سه‌رۆکی پێشووی شورای شاری سنه و کانوونی داکۆکی له مافی زیندانیان له شاری سنه کوژرا
Monday, 21/09/2009, 12:00
ئه‌م جاره‌یان ته‌خت فیرووزه بووه ئامانجی گوله‌ی که‌سانی نه‌ناسراو.
سه‌رۆکی پێشووی شورای شاری سنه و کانوونی داکۆکی له مافی زیندانیان له شاری سنه کوژرا.
مه‌هدی ته‌خت فیروزه 60 سالان که له ده‌ستپێکی شورشی ئیسلامیه‌وه کاربه‌ده‌ستی حکوومه‌ت بوو و خاوه‌ن کارنامه‌یه‌کی ره‌شه له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه کوژرا.
شایانی باسه 3 مانگ پیش ئێستا ناوبراو به تاوانی دزی بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێر له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه راگیرا و پاشان له لایه‌ن دادگای شورشی شاری سنه‌وه دادگایی کرا. ده وتری که شاکیهکهی شرکه‌تێکی خوسوسی بووه و ئاکامی موحاکیمهکه نادیار مایه وه به‌ڵام زۆری نه‌خایاند که پوستهکانیان لێ ئه‌ستانده‌وه (سه روکایه تی شورای شاری سنه و سه روکایه تی کانوونی داکوکی له مافی زیندانیان).
ئه‌مه شه‌شه‌مین هه‌وڵی کوشتنی کاربه‌ده‌ستانی پایه به‌رزی رژیمه که له ماوه‌ی 2 ههحتووی ڕابردودا له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه وه رووی داوه. ناوی ئه‌وانه‌ی هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر ئه‌مانه‌ن:
1.قازی کامیانی (تورکه) بازپرسی ئیتیلاعات و قازی شوعبه‌ی 4ی دادگای شورشی شاری سنه.
ئیواره ی رۆژی چوار شه‌مه رێکه وتی 18 خه‌رمانان (9 سیپتامبر) له مه‌یدانی نه‌بووه‌ت و له‌ناو ماشێنه‌که‌ی خۆی هێرشی کرایه سور و 3 گوله (یه ک به گه‌رده‌ن و یه‌ک به گورچیله و یه‌ک به سیه‌کانی) ده‌پێکێت. ده‌وترێ ئیستا له به‌شی ICU خه‌سته‌خانه‌ی بیعسه‌تی سنه راگیراوه و له کۆما دایه.
2. قازی حه‌سه‌ن داوته‌له‌ب، قازی شوعبه‌ی 4ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌مه ڕێکه وتی 25 خه‌رمانان (16 سیپتامبر) له کاتی به‌جێهێشتنی ماڵ به مه‌به‌ستی دادگا، ده‌سترێژی گوله‌ی لێده‌کرێت و گوله‌یه‌ک گه‌رده‌نی پێکا و به‌برینداری راگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌که کرا.
به پێی وته‌کانی رێبه‌ری ئێران، عه لی خامنه‌یی یه‌کێک له داوته‌له‌ب و کامیانی مردوون، به‌ڵام دیار نیه کامیانن. شیمانه ده‌کری کامیانی بێت چونکه ره‌وشی جه‌سته‌یی زۆر خراپ بوو.
3. دادستان ئه‌مجه‌دی (فارسه) دادستانی شاری سنه که شوێنی کاری دادگای شورشی شاری سنه‌یه.
رۆژی چوار شه‌مه رێکه‌وتی 25 خه‌رمانان (16 سیپتامبر) و له‌به‌ر ده‌رگای دادگادا ئه‌بیته ئامانجی گوله وخۆی و پاسه‌وانه‌که‌ی (ئه‌مینی) بریندار ده‌که‌ون.
4. موحه‌مه‌د شییخول ئیسلام (کورد و سونی بوو که دواتر بوو به شیعه و دژ به عومه‌ری خه‌لیفه‌ی سوننه‌کان فوتوای ده‌رکرد و گرێدراوی رژیمه) نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی (عه‌لی خامنه‌یی) له پاریزگای سنه و ئه‌ندامی مه‌جلسی خوبریگانی رێبه‌ری و که‌سێک که هه‌بوونی واژوه‌که‌ی له پای حوکمی ئیعدامی کوردان زه‌رووریه.
شه‌وی پێنج شه‌مه بۆ سه‌ر هه‌ینی رێکه وتی 26 خه‌رمانان (17 سیپتامبر) به گوله کوژرا.
5. مه‌لا موجته‌هیدی (کورده و سوننی و گرێدراوی رژیمه) پێش نویژی هه‌ینی له مزگه‌وتی جامیعه‌ی سنه و که‌سێک که هه‌بوونی واژۆکه‌ی له پای حوکمی ئیعدامی کوردان زه‌رووریه.
شێوازی هێرش کردنه‌سه‌ر ناوبراو نادیاره، به‌ڵام ده‌زانرێ که هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.
شایانی باسه موجته‌هیدی و باوکی (که ئه‌ویش مه‌لا بوو) له کاتی شاهی رووخاودا گرێدراوی حکوومه تی ئه‌وکات بوون و پاش شۆرشی ئیسلامی به نه‌فعی حکوومه تدارانی نوێ تۆبه‌یان کرد.
6. مه‌هدی ته‌خت فیروزه (کورده و له سریشئاوای قوروه له دایک بووه و پێشینه‌ی هاوکاری چری هه‌یه له‌گه‌ل ئیتیلاعات) که هه‌تا کلاسی پێنجه‌می ئیبتیدایی خوێندووه. چۆنیه‌تی هێرش کرانه سه‌ری نازانرێ.
هه‌روه‌ها شه‌وی هه‌ینی بۆسه‌ر شه‌مه، رێکه‌وتی 20 خه‌رمانان (11 سیپتامبر) مه‌لا بورهان عالی پێش نویژی کاتی سنه که جێگری مه‌لا گه‌نجی له مزگه‌وتی قوبا بوو, له به‌ر ده‌رگای ماله‌که‌ی ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێ‌کرا و کوژرا. مه‌لا بورهان سوننی بوو و خه‌ڵکی مه‌ریوان. ناوبراو که خاوه‌نی لیسانسی زانیاری بوو، ماموستای ده‌بیرستانه‌کانی سنه و زانکۆی کوردوستان بوو.
نازانرێ که ئایا کوشتنی مه‌لا بورهان په‌یوه‌ندی به‌م زنجیره کوشتنانه بووه یان نه.
ئاماده‌کردنی هه‌واڵنێری ئازاد له سنه وه
28 خه رمانان 2709
ڕێداکتهکردنی خه‌به‌ر: ڕۆژهه‌ڵات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست