گه‌نده‌ڵه‌کانی ووڵات ، به‌رۆکی گه‌نجانی تاراوگه به‌رده‌ن ...
Wednesday, 23/12/2009, 12:00
کێ هه‌یه نه‌زانێت ده‌ستپێکی هه‌موو شۆڕشه‌کانی کورد به توێژی گه‌نج ده‌ستی پێ نه‌کراوه، میکانیزمی درێژه‌پێدانی خه‌بات و به‌رخۆدان له ته‌واوی داموده‌زگاکانی سه‌رکردایه‌تی شاخدا به خوێن وهه‌ناسه‌ی درێژی گه‌نجه چوست وچالاکهکان بنیاتنراوه، کامه شوڕشی کورده له %90 ی شه‌هیده‌کانی گه‌نچ نه‌بوون، ئه‌ی ئه‌قڵه پیره‌کانی شۆڕش نه‌بوون ده‌یان ووت لاوان سه‌ره ڕمی گشت بزووتنه‌وه‌یه‌کی کوردایه‌تین، هه‌ر ئه‌م ئه‌قله هیستۆکانهی سه‌رده‌می شاخن و ئه‌مڕۆ نه‌ک گه‌نجان و لاوان په‌راوێز ده‌که‌ن له پڕۆسه‌ی بنیات نانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردا و وه‌ک منه‌ت کردن به‌سه‌ریاندا پێیان ده‌ڵێن ئێوه نه ڕۆژێک توندوتیژی به‌عستان بینیوه نه ڕۆژێکیش سه‌ربازیتان کردوه، ئه‌م ووتانه هێنده بێ نرخه گه‌ر لای هه‌ر گه‌نجێکی هۆڵه‌ندی باسی بکه‌یت نه‌ک قه‌شمه‌ری پێ دێت به‌ڵکو دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت جا خۆ ئێمه‌ی گه‌نجانی هۆڵه‌ندی له جه‌نگی ڕزگارکردنی هۆڵه‌ندا له پشتی باوکیشماندا نه‌بووین ئیتر چۆن حکومه‌تی هۆڵه‌ندا و حیزبه‌کان ده‌توانن منه‌تی مێژوویه‌کی شه‌ست ساڵه‌مان به‌سه‌ردا بفرۆشنه‌وه.
له‌کوردستان سه‌رکرده به‌ناو ڕادیکاڵه‌کانی دوێنی و ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌کێکیان به جۆرێک له جۆره‌کان خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی بڕیارده‌رن هه‌م له حیزب‌دا و هه‌م له حکومه‌تدا، ئه‌مانه له ژیاندا ماون وه‌ک جه‌سته به‌ڵام ڕه‌نج و ماندووبونی هه‌زاران گه‌نجی شه‌هید و سه‌دان هه‌زار گه‌نجی زیندوویان وه‌ک قاپێک شۆربا به سانایی ههڵقوڕاند.
هه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵانه بوون سه‌دان هه‌زار گه‌نجیان ناچارکرد ڕێگه‌ی نادیاری کۆچکردن هه‌ڵبژێرن بێ بیر کردنه‌وه ئایا ده‌گه‌نه جێی مه‌به‌ست یان نا؟ به سه‌دان گه‌نج لاشهکهنیان بوونه مه‌زه‌ی قه‌مه‌ی جه‌ندرمه‌کانی توورک هه‌ر بۆخۆشی و پێکه‌نین وورگیان ههڵدهدڕین، هه‌ر ژن و منداڵ و گه‌نج بوون بوونه خۆراکی ماسیه‌کانی ده‌ریاچه‌ی ئیجه، به ده‌یان گه‌نج به هۆی ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه‌ی سه‌رده‌می شاخه‌وه له ووڵاتی یۆنان فێری ڕه‌وشتی ناشاز بوون و زۆرێکیان به نه‌خۆشی ئایدز کۆچی کرد.
ژماره‌یه‌کی زۆری کورد بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆی به هه‌ر کوێرهوهرێک بێت خۆی گه‌یاندۆته سه‌رزه‌مینێکی لێواو لێو له دیموکراسی، سیسته‌می ئه‌م ووڵاته نه پێی ده‌ڵین خه‌باتت بۆ ئه‌م ووڵاته کردوه و نه زۆریشی لێده‌که‌ن فۆڕمی ئه‌ندامێتی حیزبێکی هۆڵه‌ندی پڕکاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م وه‌ک گه‌نجێکی بیانی مافی یه‌کسانی هه‌یه وه‌ک هه‌ر گه‌نجێکی هۆڵه‌ندی.
سه‌ره‌نجام ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم حیزبه‌کانی کوردستان له ڕێگه‌ی که‌سانێکی وه‌ک خۆیان مشهوخۆرو پاره خۆره‌وه وازمان لێناهێنن و داوامان لێده‌که‌ن وه‌ک چۆن له ووڵات ملکه‌چی حیزب و سه‌رۆکه‌کان بووین ده‌بێ لێره‌ش به هه‌مان میتۆد کۆیله‌ی داموده‌زگا فشۆڵه‌کانی حیزب بین و ئێمه‌ی گه‌نج بخه‌نه ڕکێف و خزمه‌تی فڵانه سه‌رکرده‌ی حیزب له‌ژێر ناوی خوازراوی ناوه‌ندی ڕێکخراوه دیموکراسیه‌کانی سه‌رکرده‌ی مامه‌ی کۆمپیوته‌رو فڵانه ڕێکخراوی باوک و ڕۆحی کوردی ڕهڤیوی ساڵانی 1975 .
دهوازمان لێبێنن......
ئێمه له ئازار‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌روونی ئاغاکانتان ڕامان کردووه، ده تۆزێک به خۆتاندا بچنه‌وه‌و چیتر هه‌وڵ مه‌ده‌ن هزروبیری به‌سه‌رچووی خۆتان زاڵ بکه‌ن به‌سه‌ر ئێمه‌ی چاوکراوه‌دا، دڵنیاش بن ئه‌و زهویهیهی ئێوه تۆوی دڕکتان لێ چاند ئێستا ئێمه کردوومانه به گوڵ.
هۆڵه‌ندا _ ئهنیشخهدهی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست