به کورتی عارف قوربانی کۆنه به‌عسی و خه‌مخۆری ئه‌نفاله‌کان
Thursday, 28/04/2011, 12:00
بڕوابکه‌ن وه‌ک خۆم هیچ ڕقیکی تایبه‌تم له عارف قوربانی نییه، ئه‌وه‌ی وایلێکردم ئه‌م چه‌ند دێره بڵاو بکه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه عارف قوربانی و هه‌موو عارفه‌کانی تر ئه‌گه‌ر که‌مێک که‌رامه‌ت و ئینسانییه‌تیان هه‌بووایه ده‌بوو له‌به‌ر ئه‌و ڕابرووه پیس و تاوانکارانه‌یان ئه‌مڕۆ له ڕوویان نه‌هاتایه له هیچ که‌ناڵێکه‌وه ده‌رکه‌وتنایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک هه‌ر شه‌رم له ڕابردوویان ناکه‌ن به‌ڵکو ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه دزو خوێن مژه‌دا له ژیانێکی باش و هایلایڤدا ده‌ژین و له قوتی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان به‌شێکی باشیان به‌رده‌که‌وێت، ئه‌م بێشه‌رم و شکۆییهی عارفه‌کان وایلێکردم ئه‌م چهندێره بنووسم و ڕابردووی پڕ شه‌رمه‌زاری عارف قوربانیش به بیری خۆیی و خوێنه‌رانیش بهێنمه‌وه،
بۆ هه‌ر به‌ڕێزێک ئه‌م نووسینه ده‌خوێنێته‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر یه‌ک وشه‌ی ناڕاست له‌م نووسینه‌دا هه‌بوو ئه‌وه کوردستانپۆست ئازاده‌و عارف قوربانی ده‌توانێت وه‌ڵامم بداته‌وه به‌ڵام دڵنیابن هه‌رگیز عارف زاتی ئه‌وه‌ی نییه له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕابردووه تاریک و تاوانکارییهیدا بێته وه‌ڵام.
به‌کورتی عارف قوربانی کێیه؟
ناوی ته‌واوی (عارف که‌ریم قوربانی)به‌ڵام عارف ناوی باوکی لابردووه‌و دوای ناوی خۆی ناوی باپیری داناوه که ده‌بێت عارف قوربانی .
عارف خه‌ڵکی گوندی بنگردی ناوچه‌ی شوانه نزیک قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
عارف له یه‌ک دووساڵ پێش ئهنفالهکهوه باریانکرد هاتنه شاری چه‌مچه‌ماڵ
له چه‌مچه‌ماڵ له خویندنگه‌ی شه‌وانه ده‌یخوێند تا پۆلی پێنجی ئه‌ده‌بی خوێندووه هه‌موو ئه‌و خوێندکارانه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره که له خوێندنگه‌ی ئه‌خته‌ری شه‌وان له چه‌مچه‌ماڵ هاوپۆلی عارف بوون ده‌زانن که په‌یوه‌ندی به حیزبی به‌عسه‌وه هه‌بوو پله‌ی نه‌سیر موته‌قه‌دیم بوو، هه‌موومان سه‌دان جار عارفمان به جلی سه‌وزی ره‌فیق حیزبییه‌کانه‌وه بینیوه به ده‌مانچه‌و کلاشینکۆفه‌وه،
له‌گه‌ڵ حه‌مه سوور‌و ڕائید حافزدا ئه‌و ڕۆژگاره عارف به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کاندا باسی وه‌حده حوڕییه ئیشتراکییهی ده‌کرد، ئه‌م قسانه‌ی من هه‌موو ڕاستییه‌و نه‌ک عارف هیچ که‌سێک ناتوانێک ئینکاری بکات و ئه‌و ڕابردوه‌ی عارف هه‌ر به ڕه‌شی ده‌مێنێته‌وه، عارف تا ڕاپه‌ڕینه‌که هه‌ر ڕه‌فیق حیزبی بوو، خزمه‌تی زۆری حیزبی به‌عسی کردووه من له نزیکه‌وه چاودێری عارفم ده‌کرد عارف هه‌رشتێک بکات تایبه‌ت خۆی بۆ ته‌رخانده‌کات، وه‌ک چوون که دوای ڕاپه‌ڕین په‌یوه‌ندی کرد به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه‌و له کۆمیته‌ت یه‌کێتی له چه‌مچه‌ماڵ ده‌وامی ده‌کرد وه‌ک کاتی به‌عسی بوونی له‌وێیش ده‌ستی کرد به ڕاپۆرت نووسین تا ورده ورده له‌م به‌رپرس بۆ ئه‌و به‌رپرس خۆی نزیک کرده‌وه تا به ماستاوکردن و مامه حه‌مه‌یی خۆی گه‌یانده عوسمانی حاجی مهحمودو له‌وه‌وه بۆ مامۆستا جوامێر‌و له‌وه‌وه بۆ کۆسره‌ت و ئیتر عارف نه‌خشه‌یه‌کی زۆڵانه‌ی وای هه‌بوو تا جار جار خۆی ده‌گه‌یانده جه‌لالی گه‌وره دیکتاتۆرو له لای هه‌ر به‌رپرسێک ده‌یوت قوربان من ده‌روێشی جه‌نابتم و هه‌رچی ده‌ڵێیت له‌خزمه‌تدام که ده‌چووه لای یه‌کێکی تریان هه‌مان قه‌وانی لێده‌داو نهم شێوه‌یه له هه‌ر به‌رپرسێک شتێکی دهبچڕیی و تا ئه‌وکاته‌ی کۆسره‌ت تڕۆی کردوو ئه‌مجا له ڕیگای ستران عه‌بدوڵلای باوک به‌عسییه‌وه خۆی له دکتۆر به‌رهه‌می بێکه‌رامه‌ت نزیک کرده‌وه‌و له‌وێوه کردیانه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ که سه‌ر به‌دکتۆر به‌رهه‌مه‌و به‌رده‌وام له ستایشی به‌رهه‌مدایه ، ئا ئه‌وه‌م بیرچوو ئه‌و کاته‌ی سه‌ر به کۆسره‌ت بوو کرایه به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوک به‌ڵام دواتر تڕۆیانکردو ده‌ریانکرد تا به‌لای به‌رهه‌مدا پێچی دایه‌وه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی قه‌ڵه‌می سووک و ده‌ربارو بێکهرامهتدا له ده‌زگای خه‌ندان و رۆژنامه‌ی ئاسۆ به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان شه‌وڕۆژ له خزمه‌تی دکتۆر به‌رهه‌مدان و به‌رده‌وام ستایشی کرده‌وه هیچه‌کانی ده‌که‌ن،
مێژوویه‌کی تری عارف بریتییه له‌وه‌ی که به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوک بوو ده‌یان کچ و ژنی کوردی ناچارکردووه که بچنه شه‌وه سووره‌کانی به‌رپرسه‌کانه‌وه ، عارف قوربانی هیچ رۆشنبیرییه‌کی نییه ته‌نها له ماستاوکردن و ستایشی هیچ و پووچدا ده‌ستێکی بالای هه‌یه،
هه‌ر له رێگای به‌رهه‌می کردارشهرته چه‌ندین پارچه زه‌وی وه‌رگرتووه دیارترینیان ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی بانی مهقانه که ده‌که‌وێته نزیکی چه‌مچه‌ماڵه‌وه له‌وێ خانوویه‌کی گه‌وره‌و به‌رپرسانه‌ی کردووهوکردوویهتی به‌شوێنی ڕابواردنی به‌رپرسه بێ که‌رامه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌گه‌ر درۆده‌که‌م با عارف بێته وه‌ڵام و بڵێ وانییه ئه‌وکات ناوی ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی گۆرانی پێده‌ڵێم که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7 دا له‌و خانووه‌ی عارف له‌بانی مه‌قان سجن کرابوون و گه‌لێکیان لێیان دابوو ئه‌گه‌ر عارف که‌رامه‌تی هه‌بێت بڵێت وانییه.
شتێکی تر له هه‌مووی ناخۆشتر عارف قوربانی کۆنه به‌عسی و ده‌ڵاڵی دکتۆر به‌رهه‌م وه‌ک بلێیت ئازاری ویژدانی هه‌بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ڕابردووه پیش و ناشیرینه‌ی هه‌ڵساوه چه‌ند دیداریکی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنا پیاوانه‌دا کردووه که له کاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌ربازبوونه هه‌موو سالێک له کاتی یادی ئه‌نفالدا ئه‌و دیدارانه بڵاوده‌کاته‌وه به عه‌قڵی کورتی خۆی واده‌زانی خه‌ڵک به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دیدارانه ئه‌و ڕابردووه پیسه‌ی عارفیان بیرده‌چیته‌وه که رۆژگارێک تاتوانی خزمه‌تی رژێمی به‌عسی کرد به‌راست ئه‌م گه‌وره‌ترین سووکایه‌تییه به ئه‌نفاله‌کان و که‌سوکاریان که کۆنه به‌عسییه‌ک دیداریان له‌گه‌ڵدا بکات و له‌و رێگایه‌وه کورداتی خۆی پیشانبدات به‌راست حه‌قه کاس و کاری ئه‌نفاله‌کان چیتر له‌وه بێده‌نگ نه‌بن که کۆنه ره‌فیق حیزبییه‌ک بهزرگانیان پێوه‌بکات حه‌قه چیتر ریگا نه‌ده‌ن عارف قوربانی ئه‌و دیدارانه بڵاوبکاته‌وه وه‌ک ئێستا ده‌بینین له رۆژنامه ڕووزه‌رده‌که‌ی ئاسۆ ده‌ستی کردووه به بڵاوکردنه‌وه‌یان،
له‌کۆتایدا ئه‌وه دووباره ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌ک قشه‌ی ناڕاستم وتووه با عارف قوربانی بتوانێت به‌درۆم بخاته‌وه،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست