شەهیدى هەمیشە مردوو، عەلى عەبدوڵا؟!
Saturday, 01/01/2011, 12:00
ئەوەى 13مین كۆنسێرتى مەسعود وبنەماڵى بارزانى دیبێت، دەزانێ كە ئیتر لەمەودوا سۆرانى و بادینى، دەبێ تاماون ببنە غولامى بنەماڵەى بارزانى و تا ئەبەد نە حەسێنەوە، بەس ئەوە زۆر گرنگ و بەلامەوە خۆش بوو، ئیهمالكردن و بگرە كوشتنى لەسەرخۆ و مردنى پەیتا پەیتاى كۆمەڵێك لەئەندامە ئەڵقە لە گوێكانى مارى مەلا مستەفا بوون، كە تیایدا جەنابى مەسعود بارزانى كردنى بە نموونە بۆ هەموو سۆرانیەك بەتایبەت و تەواوى بادینیەكانیش.
كێ باسى عەلى عەبدولاى كرد و چۆن لە جێگرى مەسعود لابردرا و نێچیر هاتە شوێنى ئەو، خۆ هەر نێچیر بوو، پێشتر ووتبووى لەبەرئەوەى كاك عەلى عەبدوڵا بەردەوام لەگەڵ پارتى بووە و زۆر خزمەتى پێلاو و مەسینە هەڵگرى ئێمە بووە، بۆیە نایەمە شوێنى ئەو، بەڵام بەبێ گەرانەوە بۆ لاى عەبۆ، لابردرا وتا ماوەش یەك ووشە نە دەنووسى نە بەلاڤ دەكات و نە دەخاڤیش. ئەوەش چارەنووسى هەموو ئەوانەیە كە بارزانى نین و لە میللەتن.
برادەرێك، ووتى بۆ نووسینى توێژینەوەى ئەكادیمیەكەم، كە لەبارەى بەناو شۆرشى كورد بوو، دواى سەدان واسیتە و دەست ماچكردن و تەكلیفكردن لە پاراستن، گەیشتمە عەلى عەبدولا، بەڵام هەر زوو عەلى عەبدوولا گۆتى: هیچ شتەك مەنووسەوە و تەسجیلیشى مەكە، چونكە ئەمن ئەو قسانە دەكەم تەنها بۆ خۆتە، برادەرەكەش ووتى: من بەڵێنم پێدا كە وابكەم، بەڵام بۆچى وابكەم، ئەى تۆ خەباتت نەكرد و جێگرى سەرۆكى پارتى نیت، ووتى عەلى سەرى بادا و ووتى:جێگرى چ، ئێستا قسەك بكەم بەدڵیان نەبێ، منداڵەكانیان دەنێرنە سەروگوێم و بە بەرچاوى خێزان و منداڵەكانم تێرم لێدەدەن. بەهەر حاڵ برادەرەكە ووتى: ئیستیفادەیەكى ئەوتۆم لێینەكرد بۆ بەعسەكەم، بەس كە هەستام عەلى عبدالله وەكو منداڵێك دەستى باوكى بگرێ و لێى بپارێتەوە، ووتى دەستم دامێنت كەسم تێنەگەینى، چونكە پیربوویمە و بەرگەى یەك شەقى بنەماڵەى بارزانى ناگرم. لەمەوە تێگەیشتم كە سۆرانى و بادینى چەندە زۆڵملێكراون و سووك و چروكن. كەواتە سۆرانى بادینییەكانى ناو پارتى، ئایا لە عەلى عبدالله رێزتان پتر دەبێ؟! سەید كاكەى خەوخۆش وحەمە كۆر و بارزانى مەلا ومەسعود ساڵەیى و......دڵنیابن، عەلى عەبدوڵا دادگاى میللەت بە فریاى ناكەوێ، بەڵام ئێوە دەبێ وەكو وەتبان و سەبعاوى وتەها یاسین و عەبد حمود و......ئەوانى دیكە سزا بدرێن. چونكە ئێوە جاشى خائینانن و بەناوى نەتەوە و كار دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست