کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ پاش دره‌نگانێكى شه‌و كه‌ پێویسته‌ پۆلیس به‌رپرس بێت له‌ ئه‌من و ئاسایشى هاووڵاتیان پۆسته‌ر و لافیته‌كانى لیستى 59 له‌ زاخۆ به‌ ما�

Thursday, 16/07/2009, 12:00


زاخۆ
له‌ كاتێكى دره‌نگانى شه‌ودا و له‌ ساته‌وه‌خێكدا كه‌ پێویسته‌ پۆلیس به‌رپرس بێت له‌ ئه‌من و ئاسایشى شار و ژیانى و ماڵى هاووڵاتیان , پۆسته‌ر و لافیته‌كانى لیستى خزمه‌ت گوزارى و چاكسازى له‌ شارى زاخۆ به‌ مادده‌یه‌كى ژه‌هراوى سوتێنران , له‌ كاتێكدا كه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سى توندره‌و به‌ بیرو بۆچونى دیكاتۆرى و له‌به‌ر هه‌لنه‌هاتنى چاویان به‌ بونى ده‌نگ و ره‌نگى تر جارێكى تریش وه‌ك پیشه‌ى رابردوویان كه‌ له‌ تاریكى شه‌ودا پۆسته‌ره‌كانى لیستى 59 یان ده‌سوتاند به‌لام ئه‌مجاره‌یان به‌ شێوه‌یه‌كى ترسناك تر كه‌ ماده‌ سوتێنه‌ره‌كى ده‌رشت به‌ فلیكس و لافیته‌كاندا و راسته‌وخۆ ده‌سوتا و هه‌ندێكی تریش به‌ ئاگر پۆسته‌ره‌كانیان ده‌سوتاند و له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌ندامانى لیستى خزمه‌تگوزارى روبه‌رویان بونه‌وه‌ و داوایان لێ كردن كه‌ كارى نه‌خوازراوى له‌و جۆره‌ نه‌كه‌ن و بووه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ له‌ نێوان هه‌ردوو لادا , مه‌فه‌ره‌زه‌یه‌كى پۆلیس ئاماده‌ بوو هه‌ردوولاى برده‌ بنكه‌یه‌كى پۆلیسى نزیك مالى قایماقامى زاخۆ و ئه‌وانه‌ى كه‌ پۆسته‌ریان سوتاندووه‌ و ئه‌وانه‌یش كه‌ هه‌ولیان دا نه‌هێلن و هه‌موو ئیجرائاتێكى پۆلیس له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌ ، به‌ره‌ڵا كردنیان بووه‌ و به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك , شایه‌نى باسه‌ یه‌كێ له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى كه‌ كاره‌كه‌یان پێ ئه‌نجام داوه‌ له‌ جۆرى BMW ى ژماره‌ 28026 دهۆك و ئۆتۆمبێلێكى تر له‌ جۆرى بیك ئاب نیسان كه‌ كه‌سێك ده‌چووه‌ پشته‌وه‌ى و مادده‌ سوتێنه‌ره‌كه‌ى ئاراسته‌ى پۆسته‌ره‌كانى لیستى 59 ده‌كرد و ده‌یسوتاندن له‌ رێگه‌ى په‌مپه‌وه‌ ..

مه‌لبه‌ندى 13 ى زاخۆى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بلاو كرده‌وه‌ و داواى له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ یاداشت بكه‌ن و رایبگه‌یه‌نن و داوایشى له‌ ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش كرد كه‌ به‌ ئه‌ركى خۆیان هه‌لسن به‌ بێ جیاوازى و له‌وباره‌یشه‌وه‌ سكاڵا له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌لبژاردنه‌كان تۆمار ده‌كرێت بۆ رێگرتن له‌ دووباره‌ بونه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونانه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك بتوانن به‌ ئازادى هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە