کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جودى و غوڵامەكانى لە كۆلێژى ئەندازیارى زانكۆى سەڵاحەددین..گاڵته‌ به‌ یاسا و حه‌ره‌می زانکۆ ده‌که‌ن!

Monday, 18/04/2011, 12:00


بۆ به‌ناو سەرۆكى هەرێمى كوردستان كە هەمووقسەكانى درۆیە و كارى پێ ناكرێت كاتێكیش ئەڵێ با یاسا سەروەر بێت خەرێكە مایكەكانى بەردەمى خەجاڵەت ئەبن.
بۆ وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى با لەوە زیاتر ریسوا نەبى و نەچیتە ریزى ئەوانیترەوە خۆتۆ لەخۆیا نووسەرێكى ستراتیژیت و هەڵاهەڵا.
ئەمەى لێرەدا باسى ئەكەم چیرۆك نیە,هەركەسێك ئەیەوێ بڕوا بیبینێت بە چاوى خۆى .من یەكەم جار پێیان ووتم زۆر سەیرم لێهات بەڵام كە ڕۆشتم بۆ كۆلێژى ندازیارى زانكۆى سەڵاحەددین خۆم بینیم و ئەوەى مرۆڤ بێزى لێدەكاتەوە پیشانیان دام . ئێستا با دەست بكەم بە گێڕانەوەى: كوڕێك لە بنەماڵەى مەلا مسەفاى بارزانى بەناوى(جودى سیهاد مێگفێ) لە كۆلێژى ئەندازیارى بەشى تەلارسازى زانكۆى سەلاحەددین وەرگیراوە و دەخوێنێت ,بەڵام نەك وەك خوێندكارێكى ئاسایى لە دەرگا بێتە ژوورەوە نەك وەكو كەسى یەكەمى بنەماڵەكەى دەست بەرزبكاتەوە تا بیپشكنن و ئەو جا بێتە ژوورەوە بۆ ئەوەى بزانن ئەمیش دەمانچەى پێیە یان نا ,چوونكە وێنەیەكى كۆمیدى بەو شێوازەى هەیە ,كاتێك دوو پۆلیسى ئەم نیشتیمانە بەدڵخۆشیەوە دەیپشكنن. ئەو وێنەیە لە پرسگەكاندا یەو پێمان دەفرۆشنەوە. نانا... ئەم ئاغا تازە باڵغە بە مۆ نیكایەكەوە دەیكەنە ژوورا تا بەردەم بەشى بیناسازى ناوەستێت ,جا هەر ئەوە نیە لەوێ دابەزێ و بڕواتە ژوورەوە ,بەڵكو بەردەوام دوو غوڵامى هەیە تى سكوێر و ترو تەشقەڵەكانیترى بۆ دەهێنن هەتا هۆڵى موحازەرە ,دواتریش بەهەمان شێوە بۆى ئەهێننەوە بۆ ناو ئەو مۆنیكایەى كە بنەماڵەكەیان بە خوێنى ئەم میللەتە كڕیویانەو لەگەڵ چوار غووڵاما پێشكەشیان كردووە بەم سلۆقەتەیە. جا لەم نێوەندەدا با باسى چوار غوولامەكەتان بۆبكەم ,دووانیان هەمیشە لەگەڵ ئەم جیقنەدان و بەردەوام چاكەتیان لەبەردایە چونكێكم دەمانچەكانیان لەوەیە ڕاگرى بەشەكە یان سەرۆكى قیسم یان وەزیر بوێرى كردبێت و وتبێتى پێیان نابێت دیاربێت! كولى دەقەو سەعاتێك چاویان بەدواى ئاغاكەیانەوەیە یان لە مەمەڕەكە لەسەر دوو كورسى دادەنیشن و خەریكى چاوحیزكردنن بۆ كچەكانى قیسم , جارووباریش لەوێ بێزاردەبن و دەڕۆن بەرەو لاى بەشى سۆفت وێر یان نزیكى بەشى شارستانى دادەنیشن دیسان بۆ چاو حیزكردن , لەكاتى رێستەكانیشا بەرەو پیرى ئەو شازادە ئەڕۆن ,یەكێكیان لە لایەك و ئەویتریان لەلایەكى تر سلۆقەتەكەش لە ناوەڕاستى هەردووكیان ئیتر بۆ چا خواردن یا هەرشتێكیتر هەر بەم ریتمە بەردەوام دەبن . ئەو دوو غووڵامەكەى تر لەگەڵ سەیارەكەدا دەڕۆنە گەراجى ئۆتۆمبێلەكانى بەشى بیناسازى و لەوێ ئەمانیش لەسەر دوو كوورسى دادەنیشن و ئیتر نازانم باسى چى دەكەن.
بە پێى ئەو زانیاریانەى كە دەستم كەوتن ئەم چوا غووڵامە هەر كچێك بە جوانى بزانن بە دزیەوە وێنەیەك یان تەسویرێكى دەكەن,ئیتر بزانین ئاغاى گەورەتریان هەیە لەدەرەوەەى زانكۆ تێر ناخوات و ئەیەوێ دەست بخاتە ناو زانكۆیشەوە, یان هەر بەهێز و دەسەڵاتى خۆیان ئەو كارە دەكەن.
لەكۆتایدا دەڵێم:
دووكتۆر دلاوەر عەللائەددین كوا حورمەتى زانكۆكانت ؟ بەسە بێ دەنگى بالەوە زیاتر..............................
ِ سەرۆكى هەرێم بەسە ئیتر درۆو ......................................
هەركەسێك خەمحۆرى زانكۆو ئازادى زانكۆیە با بێتە ووڵام با چیتر قبووڵى نەكەین زانكۆ ببَتە شوێنى پاسەوانى چەكدار ببێتە شویێنى نا ئارامى خوێندكار ببێتە جێگەى ترس .ئەوا گریمان شتێك ڕوویدا ئەكرێت لەناو زانكۆدا بكرێتە شریخ و هوڕى گووللە بەم لاو لادا؟
تێبینى : نەموێرا وێنەى غووڵامەكان و ئاغا بگرم چونكە زۆر چاوە چاو ئەكەن بەملاو لادا,دواجار بۆشم نەكرا وێنەیەكى لیستى ناوەكانى قۆناغى یەكى بیناسازى پەیا بكەم بۆ دڵنیایى زیاتر ,بەڵام هەر كەسى بەرپرس و لایەنێك بیەوێت دەتوانێت ئەوەى كەباسمكرد لێى دڵنیابێت بە تەنها(سەردانى كۆلێژى ئەندازیارى زانكۆى سەللاحەددین\ بەشى بیناسازى) بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە