کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنێو بەهادین قادرو دەبڵ سەروەكدا ئەم جیاوازییە بۆ؟

Thursday, 03/06/2010, 12:00


بەهادین قادر ئەو پیاوەى چەند رۆژ لەمەوبەر چیرۆكى ژیانیمان لەزۆرێك لەرۆژنامەو پێگە ئەلیكترۆنییەكاندا خوێندەوە، ئەو كەئێستا لەدۆزەخى ژێر دەسەڵاتى پارتى و یەكێتى و حكومەتى هەرێمەدا لەناحییەى شۆرشى سەر بەقەزاى چەمچەماڵ دەژى ژمارەى پێوانەیی لەهەژارى و برسێتیدا تۆمار كردووە، وەكو خۆى دەڵێت: (سیل و دیقم كرد بەدەست نەبوونییەوە).
بڕیارى (986) و بودجەى هەرێمى كوردستان و پارەى بیرەنەوتەكانى هەرێم كەدەبێ هەموو تاكەكانى كۆمەڵگەى كوردى وەك یەك سودمەند بن تێیدا، بەڵام لەسێبەرى فەرمانڕەوایی جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانیدا ئەم پیاوە لە لەچەژنى قوربانى ساڵى پارەوە نەیتوانیوە ژەمێك گۆشت بۆ خێزانەكەى بكڕێت، لەكاتێكدا خوانى ئەم دوو سەروەكە تەزویرە مەگەر هەرخودا بەگەورەیی خۆى بزانێت چییەو چەندى تێدەچێ، ئەم پیاوە چەند جارێك لەبەر نەبوونى هەوڵى كوشتنى خۆی و هەموو ئەندامانی خێزانەكەى داوە بەڵام وەكو دەڵێ لەلایەن ژنەكەیەوە رێگری لێكراوە،یاخو ویستوویەتى منداڵەكانى لەقوتابخانە وەدەرنا بۆئەمەش مامۆستاكانى رێگرییان لێكردووە، ئەمە بەر هەرهەمى ڕەنجى حكومدارى ئەو دوو داعبایەیە ئاخۆ دەبێ چەند كەسی تر ئێستا تەمەناى مردن بكەن تاوەكو لەو واقیعە سەخیفەى كە پارتى و یەكێتى بەرهەمیان هێناوە رزگاریان بێ؟
ئایا كوڕكانى جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانى ئەوانیش بەم شێوەیە خوێندییان؟ دەبێ ئەوانیش بەم شێوە مومارەسەى ژیان بكەن؟ هەرچەند ئەمرۆ هیچ كەسێك گوێ بۆ ئەم جۆرە پرسیارانە ناگرێت بەڵام لەواقیعى ئەمرۆدا پرسیارگەلێكى پێویستن و دەبێ هەموو كەسێك بییانكات.
ئەمرۆ لەهەرێمى كوردستاندا (1)ملێون و (200)هەزار موچە خۆر هەیە كەدیارە بەپێى چیاوازى كارەكانیان جیاوازیش لەموچەكانیاندا هەیە كەهەر یەكەیان دەتوانن ئەداى ژیانى خۆیانى پێ بكات بەڵام ئایا ئەمە ڕابورادن نییە بەكەرامەتى بەهادین قادرو هەموو ئەو كەسانەى وەكو ئەم پیاوە مانگى(37000) دینار موچەیان بێ؟ ئەى سەروەكى هەرێم ئەوەندە شەفافە بۆنایا تەنها مانگێك ئاڵشت بەموچەكەى خۆیی و ئەو پیاوە بكات؟ لەم هەرێمەدا رۆژانە (100000)بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوەى ووڵات دەكرێ، وەكو خۆیان دەڵێن چاوەڕوانیش دەكرێ ئەو رێژەیە بەرزەوە بێ بۆ (250000)بەرمیل نەوت، ئەى ئەم نەوتە موڵكى هەموو خەڵك نییە؟ئەى بۆ دەكرێ تەنها هەر ئەو دوو سەروەكە شەقاوەیە لێى سودمەند بن. خۆزگە بەرپرسانى ئەم ووڵاتە ئەوەندە بێ ئەمەك نەبوونایە بەرامبەر بەوخەڵكەى كەقوربانی بۆداونكەزیانى گیانى و ماڵی پێشكەش كردوون، بریا بۆ ساتێكى كەمیش بوایە رۆژانى شاخ و نەبوونی و دەردەسەرى و برسێتییان بەبیر بهاتایەوە، بەڵام ئەمانە پیاوى ئەوە نین میژوو لەبیر نەكەن، یەكێتى تەنها بەپارەى ئەولافیتانەى كەبۆ گۆنگرە هەڵیواسیون دەتوانێ (100) خێزانى هەژارى وەكو مام بەهادین رزگار بكات،پارتیش بەهەمان شێوە چونكە ئەمانە هەموویان پەروەردەى یەك قوتابخانەى مافیایین، ئەوەى لە ئەداى فەرمانڕەوایی ئەو دوو دەسەڵاتە دەبینرێتەنها زیندوو ڕاگردنى كلتورى حزبى باعسەە هیچى تر، چ جیاوازییەك هەیە لەنێوان پاڤێڵ و مەسرور لەگەڵ عودەیی و قوێەى؟ ئەمانیش وەكو ئەوان بەرامبەر بە هاوڵاتیانى خۆیان قارەمان و شۆرشگێڕن بەلاچم نازانم بۆ لەمەر تۆپ باران كردنى سنورى ووڵاتەكەیان لەلایەن ئێران و توركیاوە بەو ئەندازەیە بەلەخوێنەكانیان شلە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە