به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سوید
Saturday, 20/02/2010, 12:00
کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به‌ڕێزان...
به‌پێی رێنمایه‌کانی کۆمونسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن له عیراق بڕیار وایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رۆژانی (5و6و7)ی مانگی مارس به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستانه تائێستا شوێنی بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌و شارانه‌ی که ده‌ستنیشان کراون له ولاتی سوید دیارنه‌کراون و هه‌روه‌ها هیچ بڕیارێك نه‌دراوه ده‌رباره‌ی چۆن و له کوێ سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌پارێزرێن پاش پڕۆسه‌ی ده‌نگدان. زانیاریه‌کان وا ڕاده‌گه‌یێنن که تا نوسینی ئه‌م به‌یاننامه‌یه ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ش دیاری نه‌کراون که له بنکه‌کانی ده‌نگدان کار ده‌که‌ن. ئۆفیسی کۆمونسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن له سوید تا دوا کۆبونه‌وه‌ی خۆی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پلانی دانه‌ناوه بۆ چۆنێتی پاراستنی ئاسایشی بنکه‌کانی ده‌نگدان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵاتی سوید که هاوڵاتیه عێراقیه‌کانی وڵاتانی نه‌رویج و فینله‌نداش ڕووی تێده‌که‌ن بۆ‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان، له کاتێکدا که‌متر له دوو هه‌فته ماوه بۆ به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه له وڵاتی سوید و وڵاتانی ئه‌وروپا پێویستی به کات و پلاندانانه.
ئاشکرایه که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 سه‌لماندی لیسته کوردستانیه‌کان به‌شی شێریان به‌رکه‌وت له کۆی ده‌نگه‌کانی وڵاتانی ئه‌سکانده‌ناڤیا به‌تایبه‌تی و ئه‌وروپا به گشتی. بۆیه ئێمه نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌برین به‌رامبه‌ر زۆر به سستی به‌ڕێوه چونی پرۆسه‌ی ئاماده‌کاریکردن بۆ به‌ڕێوه چونی هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه له وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا. ئێمه مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه که پلانی به‌هه‌رس هینانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵاتی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا به رێوه‌بێت، بۆیه داواده‌که‌ین له گشت لیسته کوردستانیه‌کان تا زووه فشار بخه‌نه سه‌ر کۆمونسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن له عیراق تا ئه‌گه‌ری هه‌ر پلانێک له‌م جۆره هه‌بێت به زووترین کات پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه ئه گینا ئۆباڵی بێ به‌شکردنی کوردستانیانی تاراوگه له به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی لیسته کوردستانیه‌کان.
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له سوید
20/2/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست