پەشێو و پیرباڵ دوو هاوکێشەی یەکسان لە کۆیلەبوون بۆ بنەماڵەی بارزانی!
Sunday, 15/05/2011, 12:00
پەشێو ئەو شاعیرە بە زۆر گەورە کراوەیە ، کە گەورەبوونێش لە ئاستی دا سەرشۆڕو شەرمەزارە ،چونکە ئەم کابرا پڕ لەوەهم و گەورەیە ، لە مانگی ئایاری پارەوە هەتا ئێستا هەر لەتیرۆر کردنی بە ناهەقی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان هەتاچۆلکردنی بەزۆری زۆرداری شەقامەکانی کوردستان لە خەلکی ناڕازی و دژ بەم دەسەڵاتە گەندەڵە ! ئەم دێوە گەورەیە ، ئەم شاعیرە بلیمەتەی بنەماڵە ، بۆ تەنها ساتێكیش ویژدانی نەجوڵا، بۆ تەنها ڕۆژێکیش بیری لەوە نەکردەوە تانها دێڕیک با باڵای ئەم هەموو گۆرانکاریەدا بڵێ ! لەوەش زیاتر ئێمەی گەنجان و نەوەی تازە پێگەیشتوی هەولێر باش لەوە دڵ نیا بووین ، کە عەبدوڵا پەشێو نەک هەر بێ دەنگی هەڵبژاردوە ،بەڵکو بۆتە گەرەترەرین کۆیلەی عەیارە بیست و چواری بنەماڵەی بارزانی و بێ دەنگ بوونیشی گەورەترین خزمەتی کردووە بەم بنەماڵەیە .
ماوەیەک هەندێ وتار و ڕەخنە لەسەر پەشێو ئەنوسرێ ، هەندێ تاڕادەی پەرستن ئەی پەرستن و ئەڵێن شاعیرێکی گەورەیەو هۆنراوەکانیشی هەمیشە لە لوتکەدان و خۆی نەفرۆشتوە ! له‌کاتێکدا ئه‌و پیاوه خۆی مه‌ڵاس داوه‌و سه‌ری خۆی داپۆشیوه نه‌باسی تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت ئه‌کات و نه باسی خوێنڕژانی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان ئه‌کات
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ش ئه‌گرن ئه‌ڵێن په‌شێو و هه‌موو ئه‌و شاعیر‌و نووسه‌رانەی زاریان داخست وه و له‌سه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی کوردستان که 10 که‌س شه‌هید و پتر له 450 که‌س بریندا بوون قسه‌یه‌کیان نه‌کرد، بێ هۆ نیه به‌ڵکه زۆر زیره‌کانه و زۆر سیاسیانه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه چونکه مه‌عاشه‌کانیان و ئیش و کار‌و پۆسته‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه
په‌شێو سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تریش شیعری هه‌بێ، هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی تریش میدیای جارانی پارتی و میدیاکانی سێبه‌ر گه‌وره‌ی بکه‌نه‌وه، ناکاته یه‌ک هه‌ڵوێستی ئه‌و سایت و رۆژنامه‌و نووسه‌رو شاعیر‌و سیاسی و چالاکوانه مه‌ده‌نی و ره‌وه‌نده‌ی کوردی له ناوەوە و ده‌ره‌وه‌ی ولات که داکۆکیان له‌خۆپیشاندانه‌کان ئه‌کرد و ده‌نگی گه‌نجانی کوردستانیان به هه‌موو کوردستان و هه‌نده‌راندا بڵاو کرده‌وه.
لێ گه‌ڕێن باپهشێو بێده‌نگ بێ، لێ گه‌ڕێن با بۆخۆی هه‌ر شیعری کلاسیک بنوسێ لێ گه‌ڕێن با هه‌ر ئه‌وانه دیفاعی لێ بکه‌ن که هه‌موویان یان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن یان نزیکن له ده‌سه‌ڵاته‌وه!
لە ئێستادا سه‌رده‌م سه‌رده‌می نه‌وه‌ی نوێیه . په‌شێو و لایه‌نگره سه‌رسه‌خته‌کانی ئەبێت لەو حه‌قیقه‌ته تاڵە بگەن کە سه‌رده‌می په‌شێو و شیعره کۆنه‌کانی ئه‌و به‌سه‌رچوو، په‌شێو وه‌ک ته‌مه‌ن نەی ئەتوانی لە گەڵ ئێمەی گەنجانی داخ لە دڵ و ناڕازی خۆی گه‌نج بکاته‌وه‌و، بەڵام خۆ ئەی توانی له‌گه‌ڵ داخوازایه ره‌واکانی ئێمەی گه‌نجاندا بێت، ئه‌یتوانی وه‌ک ئه‌و هه‌موو شاعیر‌و نووسه‌ره به‌ته‌مه‌نه هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی هه‌بێ ،گریمان نەخۆشەو توانای هیچی نیە بەڵام خۆ ئەیتوانی وه‌ک به‌هادین نووری که‌له‌سه‌ر جێگا که‌وتوه لایه‌نگریی له‌خۆپیشانده‌ران و داواکانیان بکات هەڵوێستی ڕوونی خۆی هەبێت .
ماوەتەوە بڵێم ئەگەر فەرهاد پیرباڵ بە ئاشکرا و بە بێ شەرم پەردەی لەسەر هەوموو هەڵویستە درۆینەکانی خۆی لە ڕابووردودا لابردوو ، کۆیلەبوونی خۆی بۆ بنەماڵەی بارزانی دووپات کردەوە و وتتی لە کورستان‌دا پیاوێکی تر نیە شایەنی سەرۆکی هەرێم بێ جگە لە بارزانی ،ئەوا پەشێو بە بێدەنگی، کۆیلەبوونی خۆی بۆ بنەماڵەی بارزانی دووپات کردۆتەوە و هەموو هەڵوێستە درۆینەکانی پێشوی خۆی زەربی سفر کردۆتەوە ، لە ئێستاشدا پەشێو و پیرباڵ دوو هاوکێشەی یەکسان لە کۆیلەبوون ، دوو ڕاستەهێلی هاوتەریب لە زەلیل بوون و بچووک بوونەوە لە بەردەم بنەماڵەی بارزانیدان !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست