کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم‌ چیم‌ بینی‌ ؟ وه‌رن‌ ئێوه‌ش‌ به‌چاوی‌ خۆتان به‌ فیلم‌ بیبینن!!‏

Tuesday, 07/12/2010, 12:00


 

له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر‌ گه‌له‌گورگێک‌ له‌ پۆلیسی‌ شار به‌ چه‌کی‌ غاز‌ په‌لاماری ‌‌کۆنه‌ پ.م یه‌کی‌ نه‌خۆش‌‌یان‌ دا!
به‌ ڕۆژی‌ ڕووناک‌ به‌ به‌رچاوی‌ سه‌دان‌ که‌س‌ له‌ شه‌قامی‌ سه‌ره‌کی‌ قه‌ڵا‌ له‌ دووری‌ چه‌ند‌ مه‌ترێک‌‌ له‌ بینایه‌ی‌ پارێزگا‌
یاخی‌ بوون‌و مانگرتنی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی‌‌ هه‌ژار‌و نه‌دار‌و‌ خێر‌نه‌دیو‌ی ده‌رون‌ نه‌خۆش‌ له‌داخی‌ ناعه‌داله‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ کوردی ،‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌ر‌‌ه که‌ نغرۆیه‌ له‌ دزی‌و گه‌نده‌ڵی‌و فه‌سا‌دی‌ ئه‌خلاقی‌و به‌ هه‌ده‌ر‌ دانی‌ قوتی‌ میلله‌ت، وا بۆ‌ بیست‌ساڵ ده‌چێت‌ وه‌ک‌ باندێکی‌ مافیا‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌م‌ وڵاته‌یان‌ ده‌ست‌ به‌سه‌ر‌ داگرتوه‌ له‌ ناوه‌وه‌ کۆشک‌‌و ڤێلا‌و‌مه‌زڕه‌عه‌و کۆمپانیا‌‌ بۆ‌خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌که‌یان‌ بونیاد‌ ده‌نین‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ کوردستانیش‌ جگه‌ له‌ ڕابواردن‌و که‌یف‌و سه‌فا و شه‌وه‌ سووره‌کانیان‌ خه‌ریکی‌ بارزگانی‌ نێو‌ ده‌وڵه‌تی‌و گرێبه‌ستی‌ نه‌وت‌و کۆمپانیای‌ زه‌به‌لاح‌و داکردنی‌ سه‌دان‌ هه‌زارملیۆن‌ دۆلارن له‌ بانقه‌کانی‌ ئه‌وروپاو‌ ئه‌مریکا !
به‌ڵێ‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ له‌و فیلمه‌ ده‌یبینن‌ یاخی‌ بوونی‌ کوڕه‌کوردێکی‌ هه‌ژاره‌ که‌ سه‌دان‌و بگره‌ هه‌زاران‌ خێزانی‌ دیکه‌‌ی هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و برا‌ به‌ڕێزه‌ هه‌ن‌ که‌ ناتوانن‌ کرێی‌ مانگانه‌ی‌ خانوو بده‌ن‌ و ژه‌مه‌خوراکێکی‌ ساده‌‌ بۆ‌ منداڵه‌کانیان‌ دابین‌ بکه‌ن ،له‌ کاتێکدا‌ جگه‌ له‌ پاره‌ی‌ ئاودیو‌ کردن‌و رۆژانه‌ فرۆشتنی‌ سه‌دان‌ تانکه‌ری‌ نه‌وت‌ به‌ره‌و دیوی‌ ئێران‌و تورکیا‌ له‌هه‌مانکاتدا‌ %17‌ی‌ بودجه‌ی‌ به‌غداش‌که‌ بۆ‌ هه‌رێمی‌ کوردسا‌ن‌ دابین‌ کراوه‌،به‌شێکی‌ یه‌کجار‌ زۆری‌سه‌وره‌ت‌و داهاتی‌ وڵات‌ ده‌چێته‌ نێو‌ باخه‌ڵ‌و سه‌ر‌ حیسابی‌ بانکی‌ ئه‌و دوو‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ی‌ که‌ وه‌ک‌ دوو‌ شه‌ریکه‌ دز‌ کوردستانیان‌ به‌دارو‌ به‌رده‌که‌شیه‌وه‌ له‌ نێوان‌ خۆیاندا‌ دابه‌ش‌ کردوه‌ . وه‌ک‌ له‌و فیلمانه‌دا‌ دیاره‌ که‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ چۆن پڕ‌ به‌گه‌رووی‌ هاوار‌ ئه‌کا‌ که‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ شاخ‌ بووه‌و ئێستا‌ پاره‌ی‌ یه‌ک‌ پاکه‌ت‌ جگه‌ره‌شک‌ نابات‌ ،له‌ کاتێکدا‌ لۆکه‌‌ی گۆرانیبێژ رۆژانه‌ به‌هه‌مان‌ شه‌قامدا‌ به‌ خۆی‌و هامه‌ره‌که‌یه‌وه‌ تێ‌ په‌ڕ‌ ئه‌بێت‌ و پۆز‌ به‌سه‌ر گه‌نجانی‌ شاره‌که‌مدا‌ لێ‌ ده‌دات، به‌ تیله‌ی‌ چاو‌ و بزه‌ی‌ بن‌ لێوان‌ گاڵته‌ به‌کوڕان‌و کچانی‌ هه‌ولێر‌ ئه‌کات‌! ئاخر‌ ده‌سه‌ڵاتێک ڤێلاو هامه‌ر‌ بۆ‌ هه‌ڵکه‌وت‌ زاهیری‌ تڕۆکراو‌ له‌شاره‌که‌ی‌ خۆی‌ دابین‌ ده‌کات‌ تا‌ ئه‌ویش‌ به‌ پاره‌ی‌ دزراوی‌ میلله‌ت ده‌شنێ‌و لۆکه‌و ناسڵی‌و کریستاڵه‌کان‌ بۆ‌ به‌رپرسه‌ ناوگه‌ڵ‌ برسی‌و سوزه‌نه‌ک‌داره‌کان ڕایی‌ بکات‌ ، ئه‌وه‌تا‌ سه‌دان‌ ده‌فته‌ر‌ دۆلار‌ له‌ ئه‌نکه‌ره‌و ئه‌سته‌نبۆڵ‌وهیندستان‌و لوبنان‌و قاهیره‌ بۆ‌ هه‌ڵکه‌وتی‌ نه‌شاز‌ و به‌چکه‌ هه‌تیوو‌ ڕسواکانی‌ ته‌رخان‌ ده‌کرێت‌ بۆ‌ ده‌رخستنی‌ له‌ش‌و لاری‌ ئه‌و پۆڕانه‌ که‌ دواتر‌ له‌سه‌ر‌ سفره‌یه‌ک‌ ده‌رخواردی‌ گه‌له‌گورگه‌که‌ی‌ مه‌سیف‌و سه‌ری‌ڕه‌ش‌ ده‌درێن گوایه‌ کلیپیان‌ بۆ‌ ده‌که‌ن ! کامه‌ کلیپ‌ ده‌ستت‌ به‌سینه‌م‌ فێر‌ مه‌که‌ یان‌ وه‌یش‌ وه‌یش‌ هتد... مردن‌و سه‌رشۆڕییه‌ بۆ‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خێڵه‌کییه‌ نه‌دی‌و بدی‌یه‌ بۆ‌ ئه‌و حوکومه‌ته‌ی‌ به‌رهه‌می‌ بێ‌ به‌رهه‌م‌ بۆ‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌و دواتر‌ تاڵه‌بانی‌ !!که‌ گه‌له‌ گورگێک له‌ حه‌سحه‌سه‌کانی‌ که‌ریم‌ سنجاری‌و نه‌وزاد‌ ی‌ ڕوکن‌ ،پاش‌ ئه‌وه‌ی‌ که‌ جورئه‌تی‌ ئه‌و برا‌ بێ‌ چه‌که‌یان‌ نیه‌ لێی‌ نزیک‌ ببنه‌وه‌ به‌ غازی‌ بێهۆشکه‌ر‌و‌ فرمێسک‌ ڕێژ‌ هێرشی‌ ده‌که‌نه‌سه‌ری‌و پاشان‌ به‌ کۆڵه‌مست‌و بۆکس‌و ڕاژدی‌ ده‌م و لوتی‌ پڕ‌ ده‌که‌ن‌ له‌ خوێن‌ و ڕا‌ پێچی‌ زیندانی‌ ده‌که‌ن‌ ! لێره‌وه‌ نه‌فره‌ت‌ له‌و گه‌نجانه‌ش‌ ده‌که‌م‌ که‌ به‌ فیکه‌ لێدان‌ و هۆیها‌ گاڵته‌یان‌ به‌و کورده‌ داماوه‌ ده‌کرد‌ له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕه‌ڤانییان‌ لێ‌ کردبا‌و له‌ چنگ‌ ئه‌و پۆلیسه‌ ئه‌خلاق‌ نزم‌و کاسه‌ لێس‌و چڵکاو‌خۆرانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیان‌ رزگار‌ کردبا‌ نه‌یان‌ هێشتبا‌ ئاوا‌ به‌ چه‌کی‌ غاز‌ بێ‌ هۆش‌ بکرێت‌ ! چونکه‌ ئه‌و له‌ نێو‌ ئه‌و حه‌شاماته‌ تاقه‌ مه‌ردێک‌ بوو به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ گووت‌ (ئێدی‌ به‌سسه‌) دزی‌و گه‌نده‌ڵی‌ نانی‌ ئێمه‌و قوتی‌ منداڵانی‌ هه‌ژار‌ که‌م‌ بدزن‌ . به‌ داخه‌وه‌ بۆ‌ گه‌نجانی‌ شاره‌که‌م‌ که‌ وا‌ خه‌سێنراون‌ غیره‌ت‌و شه‌هامه‌ت له‌ جه‌سته‌یان‌ به‌دی‌ ناکه‌م‌ !!
سه‌رۆک‌ ئه‌تۆش گه‌له‌ گورکێکت‌ به‌رداوه‌ته‌ گیانی‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ که‌ به‌ چرقه‌ی‌ گه‌رما‌ی‌ ته‌مموز‌ له‌ ریز‌وه‌ستا‌بوون‌ تا‌ ده‌نگت‌ پێ‌ بده‌ن به‌ و ئومێده‌ بوون ناوچه‌ دابڕاوه‌کانیان‌ بۆ‌ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ تا‌ جاڕی‌ ده‌وڵه‌تی‌ کوردییان‌ بۆ‌ لیبده‌ی‌ تا‌ خه‌ڵکی‌ هه‌ژار‌ له‌ مه‌ینه‌ت‌و بێداری‌و هه‌ژاری‌ رزگار‌ بک‌ه‌ی تا‌ کێشه‌ی‌ بێکاری‌و بێ‌جێگه‌یی‌ بن‌بڕ‌ بکه‌ی ! که‌چی‌ ئه‌وا‌ بینیمان‌ چۆن‌ چه‌ته‌و چه‌قۆ‌وه‌شێنه‌کانت‌ که‌ پتر‌ له‌ سریه‌یه‌ک‌ پۆلیس‌ چۆن‌ چۆنی‌ وه‌ک‌ گه‌له‌ گورگ‌ په‌لاماری‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی‌ کۆنی‌ شاخ‌ که‌ نانه‌ڕه‌قه‌یه‌ک‌ له‌ماڵه‌که‌ی‌ خۆی‌ شک‌ نابات‌ ،له‌ داخا‌ به‌ پێخواسی‌ وه‌ک‌ شێتێک‌ئه‌قڵ‌و هۆشی‌ لا‌ نه‌ماوه‌ به‌ناو‌ شۆسته‌و شه‌قامه‌کانی‌ شار‌ هاتۆته‌ به‌رده‌م‌ پارێزگا‌ به‌ ئازادی‌ و بێ‌ ترس‌ داوای‌ مافی‌ خۆی‌ ده‌کات‌ ! ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و ئازادیه‌ی‌ که‌ لافی‌ پێوه‌ لێ‌ ده‌ده‌ی‌ ده‌ڵێ: ئه‌م‌حکومه‌ته‌ به‌رهه‌می‌ خوێنی‌ شه‌هیدانه‌ !؟ کامه‌شه‌هید‌؟ کامه‌ ئازادی‌ ؟! به‌سه‌ درۆو‌ دروشمی‌ بریقه‌دار‌! ئیدی‌ خه‌ڵک‌ بڕوای‌ پێتان‌ نه‌ما .
نه‌وزادی‌ ڕوکن‌ له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌فره‌زه‌ پولیسه‌‌ بۆ‌ سه‌ر‌ گیانی‌ ئه‌و داماوه‌ بنێرێت‌ نه‌ده‌کرا‌ له‌ ژووره‌که‌ی‌‌ خۆی‌ بێته‌ ده‌ر‌ که‌ ته‌نها‌ 50‌ مه‌تر‌ لێیه‌وه‌ دوور‌ بوو‌،نه‌ده‌کرا بهاتایه‌ گوێی‌ له‌ ئازارو‌ خه‌مه‌کانی‌ ئه‌وکۆنه‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و شێره‌ برینداره‌ گرتبایه‌ ؟ به‌ڵێ‌ نه‌وزادی‌ قه‌ساب‌ ده‌بوو که‌تافییه‌ی‌ قاته‌ خاکییه‌که‌ی‌ ماچ‌ کردبایه‌ چونکه به‌ هه‌وڵ‌وقوربانی‌و خه‌باتی‌ ئه‌و پ.م ده‌رون‌ برینداره‌و خوێنی‌ سه‌دان‌ هه‌زار‌ پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ ئه‌مڕۆ‌ ئازاد‌ کرایه‌و له‌ پارێزگاش‌ وه‌ک‌ موحافیز‌ ئه‌وی‌ لێ‌ دانرایه‌ ، ئاخر‌ که‌ ئه‌و نامحافیزه‌ تنۆکێک‌ شه‌هامه‌تی‌ تیا‌ بوایه‌ هه‌ر‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌بوایه‌ خۆی‌و سه‌رۆکه‌که‌ی‌ ده‌ستیان‌ له‌کار‌ کێشابایه‌وه‌ !!
ئاخ‌ ئازادی‌ له‌ کوێی‌ !؟
وه‌ڵام‌ : به‌رخۆدان‌و ڕاپه‌ڕێنێکی‌ ترتان‌ پێویسته‌ !
بۆ‌ بینینی‌ ئه‌و فیلمه‌ کرته‌یه‌ک‌ له‌ سه‌ر‌ ئه‌م‌ لینکه‌ بکه‌ ، ‌
http://www.youtube.com
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە