پاش تێپەڕبوونى 22 ساڵ دیسانەوە لەلایەن پشكۆیى حەمەى رۆسەمى جاشى فەتاح بەگەوە ئەنفالكراینەوە
Thursday, 22/04/2010, 12:00
لەدوایى تێپەڕبوونى (22) ساڵ بەسەر كارەساتى ئەنفالدا كەچى لەبرى ئەوەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەوجاش ومستەشارانەى دەستیان هەبووە لەئەنفالكردنى میللەتى كورددا تەسلیمى داداگایى باڵایى تاوانەكانى عێراق بكات كەداواكراون كەچى دێت لەگەرمیان ڕێگەدەدات بەكوڕەجاشێك بەناوى [پشكۆمحمدڕۆستم لێپرسراوى فەرمانگەى ڕۆشنبیرى كەلار] كەجاشى فتاح بەگ بوونەو وەسرێ یەكیان هەبووە سەرپەرشتى یان كردووە هاتووە بەكۆمەڵێك خانووى قوڕەوە كەزۆرلێزانانە بۆپارەكۆكردنەوە لەم حكومەتە گەندەڵەى ئێستا دەیەوێت خۆیى لەپێش چاوى پاشماوەى ئەنفالەكاندا پاك بكاتەوە كاك پشكۆو ئەم سالى كاكاپشكۆ باش دەزانن ئەوخانووە قوڕانە دروست بكەنەوە چونكە هەرخۆیان دەزانن چۆن تێكیان داوە و وێرانیان كردووە من تاكە پرسیارم لەماڵى حەمەى ڕۆستم ئەوەیە كەساڵى (1986-1987)حاجى رشیدالماستان شەهیدكرد كەهاوكارى پێشمەرگەی دەكردبۆ ئەگەردەڵیان وانیە خۆ بەبەرچاوى هەزارەها كەسەكەوە شەهیدتان كرد ئێوە جاشى فەتاح بەگ نەبوون بەباوكت و 5براتەوە ، بۆیە لێرەوە بەهەمووخوێنەران دەڵێم كەباوەڕبەو شین وگریانەى پشكۆیى حەمەى ڕۆستم وحكومەتى هەرێم نەكەن چونكە دڵسۆزى ئەم ووڵاتە نین تەنها خوێن مژى ئەم ووڵاتەن وەهەرئەمانە دەستیان هەبووە لەئەنفال كردنى میللەتەكەماندا .دیارە حكومەتى هەرێمى كوردستان خۆیى پێ ى خۆشە كوڕە جاش ومستەشارەكان ى پێشووى كوردستان ئاوها بمێننەوە بەبەرچاوى خەڵكەوەبسوڕێنەوە وەپۆستیان پێ بدرێت لەبرى ئەوەى داداگایى بكرێن ، بۆیە خەڵكى ناوچەى گەرمیان ئێستا زۆرناڕازین كەڕێگەدراوە كەكەسێكى لەوجۆرە لەیادى ئەنفالدا بەشدار بێت ویادى ئەنفال بكاتەوە لەگەڵ خەڵكى پاشماوەى ئەنفال بەوخانووە دەستیانەى كەهەرخۆیان دەزانن چۆن بەچى ئالەتێك خانوى لادێكانیان ڕووخاندووە بۆیە ئێستا زۆربەجوانى وێنەى ئەوڕووخاندنانەى زیندووكردوەتەوە وكردویەتى یە كارێكى دیكۆمێنتارى خۆیى بۆئەوەى پارەى پێ كۆبكاتەوە هەروەك چۆن پێشتر مەڕٍوماڵات و ئاسكە كێوى یەكانی دەشتى گەرمیانیان لەناوبرد وەك ئەوەى كەئەم ساڵ لەشارى چەمچەماڵ و ناحیەى ڕزگارى وشارى دەربەندیخان نمایشى دەكرد زۆربێ شەرمانە بەبەرچاوى خەڵكى بەش مەینەتى ئەنفالەوەباسى زیرەكى ولێهاتووى ئەوبەناوهونەرمەندەیان دەكرد زۆربەداخەوە بۆوەزارەتى شەهیدان و وەزارەتى ڕۆشنبیرى كەڕێگەیان داوە ئەوكارە بكات بۆیە داواكارین لەخەڵكى پاشماوەى ئەنفالكراوان كەچیتر ڕێگە نەدات جاش ومستەشاروخۆفرۆشانى حكومەتى بەعس لەیادى ئەنفالدا بەشداربێت ویادى ئەنفال بكاتەوە لەگەڵ خەڵكى هەژارى پاشماوەى ئەنفال وەزۆر بێ شەرمانە بەبەرچاوى خەڵكى پاشماوەى ئەنفالەوە ئەلبومى وێنەى پیرەژنە بەدبەختەكانى پاشماوە ئەنفالى پێشكەش بەسەرۆكەگەندەڵەكەى حكومەتى هەرێمى كوردستان كرد كەدڵنیام لەوەى پارەیەكى باش وەردەگرێت لەوسەرۆكە گەندەڵەومەزایدەیەكى باش بەخەڵكى پاشماوەى ئەنفالەوە دەكات چۆن لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا مەزایدەیان بەخەڵكى هەژارى كوردستانەوە دەكرد وەلێرەشەوە داوا لەهەردوو وەزارەتى ڕۆشنبیرى وشەهیدان و هەردوو وەزیرى ڕۆشنبیرى وشەهیدان دەكەم كەچیتر لەژێرسایەى وەزارەتەكانیاندا نەیەت ویادى ئەنفال بكاتەوە وەڕێگەى پێنەدرێت چونكە ئەوجۆرە كەسانە تەنها ئیشیان مەزادەیە بەسەرخەڵكى ناوچەى گەرمیانەوە وەڕاى دەگەیەنین كەجارێكى تر ڕێگە بدرێت لەوجۆرە كەسانە بەشدارى یادى ئەنفال بكەن ئەوە هەڵوێستى توندمان دەبێت وەبەحكومەت دەڵێم خەمى كەسوكارى ئەنفالكراوەكانى گەرمیان وەك خۆیان باسى دەكەن خەمى خانوومووچەوشتى ترنیەبەڵكوو خەمى دادگایى كردنى جاش وموستەشارەكانە كەلەلایەن بەشێك لەحیزبەكوردییەكانەوە داڵدەدراون نمونوشم تایەرى وەسمان خەزورى عاێى مەڵبەندى یەكێتى كەلار فتاح بەگى ئاغاوسەروەرى پشكۆو بنەماڵەكەیان .
کهسوکاری ئەنفال
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست