کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى تونس راى كردو نوخشەى لە(مەسعودى خائین) بێت

Friday, 14/01/2011, 12:00


ئەم ئێوارەیە(14-1-2011) سەرۆكى تونس(زێن عابدین بن عەلی) بەسواری فرۆكە ,خۆى و بنەماڵەكەى رای كرد ئەویش لەژێر زەبرى ئەو راپەڕینە جەماوەرییەى گەلى تونس كە رۆژبەرۆژ بەجۆشتر و قارەمانانە چوون بەگژ حوكمى دیكتاتۆریانە ى (بن عەلى) بێ سلەَمینەوە لە گوللەى هێزە ئەمنییەكانی.
(بن عەلى) ماوەى زیاتر لە 22 ساڵ بوو وەك (بەهێزترین) كەس لە تونس دەناسێندرا وای لیهاتبوو كە تونس لە كەسى خۆیدا چڕبكاتەوە بەڵام راپەڕینى گەلى تونس كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر دەستى پێكرد سەلماندى كە سەرۆكەكەیان چ شێرەپەڕۆیەكە و ئەگەر تۆفانى ڕقى گەل هات ئەوا هیچ دیكتاتۆریك نییە خۆى لەبەر رابگرێت.
چەخماخەى ئەو راپەڕینەش لە شارى(سیدى بوزێد)ى تونس بوو كاتیك لاوێكى دەرچووى زانكۆ و بێكار بەناوى محەمەد بو عەزیزى كە لە ناچارییدا بە عەرەبانەیەكى سەوزەفرۆشیى بژێوى رۆژانەى خۆی پەیدادەكرد. دوای ئەوەى پۆلیسیكى رژێم زللەیەكى تێدەسرەوێنێت تا عەرەبانەكەى لابدات لەبەرامبەردا بو عەزیزی وەك سیمبولیك بۆ رەتكردنەوەى ئەو رژبَمە فاشیستە ,ئاگر لەخۆی بەردەدات و بەگیانى خۆى یلێسەى ئاگری راپەرینی تونسییەكانى هەڵگیرساند لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانى وڵاتەكەدا.
نوخشەى لەكوردستانە خێر لەخۆنەدیوەكەى خۆمان بێت كە لە ئایندەیەكى نزیكدا ئاوا لەژێر زەبرى راپەڕینی جەماوەری ستەمدیدەدا (مەسعود بن بارزان)ى (سەرۆك)ى تەزویر و خائین و دز وفاشیست و بنەماڵە گەندەڵەكەى تڕۆبكرێن و ملیان بشكێنن وبڕۆن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە