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ى ئه‌م كاره‌ى بۆ كاندیده‌كانى یه‌كێتى كردووه‌ بریتییه‌ له‌: (95.159.65.64).

ناوبراو بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكراى كرد كه‌ ئه‌و ئیمه‌یلى تایبه‌تى بۆ هه‌ردوو كۆمپانیاى یاهوو گۆگل ناردووه‌ و بۆ ئاگادار كردنیان له‌و شێوازه‌ى كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ .

له‌وباره‌وه‌ سایتى یه‌كگرتوو په‌یوه‌ندى كرد به‌ گۆران نێته‌وه‌ و پاش چه‌ند جارێك قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ رِاژه‌ى به‌شدار بوانى گۆران نێت به‌وه‌ى ئایا ئه‌وان له‌ دانانى ئه‌ورِیكلامه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو سایتى گۆگل و یاهو مۆڵه‌تیان لێ وه‌رگرتوون ، هیچ كام له‌ به‌رپرسانى ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئاماده‌ى قسه‌ كردن نه‌بون وپێیان رِاگه‌یاندین كه‌ دواى رِۆژى دوو شه‌ممه‌ له‌وباره‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ باسی له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌وان پرۆفایده‌رێكى ناسراون له‌ سلێمانى و ته‌نها لینكێكیان له‌سه‌ر ئه‌ودوو سایته‌ داناوه‌ واته‌ گۆگل و یاهو وه‌ ده‌ستكارى سایته‌كه‌یان نه‌كردوه‌ .
.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و لینكه‌ی ئه‌وان دایان ناوه‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كلیك كردنی ده‌چێته‌ ماڵپه‌ری پیوكه‌ی میدیا و ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه‌یه‌ ، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا چه‌ند هاووڵاتی بۆ كاری تایبه‌تی خۆی گۆگڵ و یاهوو بكاته‌وه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ سایتی پی یو كه‌ی میدیایشی كردبێته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رێژه‌ی سه‌ردانی ئه‌و سایته‌ زیاد ببێت ..

ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رسورِمانه‌ له‌ناو كاندیده‌كانى یه‌كێتیدا كه‌ له‌م سایته‌ دزراوه‌ ریكڵامیان بۆ كراوه‌ مامۆستاى ئاینى و یاساناسی تێدایه‌ نازانین چۆن به‌م كاره‌ رازى بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە