ئەو شەوەی جەلال به خێری شیعه بوو بە سەروكکۆمار، كفری كولە باران كرا
Thursday, 11/11/2010, 12:00
بەدیار لاپتۆپەكەمەوە دانیشتبوم ، دڵنیام لەوەی كە لە سەدەی 21 و ساڵی 2010 دا بووم ئەو سەدەیەی كە بە جیهانی ئێنتەرنیت و لوتكەی پێشكەوتن دادەنریت
پاش چەند دەقیقەیەك گوێم لە دەنگی گولە باران بوو ، من لەلای خومەوە بیرم لەوە كردەوە كە ڕەنكە شەڕ دروست بوبێت لەنیوان چەند كەسێكدا ، بەڵام دەنگی گولە هەر زیادی دەكرد، لەپاشدا زانیم كە ئەمە دەنگی گولەی خۆشییە ، خەڵكی لەخۆشی ئەوەی مام جەلال بووە بە سەرۆك ئاسمان گولە باران دەكەن
پاش نیو سەعات پەیوەندیم كرد بە رەفیقەكانمەوە لە زۆربەی شارەكانی كوردستان بۆم دەركەوت گە تەنا شاری كفری دەنگی گولەی لێوە دی تەنها شاری كفرییە لەو پەڕی نزمی ئاستی رۆشنبیرییەتەوە گورانی مردن دەچڕێت
كفرییەك ئەوەی خوشی بێت لە حكومەتی كوردی نەیبینی ، كفرییەك خودی جەلال تاڵەبانی و دارو دەستەكەی تا دیت بەرەودواوەی دەبەن، كەچی خەڵكەكەی بونەتە چاوشی مام جەلال
بۆیە دەڵێم ئەی ئەو مرۆڤانەی كە مێشكتان لە قوڕو لیتەی ساڵانی 90 كاندا چەقیوە هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی تۆزێت لەو كاروانە نوێیە نزیك ببنەوە خۆتان بێننە دنیای پێشكەوتن و گۆڕانكارییەوە ، تاكەی بیرێك لە خۆتان و نەوەكانتان ناكەنەوە ، ئەی هەر ئێوە نەبوون دەتان وت حكومەتی كوردی بودجەی شارەكەمانی كەم كردووەتەوە
ئەی باشە ئەوەتان لەچی و ئەمەتان لەچی
مردنتان باشترە لەوەی ببنە چاوشی جەلال تاڵەبانی
چونكە سەرۆك كۆمار وەكو مقە با وایە مقەباش دڵی مرۆڤ خوش ناكات بەڵك و دەیسوتێنێت
بۆیە من وەكو تاكێكی شاری كفری ئەو شەوە تا توانیم بۆ چارەنوسی كورد گریام چونكە ئەم شتانە نیشانەی دوا كەوتن و مردنە
/ كفری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست