حزبه كانى لیستى هاوپه‌یمانى نیگه‌رانى خۆیان ده‌رده‌برِن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستى یه‌كێتى و پارتى
Wednesday, 14/04/2010, 12:00
لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق پێكهێنرا, ئه‌م لیسته له (13) حزب پێكهاتبوو ,كه یه‌كێتى و پارتى سه‌ركردایه‌تى ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ى ده‌كرد . دواى رِاگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانى ده‌نگى پێویست به ده‌ستبهێنن بۆ به ده‌ستهێنانى كورسى.
له ئێستادا ئه‌و حزبانه نیگه‌رانى خۆیان ده‌رده‌برِن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستى یه‌كێتى و پارتى به‌وه‌ى پێیان وایه یه‌كێتى و پارتى بێ دانیشتن و كۆبونه‌وه و رِاوێژ پێكردنى ئه‌وان كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
قادر عه‌زیز :بێ گومان فه‌رامۆش كردن و په‌راوێز خستن و نانبرِین زۆر ئاساییه له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه‌دا
حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان كه یه‌كێك بوو له‌و 11 حزبه‌ى كه به‌شدارى كرد له لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى عیراق ,له ئێستادا نیگه‌رانى خۆیان له حساب نه‌كردنى یه‌كێتى و پارتى بۆ ئه‌و حزبانه‌ى ناو لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان .
قادر عه‌زیز سكرتێى گشتى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى :خۆى به‌رِاستى وه‌ك حزب زۆر په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نیه ,میكانیزمه‌كه به‌و جۆره‌یه كه ئه‌و لایه‌نه براوانه به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌غداد دابنێن,له لایه‌كى تره‌وه ئه‌وه په‌سوه‌ندى به هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌یه چونكه په‌یوه‌ندى به مافه‌كانى گه‌لى كورده‌وه هه‌یه
سكرتێرى گشتى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان رِونیشیكرده‌وه :خۆى ده‌كرێت میكانیزمێكى تر بۆ حزبه كوردستانیه‌كان بدۆزرێته‌وه كه له پێشدا ئه‌نجومه‌نى بالاَى حزبه كوردستانیه‌كان هه‌بوو كه له‌و ئه‌نجومه‌نه رِاو بۆچونى لایه‌نه‌كان وه‌رده‌گیرا ,كه ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نه‌ماوه
قادر عه‌زیز له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت :ده‌كرێت میكانیزمێكى تر دابنرێت بۆ به‌شدارى پێكردنى ئه‌م حزبانه له‌و هه‌نگاوانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به چاره‌نوسى هه‌موانه‌وه هه‌یه ,به‌لاَم وه‌ك ده‌زانرێت ,ئه‌م شتانه نیه هه‌تا ئه‌وه‌ى كه له به‌غداد هه‌یه له كوردستان نیه ,دوو حزب ده‌سه‌لاَتارن و زیاتر شته‌كان مه‌زاجین به پێى رِۆژه ,زیاتر به‌رنامه‌یه‌كى دارِێژراو نیه
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته رِوو :هه‌رچه‌نده دواى نه‌مانى ئه‌نجومه‌نى بالاَى پارته سیاسیه‌كان ده‌لیلێك نیه ئه‌م لایه‌نانه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن ,ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئێستا سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مانى كوردستان جار به‌جار كۆده‌بێته‌وه ,خۆى ده‌بێت به‌رِاستى میكانیزمێك هه‌بیچت بۆ به‌شدارى پێ كردنى ئه‌و لایه‌نانه له برِیارى سیاسى
قادر عه‌زیز دوپاتیكرده‌وه :بێ گومان فه‌رامۆش كردن و په‌راوێز خستن و نانبرِین زۆر ئاساییه له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه‌دا
وتیشى :ئێستا ئێمه ئه‌و حزبانه‌ى كه له هاوپه‌یمانى كوردستانین له‌و په‌رِى هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى خۆمان چوینه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه ,ئێستا نه‌ك هه‌ر سوپاسمان ناكه‌ن ,به‌ڵكو دژمان قسه ده‌كه‌ن و نانمان برِاوه ,هه‌ندێكمان بوجه‌مان برِاوه بۆمان ناگه‌رِێته‌وه ,چونكه به‌رِاستى ئه‌و دوو حزبه‌ى له ده‌سه‌لاَتن هاوكاریشیان بكه‌یت سوپاست ناكه‌ن
ئیبراهیم سۆفى ناسراو به ئه‌بو تارا له لێدوانێكى تایبه‌تیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو جه‌ختى كرده‌وه :ئه‌وه‌ى ناوى هاوپه‌یمانى بوو ناوه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتى تێدا پیاده نه‌ده‌كرا,له‌سه‌ره‌تا تا كۆتایى
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به به‌شدارى پێ نه‌كردنیان له گفت‌و گۆ و دانیشتنه‌كاندا له كاتێكدا حزبى شیوعى یه‌كێك بوو له حزبه به‌شداره‌كانى ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه, پێى وایه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه ته‌نها له ناودا هاوپه‌یمانى بووه ناوه‌رۆكى جیاواز بووه !
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان رِونیشیكرده‌وه :\" حزبى شیوعى كوردستان پاش دانیشتن و گفت‌و و گۆى خۆى یاداشتێكى پێشكه‌ش به هه‌ردوو سه‌رۆكردایه‌تى یه‌كێتى و پارتى كردووه ,ئه‌مرِۆ له ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندنه‌وه بلاَوى ده‌كه‌ینه‌وه ,هه‌ڵوێستى ئێمه‌ى به رِونى تێدایه رِامانگه‌یاندووه به سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوولا كه هاوپه‌یمانى نه له كاتى پرِوپاگه‌نده نه له دوایدا وه نه له كۆبونه‌وه‌كانى دوایدا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كرد پێكه‌وه دابنیشین و ئه‌م لیسته هاوپه‌یمانه پێكه‌وه گفت‌و گۆ بكه‌ین ,كاره‌كانمان چى بوو ,ئه‌نجامى چى بوو ؟تا ئێمه ئه‌و
هاوپه‌یمانێتیه سیاسیه كه بونمان له ناو كۆمه‌ڵگاى كوردیدا له رِێى كێشه‌ى كوردا هه‌رچۆنێك بێت درێژه‌ى پێ بدرێت
ئه‌بو تارا وتیشى : ئێمه پێویستمان به یه‌كتر ده‌بێت ,ته‌واوكه‌رى یه‌كتر ده‌بین ,به‌لاَم له كرده‌وه‌دا ئه‌و گیانى هاوپه‌یمانى سیاسیه پیاده نه‌ده‌كرا ,له‌و یاداشته‌شدا هه‌ڵوێستى حزبى شیوعى به ده‌قێكى رِوونى برایانه به مه‌به‌ستى رِوبینا كردنى ئاینده‌ى په‌یوه‌ندیه‌كه وه له‌گه‌ڵ رِه‌خنه‌كانى كه هه‌مانه به رِاشكاوانه هه‌موویمان له‌وێ وتووه ,كه ئێمه له كاتى پرِۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا پێى رِازى نه‌بوین و قسه‌شمان كردووه و هه‌ڵوێستیشمان هه‌بووه به‌لاَم وامان نه‌كردووه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بكات
هه‌روه‌ها وتى :ئێستاش كه یاداشته‌كه‌مان داوه رِه‌خنه‌كه‌مان زۆر زه‌ق و رِه‌ق و رِوونه به جۆرێك نوسیومانه كه ئه‌م عه‌یبانه له رِابردوودا چه‌ند جار دووباره بۆته‌وه .ئێمه وه‌ك حزبێك به سه‌بر و تاقه‌ت بوین له‌گه‌ڵیدا هاوپه‌یمانى و دۆستایه‌تیمان پاراستووه به‌لاَم له عورفێكى نا دروستدا ده‌رِوات به‌رِێوه و حزبى شیوعى ناتوانێت قبوڵى بكات بۆیه خستویه‌ته رِوو بۆ جه‌ماوه‌ر
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان زیاتر رِونیكرده‌وه :\"ئێمه له‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌سه‌ر په‌یمانمایه‌كى سیاسى بۆ هه‌ڵبژاردن رِێك كه‌وتین ,دواى هه‌ڵبژاردن ئه‌مه ئه‌نجامگیرى پێویسته كه پێویست بوو له‌سه‌رى بكه‌ین ,ئه‌وه‌مان نه‌كرد ,به‌لاَم خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش كۆیان نه‌كردینه‌وه ئه‌م ئه‌حزابانه‌ش له‌سه‌رمان بوو به‌یان ده‌ربكه‌ین ,كه بۆ كۆ نابینه‌وه ؟كه بۆ ئه‌م ئه‌زمونه لێره كۆتایى پێ بێت ؟!ئیتر خه‌بات نه‌ما ؟!ئیتر كه‌سێك سه‌ركه‌وت واتا تا قیامه‌ت سه‌ركه‌وتووه ؟!ئه‌مه خه‌بات وا نارِوات .
ئیبراهیم سۆفى ئه‌وه‌شى خسته رِوو :ئه‌و حزبه‌ى دوێنێ بچووك بوو ئه‌مرِۆ گه‌وره‌یه ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ نه‌بوو ئه‌مرِۆ هه‌یه ,سبه‌ینێ ئه‌و حزبه‌ى هه‌یه بچوكتر ده‌بێته‌وه ,چونكه ژیان له گۆرِانكارى به‌رده‌وامدایه ,له عیراق و كوردستانى ئێمه‌شدا هاوكێشه‌كان گۆرِانكارى زۆر ده‌هێننه پێشه‌وه
ئه‌بو تارا ئاماژه‌شیدا :ئه‌و لایه‌نانه‌ى تر نه‌هاتین به بێ یه‌كێتى و پارتى به یه‌كه‌وه دابنیشین ,وه هیچ لایه‌كمان هێنده‌ى ئێمه ئاگادار بین نه‌هاتین یه‌خه‌ى یه‌كێتى و پارتى بگرین ,نازانین ئه‌گه‌ر لاكانى تر كردبێتیان ئێمه ئاگامان لێ نه‌بێت ,كه پێویست وابوو ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه بكه‌ین ,ئه‌و كاته داوا بكه‌ین و بڵێین با پێكه‌وه شتێك بكه‌ین
ناوبراو له درێژه‌ى وته‌كانیدا ده‌لێت :به‌لاَم مادام گه‌یشتینه ئه‌نجام به زمانى یه‌كتر ئاوه‌دانكردنه‌وه و یه‌كتر وریا كردنه‌وه له هه‌ڵه و كه‌موكورِى و دڵ بریندار كردنى یه‌كتر كه كراوه لانى كه‌م قسه‌كانبڵێینه‌وه بۆ یه‌كتر با ئێستاش جه‌ماوه‌ر و میلله‌ت و رِاگه‌یاندن و هه‌موو لایه‌ك بزانێت ,كه ئه‌و كه‌مو كورِیانه بۆ شاردنه‌وه نیه ,به‌لاَم واكراوه و وا بووه بۆ ئه‌وه‌ى كه له داهاتوودا باسى هاوپه‌یمانى و هاوسه‌نگى كرا له بابه‌تێكدا خه‌ڵك هه‌موو ئه‌وانه‌ى له به‌رچاو بێت چونكه ئێمه وه‌ك حزبى شیوعى له جارێك زیاتر وامان لێ كراوه\"
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند داوایان لێ كراوه كه به‌شدار بن له كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانیه‌كان بۆ دارِشتنى ستراتیژێك بۆ كاركردنى لیسته كوردیه‌كان ئه‌و ئه‌ندامه‌ى حزبى شیوعى كوردستان بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكراى كرد :\"ئێمه داوامان لێ نه‌كراوه به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌ى پێمان كراوه بیر‌و بۆچونى خۆمان گه‌یاندووه له‌رِێگاى رِاگه‌یاندنه‌كانه‌وه وه به‌رِێگه‌ى دۆستایه‌تى خۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر كه سود له‌و بۆچون و پێشنیارانه‌مان وه‌ربگرن \"
ئیبراهیم سۆفى وتیشى :\"سه‌باره‌ت به‌دانیشتنى هاوبه‌ش كه پێكه‌وه كۆبینه‌وه ,ئه‌وا له‌م ئاخیره‌دا ته‌نها لیسته براوه‌كان بانگهێشتكران,هاوپه‌یمانى كه ده‌بێت هه‌مووى خۆى به‌سه‌ركه‌وتوو بژمێرێت واى لێ هات ته‌نها دوولایه‌ن به‌شدار ده‌بێت ,ئه‌وانى تر كه كورسیان به ده‌ست نه‌هێن ,له‌به‌رنامه سیاسى و كارى ئاینده ئه‌وه‌یان بۆ نه‌خوێندنه‌وه \"
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان (ئه‌بو تارا) له كۆتایى وته‌كانیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو دوپاتیكرده‌وه :\"ئێمه رِه‌خنه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌وه ماف بێت ئه‌وان وه‌ك لیستى براوه به‌شدار بن له‌و كۆبونه‌وانه ,به‌لاَم مافى ته‌واو دیمو‌كراتى ئه‌وه بوو كه لایه‌نه‌كانى تر به‌شدار بن بیر و رِا بده‌ن و ته‌واو كه‌رى عه‌قڵ و پێشنیارى هاوبه‌شمان بۆ به‌رنامه‌كانى به‌غداد له‌وه‌دا دوور نه‌خراباینایه‌وه \"
به‌هه‌مان شێوه بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى یه‌كێكى تر بوو له‌و 11 حزبه به‌شداربووه‌ى ناو لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان .هاو شێوه‌ى لایه‌نه‌كانى تر نیگه‌رانى خۆیان ده‌رده‌برِن له برِیاردانى تاكرِه‌وانه‌ى یه‌كێتى و پارتى .
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ئاشكراشى كرد : تائێستا ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه هیچ پرس و رِاوێژ و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌به‌ستوین ,ئه‌وه‌ش خه‌له‌لێك بوو كه ده‌بوو پرسمان پێ بكرێت به‌لاَم به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه نه‌كراوه
حاجى كه‌مال رِه‌حیم رِه‌سوڵ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له لیدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتووى دوپاتیكرده‌وه :\"ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كرا كه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گه‌لى كوردستان بپارێزرێت ,به‌لاَم به‌داخه‌وه هه‌ردواى هاوپه‌یمانێتیه‌كه یه‌كێتى و پارتى به پله‌ى یه‌كه‌م بێ ئه‌وه‌ى هیچ رِاوێژێك به لایه‌نه‌كانى تر بكه‌ن خۆیان هه‌موو برِیاره‌كان ده‌رده‌كه‌ن وه‌ك عاده‌تى پێشوویان ,ئه‌وه‌ش هیچ به‌هایه‌ك بۆ هاوپه‌یمانێتى ناهێڵێته‌وه \"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى وتیشى :\" من واده‌زانم شتێكى باش نیه ,چونكه ئه‌و خه‌ڵكه بۆیه هاوپه‌یمانێتى ده‌به‌ستێت كه به‌رهه‌مى هه‌بێت ,بۆیه من واده‌زانم ئه‌وه پێویستى به پێداچونه‌وه‌ى جزرى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌س ویستى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا بكات \"
حاجى كه‌مال رِه‌حیم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ئاشكراشى كرد :\" تائێستا ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه هیچ پرس و رِاوێژ و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌به‌ستوین ,ئه‌وه‌ش خه‌له‌لێك بوو كه ده‌بوو پرسمان پێ بكرێت به‌لاَم به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه نه‌كراوه \"
محمد حاجى مه‌حمود ئێمه وه‌ك سۆسیالیست تا ئێستا له هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌شدار نه‌بووین چونكه نه‌كه‌س داواى لێ كردوین وه نه‌خۆشمان داوامانكردووه به‌شدار بین
به هه‌مان شێوه حزبى سۆسیالیستى به‌شدار له هاوپه‌یمانى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه تا ئێستا نه رِاوێژیان پێ كراوه وه نه بانگهێشتیان كراوه بۆ كۆبونه‌وه.
محمد حاجى مه‌حمود له لێدوانێكیدا به سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند :\"ئێمه وه‌ك سۆسیالیست تا ئێستا له هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌شدار نه‌بووین ,وه ئاگاداریش نین ,چونكه نه‌كه‌س داواى لێ كردوین وه نه‌خۆشمان داوامانكردووه به‌شدار بین \"
كۆیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست