سەد شكور بە كفن دز
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
سەد شكور بە كفن دز
ئەڵێن كاتى خۆى لە دێیەك لەم دێیانە,كابرایەكى مردوو شۆر هەبوە, كە مردوەكانى ناشتوە,دواى ئەوەى كەس و مارەكەى ڕۆیشتون ئەم چوە قەبرەكەى هەڵداونەتەوە و كفنەكەى دزیون.جارێك لە جارەكان ئەگیرێت و یەك شەقى تێهەڵ ئەیەن و دەرى ئەكەن..كابرایەك هەڵەستێ و ئەڵێ من لەمەولا ئەبم بە مردوو شۆر.سەیر ئەكەن ئەمجارە نەك كفنەكەى بەڵكو تاقم و عەینەك و دار و بەردى مردوەمان ئەدزێ,تەنانەت بەردى قەبرەكەش ئەدزێ,بۆیە ئەڵێن سەد شوكور بە كفن دز...
منیش ئەڵێم هەزار شوكور بە كفن دز,ئەمانە وامان لێ ئەكەن كە دڵمان بۆ كاتى سەدام حسێن بكەوێتە غوربەتەوە,وامان لێ ئەكەن كە بچینە سەر گۆڕى ئە گۆڕ بە گۆرَەو بڵێین هەزار شكور بەتۆ,بەو كاتەى كە تۆ قائید بوویت...چاویان كوێر بێ, ئەمان ئێستا و تۆ رابردویت..یەك سەدامى هەبوو عێراق, یەك قێى و لەتێ عودەى..خاكى میدیا پرَە لێیان,بە هەزارە لەوانە سەى....
سەدام كاتێ كە كوڕەكانمانى ئەبرد,هیچ نەبێ دادگاییەكى ڕوكەشى ئەكردن,پاش ئەوەى كە شەهیدیشى ئەكردن,تەرمەكەى ئەسپاردەوە بە خێزانەكەى,بەڵام ئێوە دڕندانە پەلامارى كوڕى خەڵك ئەدەن بەرۆژى ڕوناك و بى َكەس كوژى ئەكەن و تەرمەكە پیرۆزەكەشى فڕىِ ئەدەن,
كوا سەدامى داماو وایكردوە؟؟؟ئەو دادگایى ئەكرد,ئێوە نایكەن,ئەو خەڵكى ئەكوشت,بە بەرچاوى كەس و كاریەوە,ئێوە ئەیفڕێنن و بە دزیەوە ولە ترسى كەس و كارى و لە ویلایەتى موسڵ شەهیدى ئەكەن,ئەو لەبەر حیزبى بەعس و ئێوە لەبەر حیزب و پارتى خۆتان.سەدام پارەى فیشەكەكانى لێ ئەسەندینەوە,بەڵام لەبەر ئەوەبو كە ئەیوت با پارەى ئەم وڵاتە بە فیرۆ نەڕوات,بەڵام ئێوە بە ئارەزوى خۆتان فیشەك ئەنێن بە خەڵكیەوە و ,وەكو لە چایخانە دانیشتبى و بڵێى پارەى ئەم چایە عایدى خۆمانە,ئێوەش ئەڵێن پارەى ئەم فیشەكانە عایدى خۆمانە.....
ئیوە لە سەدام دیكتاتۆرتر و لە فیرعەون زاڵمتر و لە ستالین خوێنرێژتر و لە هیتلەر دەماخ بەرزترن.
فیرعەون,بە فیرعونى خۆیەوە,كە موسا چوە لاى و وتى تۆ زاڵمیت,فیرعەون هیچى لێ نەكرد و وتى كاتێك دیارى كە بۆ ڕو بەڕو بونەوە,بەڵام ئیوە سەلماندتان,هەزار شكور بە كفن دز.......
نوسینى: زەردەشت عوسمانێكى تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست