کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆر هادى عه‌لى:ده‌سه‌ڵات تواناكانى حكومه‌ت ده‌خاته‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25ى

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى رِابرودا به‌ تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25 ته‌موز له‌ كوردستان به‌رِاى چاودێران نه‌یتوانى بێ لایه‌نى خۆى بپارێزێت و رێگرى بكات له‌و پێشێلكارى و ساخته‌كارییه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌نجامدرا ،له‌ئێستادا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان خوازیارن كه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوازیكى پاك و بێ گه‌رد و بێ ساخته‌كارى بروات به‌رِێوه‌. , و هاوكات رِاشیده‌گه‌یه‌نن كۆمسیۆن پێویسته‌ بێ لایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات وه‌ رِودانى هه‌ر پێشێلكارى و ساخته‌كاریه‌ك كۆمسیۆن به‌رپرسى سه‌ره‌كیه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م تیایدا .

له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو (د.هادى على) به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى و لێپرسراوى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى ئومێد ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مجاره‌ ساخته‌كارى ئه‌نجام نه‌درێت. و هه‌وڵ بدرێت پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى پاك و بێ گه‌رد به‌رِێوه‌ بچێت، چونكه‌ به‌رِاستى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوودا ئاشكرابوو كه‌ ساخته‌كارى زۆر كرابوو ئه‌وه‌ش جۆرێك له‌ بێ متمانه‌یى به‌ پرۆسه‌ى دیموكراسى عیراق به‌ گشتى و كوردستان به‌ تایبه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وتیشى ;بێ گومان لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌ هۆى ئه‌و توانایه‌ى له‌ به‌ر ده‌ستیاندایه‌ و هه‌یانه‌ به‌شێوه‌ى دروست و نادروست به‌ كارى ده‌هێنن له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.

لێپرسراوى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رِاشیگه‌یاند ;من واده‌زانم كۆمسیۆنى باڵا له‌ مه‌سه‌له‌ى رِێگرتن له‌ ساخته‌كارى ناكرێت خۆى به‌رپرسیار نه‌كات. به‌ڵكو كۆمسیۆن خۆى به‌رپرسى سه‌ره‌كى و یه‌كه‌مه‌ له‌و بابه‌ته‌.

د.هادى على دوپاتیشیكرده‌وه‌ ;پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمسیۆنى باڵا هه‌موو رێ و شوێنێكى پیویست بگریته‌ به‌ر وه‌ به‌شیوه‌یه‌كى بئ لایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى میسداقیه‌ت له‌ده‌ست نه‌دات.ئه‌گه‌رچى له‌ رِابردوودا وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه‌ بئ لایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات.

ناوبراو رِونیشیكرده‌وه‌ :بێ گومان پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌گشتى و حكومه‌تى عیراق و هه‌ریم هاوكاربن له‌ رِه‌خساندنى كه‌شوهه‌وایه‌ك تا هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى رێكو پێك به‌رِێوه‌بچێت.

(د.هادى على) به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى و لێپرسراوى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كگرتوو له‌ كۆتایى لێدوانه‌ تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ته‌ئكیدى كرده‌وه‌: ئێمه‌ ئومێد ده‌كه‌ین ساخته‌كارى نه‌كرێت. به‌ڵام به‌رِاستى متمانه‌مان نیه‌ كه‌ ساخته‌كارى نه‌كرێت له‌ عیراق به‌ گشتى و له‌ كوردستان به‌ تایبه‌ته‌تی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە