کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزانم خانوى مدحت سلێمان بەچ كڕاوە

Sunday, 26/08/2012, 12:00







بۆ دەوڵەمەند كردنى ئەو بابەتى لە ڕۆژى 2012-08-15 بە ناو نیشانى (ئەم خانووە هى كێیەو و بە چى كڕیوەێتى ؟) لە كوردستان پۆستى بەڕێز بلاو كرایەوە ئەم بابەتە پێش كەش بە بەڕێزتان دەكەم .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ed1090e6

دەزانن ئەم خانووە بەچى كڕاوە ؟ مدحت سلێمان ساڵەیى نزیكەى شەش ساڵ ڕاگرى پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێر بوو لە سەرەتادا مانگانە 28 ملێون دینار نسریەى وەردەگرت تا بەم دواییە گەیشتە 39 ملێون ملیۆن دینار خۆى و لێپسراوى دارایى پەیمانگا كە ناوى (دڵگەش تاهیر) ە دەزانن چیان لێ دەكرد لەو ماوەیە ئەو پارانەى وەكو نەسریە وەرگیراون نزیكەى یەك ملیارو نیو دینار بووە جگە لە تمویلى جۆراو جۆر .
وە بۆ هەموو پڕۆژەو ئامێر كڕین و خەرجى تاقى كردنەوەكان تمویلى تایبەت داوا دەكراو وەردەگیرا. دڵگەش تاهیر هاوسەرەكەى ناوى زاگرۆس احمدە خانوێكى لە گەڕەكى هەڤالان هەیە وە بە ئەسڵ كركوكیە وە مەسینە هەڵگرى كمال كركوكیە وەكو مدحت سلێمان لە هەولێر دادەنیشن وەبۆ كركوك دەگرێن !!
جگە لەمەى سەرەوە مدحت سلێمان ساڵەیى وەكو هاوسەرى دڵگەش تاهیر خۆیان كرد بە كرێ چى تا هەریەكەیان 16 دەفتر دۆلاریان لە كمال كركوكى وەرگرت !
دواى ئەوە زاگرۆس گەڕایەوە خانوەكەى خۆى وە مدحت سلێمانیش بە دوو ساڵ ئەم خانوە 600 مەترەى دروست كرد كەبۆ نمونە تەنها حەوت ژوورى نوستنى تێدایە لەگەل حەوت حمام. لە رۆژى 10 /10 / 2010 كە مدحت سلێمان انفكاكى كرد لە كۆڕێك باسى دەستەكەوتە باشەكانى خۆى كرد وە بە شانازیەوە ووتى من بۆ جوانكارى نزیكەى 2000 دوو هەزار دارم لە پەیمانگا چاندووە وە ئەگەر بێنە ماڵەكەم ئەوا لەقەڵمى كەسكى زیاتر لێ نیە ! دواى تەواو بوونى خانوەكە زۆربەى مامۆستایانى پەیمانگاى تەكنەلۆجى دەڵین دیارە بە ((باخیرە وە كۆنتێر)) قەڵمى كەسكى هەبووە ئەگینا ئەم خانوە بەمووچە ناكرێت .
نەك مامۆستایان و بگرە ئەو قوتابیانەى كە مدحت سلێمان دەرسى پێ دەگوتن زۆر گومانیان هەبوو لەبڕوانامەكە وە دەیان گوت بەڕێزیان دكتۆراى هەیە لە ئەندازەى شارستانى كەچى نازانێت وێنەى لاكێشەیەك بكات وە بیردۆزى فیساگۆرسیش نازانێت , هەر لەبەر ئەوەش بوو دواى لادانى لە پۆستەكەى نەوێرا بە مامۆستایەتى لە پەیمانگا بمێنێتەوە چونكە دەیزانى دەبێتە گاڵتەجاڕى قوتابیان لەبەر ئەوەى لەكاتى ڕاگریدا لێ ى دەترسان و نەیان دەتوانى ڕەخنەى زانستى لێ بگرن, بەلام هاوسەرەكى هەر لە پەیمانگا ماوەتەوە بە سكرتێرى ڕاگر د. ستار عسمان.
دەبێ ڕاگر پەیمانگا د. ستار عسمان. وەكو مدحت سلیمان دواى تەواو بوونى ماوە ڕاگرى وە نەمانى نەسریە و تمویلى بێ بنەما ئەویش نەگەڕێتەوە كۆلیچى پەروەردە ؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە