کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باناسیح بگرن وتاوانباران تەراتێن بكەن

Saturday, 24/01/2009, 12:00


(بونى یاسا كاتێك گرنگە بەیەك چاو سەیرى كۆمەڵگە بكریت) ..
كاتێك یاسا نەبوو لە ئەنجامدەرانى شەڕى ناوخۆ بكۆڵێتەوە كەچى یاسا لە رَۆژنامە نوسان بۆیە یاساى یۆنان و بەرلین بۆیە یاساى لاهاى، من نكوڵێم لەوە نیە یاسا هەبێت بەڵام پرسیارەكە لێرەیە ئایا یاسا بۆ هەموانە ؟ ئایا بەرپرسەكانى ئاسایش و پۆلیس كاتێك رَۆژنامە نوسان دەگرن یان خەڵكى بێ دیفاع دەگیرێت چیان پێ دەڵێن؟ بە پێچەوانەوە خەڵكانى بەرپرس و كەسوكارى بەرپرسەكان تەنانەت ڕێگاى پۆلیس خانە نازانن ئایا ئەوانەى باوكى ناسیح و مامى ناسیحیان لە ناو برد دراون بە دادگا یان وەك باسكى بانان بۆی دەرچون. ئایا ناسیح گرنگە بگیرێت یان ئەنجامدەرانى تاوانى هەڵەبجە و ئەنفال یان ئەوانەى شەڕی ناو خۆیان دروست كرد یان ئەو جاش و مستەشاران و ڕەفیق حیزبیانە. لە بری ئەوەى دەست خۆشى و ماندو نەبون لە ڕۆژنامە نوسان بكرێت و نوسینەكانیان بە نەزەرى ئیعتیبار وەربگرن تۆمەت و بوختان و ناوناتۆرەى جیاجیایان بۆ دروست دەكەن لە برى ئەوەى فسیڤاڵ و مەراسیمى جەماوەرى و كارەكانیان هەمو وەك سمبۆڵ دژى گەندەڵى و نادادى سەیر بكرێت ، هەمویان بە خۆیان بچنەوە داواى لێبوردن لە هاوڵاتیان بكەن تازە بە تازە هەر رۆژە بە بیانویەك لە دەزگاكانى پاراستن و زانیاریەوە ئاگادار دەكرێن كە دەبێت فڵان بگیرێت و فڵان بكوژرێت و فیسار دوربخرێتەوە نەبا ئابڕِویان بچێت هەر بۆیە ناسیح هەرچی یەكى كردبێت ناكاتە ئەوەى بەرپرسەكان ئەدەن بەلاى كەلاوەكانى هەڵەبجە و خەڵكانى ژێر داروبەردو تەنها سڵاوێكیان لێ ناكەن كەوەك هیچ نەبوە ناكاتە ئەوەى مناڵێكى هەژار چەند ساڵە ئەخوێنێت بە تەزكیە حیزبى نەبێ دانامەزرَێت ناكاتە ئەوەى ، بریندارێكى كیمیاوى سیەكانیان و شكڵ كەچى دەسەڵات بە درۆكانیان خەڵكى چەواشە دەكەن ، ناكاتە ئەوەى دەسەڵات هێندە رێز لە خەڵكانى ئەقڵ سواو بیر تەسك دەگرێ ڕێز لە خوێندەوارێك ناگرێ تا وەكو خۆی لێ نەیەت ناكەتە ئەوەى18ساڵ هەڵەبجەیەكان شوێنێكى حەوانەوە و جادە و بانێك واْسفاڵتێكى ڕێكوپێكیان نیە ناكاتە ئەوەى خەڵك نانى نیە مۆنۆمێنت نۆژەن دكرێتەوە ناكاتە ئەوەى هەرچى بكەی دەبێت بە فیلتەرى حیزب و بنەماڵەدا تێپەڕ ببێت بۆیە دەبێت ڕۆژنامە نوسانى حیزبى و ئەهلی بە خۆیاندا بچنەوە و پشتگیرى لە ناسیح بكەن، گوێی خۆیان نەخورێنن ناسیح دزى نەكردوە و نەچوەتە سەر ماڵى خەڵك و تەعەداى لە كەس نەكردوە و ناوى كەسى نەزڕاندوە و قەرزى لاى كەس نەبووە و كەسی نەكۆشتوە بۆ دەبێ بگیرێت.بە مادەى بێ هۆش كەر نەگیراوە بە سەیارە لە كەسى نەداوە كەچى زۆر سەیرە لەم وڵاتە بێ سەروبەردا ئەوانەى باس لە ڕاستى دەكەن دەگیرێت هەر بۆیە ڕۆژنامە نوسانى هەڵەبجە ئەمە یەكەم جار و ئاخر جاریان نابێت دگیرێن بەلأكو بە دەسەڵات دەڵێن كاروانى ڕۆژنامە نوسان بەردەوامە ئەوە ئێوەن دەبێت واز لە كارە خراپەكانتان بهێنن تاوەكو ڕۆژنامەنوسان قسە نەكەن كە ئەمەش مەحاڵە لە هەرێمێكى وەكوو عێراق و كوردستان قسەیەكى رێبین هەرێم بیر دێتەوە لە پاركى نالى كە لە مەراسمى سۆرانى مامە حەمەدا كردى وتى نوسەرو ڕۆژنامە نوس ئەگەر بە ڕێگەى دادگاوە نەبن پێیان ناڵێن نوسەر ئەو كاتە دەبنە گوێگر لە كۆتایدا بە ناسیح وئەوانەى وەك ناسیحن دەڵێم مەژین بۆ مردن بۆ ژیان بمرن چۆن قازانج ئەكەن تا نەكەن زیان لە زڕەى زنجیر دڵت نەلەرزێ پەیوەند بۆ لەش نەوەك بۆ گیان. وە دەبێت سەندیكا حەسانەیەك بۆ ڕۆژنامە نوسان و ڕۆژنامەنوسانى هەڵەبجە دا بنێت یان نوسینگەیەك بكەنەوە و ڕاوێژگارى یاسای دابێن بۆ ئەو كێشانە و خۆی ئیهمال نەكات چونكە ئەمە یەكەم جار نیە ناسیح و ڕۆژنامە نوسانیتر ڕوبەڕوى دادگا دەبنەوە چەنكە بێدەنگى سەندیكا و سەرجەم ڕۆژنامە نوسان لەوە زیاتر كارەسات دروست دەكات.
 هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە