پاش بلاَو كردنه‌وه‌ى دیمهنێكى ڤیدیۆى لیستى هاوپه‌یمانى له ساته‌وه‌خته‌كانى لێ كردنه‌وه‌كانى لافیته‌كانى لیستى 315 ،ئهمرِۆ نوێنه�
Thursday, 18/02/2010, 12:00
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رِابردوو كادیرانى یه‌كگرتوو توانیان دیمهنێكى ڤیدیۆی تۆمار بكه‌ن كه بریتیه له ئۆتۆمبیلێكى به‌رز كه‌ره‌وه‌ى لیستى دهسهلاَت كه یه‌ك به‌یه‌ك ده‌ست ده‌كات به لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ركانى لیستى 315 وله‌سه‌ر شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود له سلێمانى و له‌برى ئه‌و پۆسته‌ره‌كانى خۆى ههڵدهوهاسێت ،لیستى 315 برِیارى دا به تۆمار كردنى سكالاَیهك له سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى له ئۆفیسی سلێمانى كۆمسیۆن .
نه‌سره‌دین عومه‌ر نوێنه‌رى لیستى 315 له ئۆفیسی سلێمانى كۆمسیۆنى بالاَى هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى رِاگهیاند ئه‌وان پاش بلاَو كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگه یه‌كلا كه‌ره‌وه برشیاریان داوه ئهمرِۆ سكالاَیهك له كۆمسیۆن تۆمار بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سكالاَكهشدا دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌كه‌ش پێش كه‌شی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن .
ناوبراو وتیشی برِیاره ده‌ست به‌جێ ئه‌و پێشێل كاریهى لیستى دهسهلاَت رِهوانهى ئۆفیسی سه‌ره‌كى بكرێت له به‌غدا و ئومێدى وابێت هه‌رچی زوه رِێگرى له‌م رِهفتاره ناشیرینانه‌ى دهسهلاَت بكرێت .
هه‌واڵى په‌یوه‌ندیدار :
دواجار لیستى 315 به به‌ڵگه‌ى یه‌ك لاكه‌ره‌وه سه‌لماندى كه دهسهلاَت پۆسته‌ره‌كانى لێ ده‌كاته‌وه و پێویسته كۆمسیۆنیش بێ ده‌نگ نه‌بێت-ڤیدیۆ
http://kurdiu.org/kurdiu/video/spedatv.wmvسلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست