کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش ئیتر ڕاستی ناڵێم!

Saturday, 06/11/2010, 12:00





ئێره‌، ئه‌و وڵاته‌یه،‌ ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت تیای نیه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فێری درۆمان ئه‌كه‌ن. به‌ جۆره‌ها ره‌نح و مه‌ینه‌تی تا دوازده‌ی ئاماده‌یم ته‌واوكرد. نمره‌ی کۆتاییم وه‌رگرت. ووتم؛ ئۆخه‌ی ڕزگارم بوو، به‌لام ئێستا واخه‌ریكه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌بم به‌دیار چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كه‌مه‌وه.‌ چه‌ندین ڕۆژه‌ جۆره‌ها قسه‌ی ناڕاستم بیست!.
جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵا، تكایه‌ به‌داروده‌سته‌كه‌ت بڵێ كات چیه‌؟!ئه‌م هه‌موو كاته‌ به‌ به‌لاش بروا! ئه‌ی كه‌ی شت فێربین ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ؟.
ئالی جه‌نابی وه‌زاره‌ت، بڵێ، كه‌ بێوه‌عدی چیه‌و چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌مان.
ئێوه‌ فه‌رموتان، (یه‌كی یازده)‌ ناو دێته‌وه‌ به‌ دڵنیایی؟ ئیتر ئه‌و ماوه‌یه‌ بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی وه‌رگرتن، بۆچی؟
بیرم ناچێ، كه‌ جوان جه‌لال، 11\1 فه‌رمووی "هه‌موو شتێ ته‌واوبووه‌ ته‌نها چاوه‌رێی وه‌زیرین" به‌ڵام بۆ نه‌گبه‌تی ئێمه‌، كه‌ وه‌زیریش هاته‌وه‌ فه‌رمووی هێشتا زۆرمان ماوه‌.
ئه‌م قه‌یران و گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ چ هۆکارێکی هه‌یه‌؟
هاوڕێیه‌کم پێی وتم" ته‌داخولاتی حزبه‌". باڵام من وتم "ناكاكه‌ گیان، شتی وانیه‌ له‌م ووڵاته. حیزب قه‌یران بۆ هیچ شتێك دروست ناکات. وڵاتێکی ئاراممان هه‌یه‌. ‌شتێكی تر بووه ‌‌ته‌هۆی په‌یداكردنی گومان لای هه‌موو خوێندکاران. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌یانیمان ئه‌یه‌نه‌ ده‌ست ئێواره‌ و ئێواره‌ش بۆ شه‌و شه‌ویش بۆ ...دواتر.
ئێمه‌ چ گوناهمانه‌ ئه‌م په‌ستانه‌ ده‌رونیه‌مان بۆ دروست ده‌که‌ن؟
با زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆم نه‌وه‌ك جه‌ندرمه‌كان نووكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م به‌خۆمه‌وه‌ بشكێنن
ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵیێم "خۆزگه‌ هه‌مووساڵێ ئه‌م هه‌ڵه‌ دووباره‌یه‌تان نه‌ئه‌كرد، خۆزگه...خۆزگه.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە