کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز : له‌ساڵى رِابردوودا یه‌كێتى و پارتى به‌هه‌ردووكیان 70 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یان بووه‌

Thursday, 21/01/2010, 12:00


له‌دواى ئه‌وه‌ى دوو رِۆژ به‌رله‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نوومه‌نى وه‌زیران بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى رِوونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌چۆنییه‌تى خه‌رج كردنى بوودجه‌كه‌دا، به‌ڵام ناوه‌رِۆكى كارى پرِۆژه‌كان دیارینه‌كرا كه‌چۆن ئه‌و پارانه‌ خه‌رج ده‌كرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ووتى: ئه‌وه‌ى ئێمه‌ تێبینیمان هه‌بێت له‌سه‌ر بوودجه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رِوون نه‌بوونى چۆنییه‌تى خه‌رج كردنه‌كه‌یه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ووتى: سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌ دابین كردنى برِه‌ پاره‌یه‌كى زۆر ده‌كات بۆ كارى وه‌به‌رهێنان، پێویسته‌ رِوون بكرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كارى وه‌به‌رهێنانه‌ چۆنه‌، یان دابین كردنى برِه‌ پاره‌یه‌كى زۆر بۆ به‌رنامه‌ى كار، پێویسته‌ په‌رله‌مان بپرسێت به‌رنامه‌ى كاره‌كان چین.
له‌باره‌ى دابین كردنى برِى 90 ملیار دینار بۆ حزبه‌كان و رِێكخراوه‌كان سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ووتى: پێویسته‌ چۆنییه‌تى دابین كردنى ئه‌و برِه‌ بخرێته‌ رِوو، كه‌ئایا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك داندراوه‌.
ناوبراو ووتیشى: ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ئێستا له‌ئه‌نجامى ناكۆكییه‌كى نێوان هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار، یه‌كێك له‌به‌رپرسانى یه‌كێتى ئاشكراى كرد كه‌مانگانه‌ برِى 70 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ردوو حزبه‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین ئه‌و 90 ملیار دیناره‌ چۆن خه‌رج ده‌كرێت.
(عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) پێشى وابوو كه‌ پێویسته‌ ناوه‌رِۆكى چۆنییه‌تى خه‌رج كردنى ئه‌و بودجه‌یه‌ رِابگه‌یه‌ندرێت و رِوون بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌شى خسته‌ ئه‌ستۆى كارى وه‌زاره‌ته‌كان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە