له زاخۆ هه‌ڵمه‌تێكى فراون بۆ لێكردنه‌وه و درِاندنى پۆسته‌ر و لافیته‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ده‌ستى پێكردووه .
Saturday, 04/07/2009, 12:00
زاخۆ
كوچه و شهقامهكانى قه‌زاى زاخۆ پاشماوه‌ى درِاوى پۆسته‌ركانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ژماره 59 به ئاشكرا به‌دى ده‌كرێن و رِێگه نادرێت له‌سه‌ر دیوار و شوێنه‌كاندا ئه‌و پۆستهرو لافیتانانه وچان بگرن و به‌خێرایی ده‌كه‌ونه به رِهحمهتى نه‌یاره‌كانیان .
له‌وباره‌وه په‌یامنێرمان له زاخۆوه به سایتى یه‌كگرتووى رِاگهیاند كه پاش چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌ڵواسینى پۆسته‌ركانى لیستى خزمه‌تگوازرى رِاستهوخۆ لێ ده‌كرێنه‌وه ه ئمه وێنانه له ناوه‌ندى قه‌زاى زاخۆ له نزیك چێشتخانه‌ى سه‌رچنار گیراون .
هه‌روه‌ها .
به پێچه‌وانه‌ى یاسا و رِێنماییهكانى كۆمسیۆنه‌وه به پێى چه‌ند زانیایرهك كه‌ده‌ست سایتى یه‌كگرتوو كه‌وتووه هه‌ندێك له مامۆستایانى ئاینى له قه‌زاى زاخۆ مینبهركانیان قۆستۆته‌وه و به ئاشكرا له وتارى هه‌ینیدا بانگه‌شه بۆ لیستى كوردستانى ده‌كه‌ن و له وتارى هه‌ینى دوێنێدا سهرهرِاى بانگه‌شه كردن بۆ لیستى كوردستانى و ژماره 54 و ژماره 12ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ، رِاستهوخۆ هێرش كراوه‌ته سه‌ر پارته ئیسلامیه‌كان و لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و وتارهكهشیان تۆمار كراوه .
جێى ئاماژه‌یه لقى هه‌شتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌ڵبه‌ندى 36ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان رِۆژى 28-6-2009 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى زاخۆى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی‌دا كۆبوه‌ته‌وه كه پێده‌چێت مه‌به‌ست لێى ئارِاسته كردنیان بووبێت بۆ بانگه‌شه كردن بۆ لیستى كوردستانى كه ئه‌مه‌ش به تهواهتى پێچه‌وانه‌ى یاساكانى كۆمسیۆن و وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست