ته‌رمی گه‌ریلایه‌کی ئازه‌ری HPG، له سه‌ر خاکی کوردستان و به ئاماده‌بوونی 20 هه‌زار کوردستانی به خاک سپێردرا
Monday, 28/09/2009, 12:00
ته‌رمی گه‌ریلایه‌کی ئازه‌ری هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG به ناوی یه‌حیا مووسازاده ناسراو به مه‌زلووم ئازه‌ری، ڕاده‌ستی کوردان کرایه‌وه و ئه‌وڕۆ له لایه‌ن بیست هه‌زار کوردستانی له شاری جۆڵه‌مێرگ به خاک سپێدرا.
کوردستانیان به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی مه‌زلووم ئازه‌ری و به دانی درووشمه‌کانی ئازادیخوازانه، به‌ره‌و گڵکۆی گه‌ریلاکه وه‌ڕێ که‌وتن و له ڕێوڕه‌سمێکی شکۆدار، ته‌رمی گه‌ریلای ئینتهرناسیۆنالیستیان به خاک سپارد.
بۆ خاوه‌ندارێتیکردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و 8 گه‌ریلاکه‌ی HPG که له پێده‌شتی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکه‌وه به چه‌کی شیمیایی کۆمه‌ڵکوژ کران، گه‌لی جۆله‌مێرگ 10 ڕۆژ به‌رده‌وام له به‌ر ده‌رکی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تیی ناوچه‌که ڕاوه‌ستان.
دوێنی گه‌لی جۆله‌مێرگ 8همین ته‌رمی گه‌ریلای HPGی وه‌رگرته‌وه، که یه‌حیا مووسازاده ناسراو به مه‌زلووم ئازه‌ری، گه‌ریلای به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئازه‌ری و خه‌ڵکی شاری خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.
تابووتی ته‌رمی گه‌ریلا مووسازاده به ڕه‌نگه‌کانی سه‌وز و سوور و زه‌رد خه‌مڵێنراو له لایه‌ن هه‌زاران کوردستانییه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. گه‌ل بۆ ماوه‌ی 5 کیلۆمه‌تر به دوای جه‌نازه‌که‌یدا به‌ره‌و قه‌برستانی ناوچه‌که ڕێپیوانیان کرد.
هه‌زاران کوردستانی تریش له قه‌برستان چاوه‌ڕوانی ته‌رنی گه‌ریلاکه بوون و، گه‌ریلای مووسازاده به به‌شداریی 20 هه‌زار کوردستانی به خاک سپێردرا.
سه‌رۆکی DTPی ناوچه‌که ههڤزوڵڵا کانسوو له په‌یامی خۆیدا گوتی: شه‌هید مووسا به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئازه‌ری بوو، به‌ڵام له پێناو برایه‌تیی گه‌لاندا، به‌شداری تێکۆشانی ئازادیی گه‌لی کورد بوو، له‌و ڕێگه پیرۆزه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا. من لێره‌دا ڕووی قسه‌م له ڕژیمی ئێران ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئێوه خۆیان به موسوڵمان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌تا ڕێگه ناده‌ن ته‌رمی گه‌ریلایه‌ک له جێی له دایکبوونی به خاک بسپێردرێ.
کانسوو به ئاماژه‌کردن به گوشاری ڕژیم له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلا مووسازاده و ڕێگه‌پێنه‌دانیان بۆ ده‌رکه‌وتن له ئێران ووتی: من ده‌زانم ئێوه له به‌ر گوشاری ڕژی نه‌تانتوانیوه بێن بۆ ئێره. به‌ڵام غه‌متان نه‌بێ، گه‌لی جۆله‌مێرگ به شێوه‌یه‌کی لایه‌ق خاوه‌ندارێتیی له شه‌هید مووسا کرد. گه‌ل خاوه‌ندارێتی هه‌ره شکۆمه‌ندی له ڕۆڵه‌كه‌ی ئێوه کرد.
گه‌لیش په‌یت په‌یتا درووشمه‌کانی شه‌هید نامرن و، بژی سه‌رۆک ئاپۆیان ده‌ووته‌وه. دوای به خاکسپاردن پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی له ناوه‌ندی ده‌ته‌په‌ی ناوچه‌که به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئێران، ڕێگه‌ی نه‌دا که ته‌رمی گه‌ریلاکه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگه‌ڕێته‌وه و هاوکات گوشارێکی زۆری خستبووه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گه‌ریلایه له هه‌رێمی شاری خۆی.
گه‌ریلا مه‌زلووم ئازه‌ری، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار گه‌ریلای تر له شه‌ڕێک دا له دژی سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی تورک، به چه‌کی کیمیایی ژیانیان به‌خت کرد.
وێنه‌یه‌ک له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی گه‌ریلای ئازه‌ری
له لایه‌کی تره‌وه ته‌رمی دوو گه‌ریلای خه‌ڵکی باشووری کوردستان، که له گه‌ڵ گه‌ریلا یه‌حیا و 5 گه‌ریلای تر دوو حه‌فته به‌ر له ئێستا له جۆله‌مێرگ له لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکه‌وه به چه‌کی شیمیایی کۆمه‌ڵکوژ کران، دوای ڕاده‌ستکردنه‌وه‌یان له سه‌ر سنووری باکوور و باشووری-ڕۆژئاوای کوردستان ڕێیان پێ گیرا.
ئه‌مه‌و گه‌لی کورد له باکووری کوردستان، یادی گه‌ریلا گیانبه‌ختکردووه‌کانی ڕێی ئازادی به‌رز ڕاده‌گرن.
هاوکات ته‌رمی گه‌ریلا حه‌نیفه عه‌لی و قاره‌مان شێخ عه‌لی که هاوکات له گه‌ڵ مووسازاده گیانیان له‌ده‌ست دابوو، دوێنێ له جۆله‌مێرگ، له لایه‌ن 15 هه‌زار کوردستانییه‌وه به‌ره‌و باشووری ڕۆژئاوای ووڵات به‌ڕێ کران.
سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاند که هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تیی سه‌ر سنوور، بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ک ڕێگه‌یان نه‌دا ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌ریلایه به‌ره‌و قامیشلوو سنوور تێپه‌ڕ بکه‌ن و، بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلاکانی کورد له گه‌ڵ ته‌رمی ڕۆڵه‌کانیان به‌ره‌و خاڵێکی تری سنووری وه‌ڕێ که‌وتن و، ئه‌گه‌ر ڕێگری زیادتر نه‌کرێت، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌ریلایه له شاره‌کانی عه‌فرین و حه‌سه‌که به خاک بسپێردرێن.
هاوکات گه‌لی کورد له شاره‌کانی ئامه‌د، باتمان و سێرت، بۆ ڕێزلێنان له گه‌ریلا گیانبه‌ختکردووه‌کانی رێی ئازادی، مه‌ولوودیان خوێندرانه‌وه. له‌و ڕێوڕه‌سمانه‌دا نوێنه‌رانی گه‌ل و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتیک و سه‌دان کوردستانی به‌شدار بوون و، به ووتنه‌وه‌ی درووشی، شه‌هید نامرن و، بژی سه‌رۆک ئاپۆ، به‌لێنی گوڕپێدانی ئه‌و خه‌باته‌ی که گه‌ریلاکانی کورد گیانیان له ڕێدا به‌خت کردووه، نوێ کرده‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست