بۆ ڕای گشتی باشووری کوردستان و ده‌ره‌وه!
Sunday, 18/04/2010, 12:00
پشتگیری لەلێپێچینەوە لە تێکدەرانی شووێنەوار دەکەین
هەواڵی ئەو داوا یاساییه‌ی لەدادگاکانی کوردستان پێشکەش بە وەزارەتی داد کراوە بۆ لێپێچینەوەو بەدوا چون لەسەر تێک و پێکدانی شوێنەوارە مێژوویی وکلتوریەکانی شاری هەولێری 5000 ساڵ کۆنتر له له‌دایک بوونی عیسای مه‌سیح، بەئێمە گەیبوو، وه‌ک به‌ڵگه‌ش* بە بەپێی گوته‌ی راوێژکاری شوێنەواری سەرۆکی حکومەتی پێشوو ئاماژە کراوە کە بەدواچون بکرێت له‌م باره‌یه‌وه. دواتر نوسراوێکیش بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە ٥. ٤١١٠ لەبەرواری ٢٠٠٩١٢٢٢ بەرزکراوەتەوە.
ئێمە پشتگیر خۆمان لەو داوا یاساییه ڕادەگەیه‌نین، داوا کارین هه‌رچی زووتره پارێزگاری هەولێر و هه‌موو به‌رپرسێک که هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌کا و ده‌یهه‌وێ له ڕاژه‌ی گه‌لی کوردستان و پرسه ڕه‌واکه‌ی دابێ ڕیز شوێنه‌واره‌کانی کوردستان ئه‌و یاسایانه‌ش بگرێ که له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هرێمی باشووری کوردستان ده‌رده‌چێ.
گرنگه پارێزگاری هه‌ولێر بتوانێ بێ پشتگیری و خۆتێکهڵ کردنی به‌رپرسانی حکومه‌ت و حزب له کاری دادگا بێ تاوانی خۆی لە دادگا بسەلمێنێ، داواکارین له دادگاش بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی به کۆمه‌ڵگای ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تی پێشاندا، دادگا به ئاشکرا و به ئاماده‌یی دام و ده‌زگاکانی سه‌رجه‌م میدیاکان ئەنجام بدرێت، ئێمە لەم بارەوە ئامادەین بەڵگەی فەرمی ناوەندە جیهانیەکان لەسەر تێکدانی شوێنەوارە میژویەکان بگەیەنینە دادگاکانی کوردستان.
هاوکات ئاشکرای ده‌که‌ین که ئێمە له سه‌ر یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه بەردەوام دەبین، لە بەدواداچوون و چاودیرکردن ساردنابینهوه، گەڕه‌ک وخانووە کلتوری و شوێنەوارە دیرۆکییه‌کانی شاری هەولێر ده‌بێ بپارێزرێ،زانیاریمان هه‌یه که پیلانی خشهکیی هه‌یه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ماستەر پلانی هەولێر، زانیاری ئه‌وه‌شمان هه‌یه که ئاماده‌کاری بۆ تێکدانی هەندێ خانووی تر هه‌یه کە بە خانووی کلتوری دێته ژماردن، ده‌نگۆی هەولێکی دلخۆشکهریش هەیە، بۆ تۆمارکردنی قەڵای هەولێر بە شوێنروارێکی کلتووری ومێژوویی. له دیماهی به ئوێدی ئه‌وه‌ین بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ شوێنەوارناسانی کورد و بیانی و ڕێکخراوه‌ی یۆنسکۆ گۆڕانکاری به‌رچاو لە ماستەر پلان بکرێت. بەپێچەوانەش هەر خانووێکی کلتوری مێژوویی له گەرەکە کۆنەکانی هەولێر تێک بدرێت، ئێمه پەیوەندی ڕاسته‌وخۆ و بەرفراوان لەگەل ڕێکخراوه جیهانییه‌کان و سەنتەری یونسکۆی (فەرەنسا) ده‌که‌ین. درێژه به کار و چالاکییه جۆراو جۆرکان ده‌ده‌ین.
که‌مپینی دژ به تێکدانی شوێنه‌واره‌کانی کوردستان.
18/04/2010
[email protected]......................................................................
*بڕوانه ڕۆژنامەی میدیا کە ئاماژە بە بریاری بەدواچون بکرێت لەسەر تێکدانی شوێنەوار بەپێی بریاری ژماره نووسراوی ٧٥ لەسەر ١٣٨٢ لەبەرواری ٢٠٠٩١٢٠٨
هەواڵی سکالا تۆمارکردن لەسەر پاڕیزگاری هەولێر لەژمارە لاپەرە ١٠ سەیربکە:
http://www.yndk.com/archive/folders/2010/m429/10-11-429medya.pdf دانپیانانی پارێزاری هەولێر بەتێکدانی ٣ گەرەکی کۆنی شاری هەولێرلەسالی ٢٠٠٧:
http://www.yndk.com/archive/folders/2007/m315/m315-1.pdfدەقی نامەی یونسکۆ بۆ کەمپین:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=056d761a
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست