کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفلۆنزای فایلەکان دیسانەوە دایەوە لە حەمەی حاجی مەحمود!!

Thursday, 19/11/2009, 12:00


هەرکاتێک کورد لە هەڵبژاردنەکان نزیک دەبێتەوە چ شارەوانیەکان یا پەرلەمانی هەرێم یا پەرلەمانی بەغدا لەم سێ فەسڵەدا کاک  محەمەد توشی ئەنفلۆنزای فایل دەبێت !
لە مانگی مایسی ئەمساڵەوە کە هەڵبژاردنی هەرێم دەستی پێکرد دیسانەوە ئەم برادەرە تای ئەنفلۆنزاکە سەری لێدا چاو پێکەوتنی زۆری کرد لە سایتە کوردیەکان کە ڤایرۆسێکی زۆری  خەزن کردوە ، زۆر لە کەسانی ڕۆشنبیرو سادەی ئەم گەلە چاوەڕوانی هیمەتی ئەم برادەرەبوون، زۆر کەس تەنانەت بۆچونەکانیان بوو بە پرسیارو لە لایەن هەڵسوڕێنەری چاو پێکەوتنەکانەوە واتە ڕۆژنامە نوسەکان ڕوبەڕووی ئەو بەڕێزە کرایەوە کە خەڵکانێک دەڵێن ئەسڵی نیە  بۆ سودی تایبەتی باسی دەکات!

هەنێ پێشنیاری بۆ کرا کە ئەو فایلانە موڵکی گەلن ئەگەر بڵاو نەکرێنەوە واتە خۆشتان بەشدارن و شاردنەوەیان هاوکاری کردنی تاوانبارانە ،هەندێ کەس هاواریان دەکرد ئەرێ وەڵا کاکە حەمە ئەمجارە ئەی قەومێنێ،  کوڕەشەهیدێکی کۆنی سۆسیالیست نامەیەکی بڵاو کرایەوە  داوای لەو برادەرە کردبوو کاتی ئەوە هاتوە خەنجەرەکە لە کێلانەکە دەرکات،دوا نوسین خوێندمەوە لە کوردوستان پۆستو دەنگی سەربەخۆ کە گوایە شەشتەن فایلەکەی کاکە حەمە دەرچوو شەش ئەندام سەرکردایەتی حیزبەکەی خۆی کە کاندید کرابوون بۆ کابینەی شەش لە بەر فایلداریان لەلایەن لیستی کوردوستانی یەوە ڕەفز کراون!!!
وەڵام نوسرا لە سورێن رۆژانە بڵاویان دەکەنەوە  لەوکاتەوە تا ئێستا تەنها دوو فایل بڵاو کراوەتەوە لە مانگی تەموزەوە لە ماڵپەری سورێن لە بەشی فایل تەنها ناوێک نوسراوە بە ناوی نەسرین مەحمود ئەو ناوە وەک لۆگۆی کاڵپەرەکەی لێهاتوە، دیسانەوە ئەمڕۆ وینەیەکی کاک محەمەد کە هەڕەشە ئامێز گیراوە لە ماڵپەڕی ئاوێنە باسێکی ئەنفلۆنزاکە کراوەتەوە ئەگەر سەیری وێنەکە بکەین بۆمان دەر دەکەوێت کە ئەمجارە دواجارە باسی لێوە بکرێت و لەمجارە بەدواوە هەر دوو ڕۆژجارێک فایلێکی بەرپرسێکی گەورەو دیار بڵاو دەکەنەوە جاران باسی شەش تەن دەکرا کەچی لەم بڵاوکراوەی ئاوێنە بوو بە دوو تەن !!

لە دووتەنەکەش وا بڕیارە بە ئەمری کاکە حەمە 500 فایل بڵاوکرێتەوە لە سورێن ،بەڵام کاک محەمەد تاوانەکەی خستوەتە سەر ستافی سورێن بۆ غەیری بەڕێزی کەس هەیە مەسئولیەتی هەبێت، بەڕێزی سکرتێرە ڕۆژنامە نوسە پێشمەرگەیە مەکتەبی سیاسیە تەنانەت بروسکەی سەرەخۆشی هەر خۆی دەینوسێ ،ئیدارە مالیە هەمووشتەکان هەر خۆیەتی ،لەوە دەچێت وەزع گوڕابێت و ئێمە نەمان زانی بێت کارەکان لەو کاتەوە کە بە سورێن وتراوە ئەو 500 فایلە بڵاو بکە نەوە  دابەشکرابێت بەسەر ئۆرگانەکاندا، من پێم وایە ئەوە ڕاست بێت بەڵام بودەڵەیی ئەو کەسانە ئەوەندە زۆرە کە هیچیان لەبەر نەڕواتو کارەکانیان هەڵنەسوڕێنن ،کەچی دەڵێن هیج بەدەست نین ئەمجارە هیوا دارین ئەو ڤایرۆسە بنبر بکرێت و کۆتایی ئەو ئەنفلۆزایە بێت وە ئەو برادەرە ش نەجاتی بێت.

19-11-2009.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە