کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گەندەڵی کەلتوری کێیە؟

Thursday, 22/03/2012, 12:00





 

کەلتور بەواتا ئنگلیزی یەکەی Culture.... زۆر کەسی شارەزاو پسپۆر لە بوارەکانی ژیاندا دەربارەی کەلتور نوسیویانە خانمێکی ئیتاڵی کە شارەزایەکە لە بواری کەلتور بەناوی (Anna Katrina Davey)  دەڵیت
....کەلتور وەک ئاوێنەیەک یان وەک ڕۆشنایی یەک وایە بۆ بینینی ئەوانی تر واتە دەتوانیت نەتەوەیەک ببینیت لەڕێگە کەلتورەکەیانەوە .... واتە هەر نەتەوەیەک کەلتوری تایبەتی خۆیان هەیە لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەویەکی تر دەگۆڕیت،،،،،،

من نامەوێت لێرەدا باسی چاکی و خراپی کەلتوری کوردی بکەم بە ڵام بە دڵنیا یی یەوە کە کەلتوری کوردی زۆر بەرز ترە لە زۆربەی ئەو ئەتەوانەی کە لە ناوچەکەدا لە دەوروو بەرمان دەژین ج لە ڕووی خانەدانی، دڵسافی پاک و خاوێنی و جوامێری ،، هتد.............
لێرەدا مەبەستی باسەکەم کەلتوری گەندڵی یە کە ئەمرۆ بووە بە شێرپەنجە گەلی کورد ،تاوانە گەر بڵیین هەموو کورد گەندەڵە تاوانە گەر بە هەموو ئەو سەرکردە سیاسیانەی کە لە گۆرەپانی کوردی خەباتیان کردووە بڵێین گەندەڵن تاوانە ، خەڵکانێک هەبووە گەندەڵیان بۆ گونجاوە بەڵام نەیان کردووە تەنانەت لەنا و هەندیک لە پارتە بجووکەکانیشدا هەبووە بەڵام ئامادە نەبوون کە کەسێکی گەندەڵ بن،،
ئەوەی کە زۆرتر سەرنج ڕاکیشە ئەوەیە کە ئەمرۆ سەرکردایەتی هەردوو پارتی باڵا دەست (‌حاکم) لەکوردستان پارتی و یەکێتی کە ماکێنەی بەرهەمهێنانی گەندەڵین وەک ئەوەی خۆیان هەستیان بەم مەترسی یە گەورەیە کردووە دەیانەوەیت کەلتوری گەندەڵی بکەن بە کەلتوری نەتەوەی کورد ، گەندەڵی لەکوردستان لەلایەن پارتی و یەکێتی بووە بە باو ئەوەی نەیکات شەرمە ئەوەی نەیکات لای ئەوان جێگەی نابێتەوە واتە دەیانەوەیت گەندەڵی بکەن بە مۆد !
کاتیك دەیانەوێت کەسیک لە شوێنێک دابنێن بە دڵنیایی یەوە دەبێت ئەو کەسە کەسیکی گەندەڵ بێت
(مەبەستم دانان لەسەر ئاستی پلە بەرزەکان)
بەمانای جی ؟.... بەمانای ئەوەی هەرجی یەک دەکەیت بیکە بەس کار بۆ ئەوان بکە واتا بەرژەوەندی حیزب پێش بەرژەوەندی نەتەوە ، واتە گەندەلی کردن یان خراپ کار کردن مەبەستێک نی یە بۆ ئەوان مەبەست بۆ ئەوان ئەوەیە کە کار بۆ ئەوان بکات ....
تا ئێستا لە ماوەی ئەم بیست و یەک ساڵەی حوکمی کوردی تەنها یەک کەسیش لەجیگەیەکدا دانەنراوە لەسەر بنەمای شارەزایی یان لیهاتووی بوو بێت ئەگەر حیزبی ئەبوو بێت یان کاری بۆ حیزب نەکردبێت
سەرۆکی راسپێردراوی حوکوومەتی هەرێم دەڵیت گەندڵی کەلتورە! ڕاست دەکات بەڵام کەلتوری پارتی و یەکێتی یە کەلتوری کەسانێکە کە تا ئێستا دەسەڵاتی بەدەست بووە گەندەڵی کەلتوری نەتەوەی کورد نی یە .
لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا ئەمڕو دیاردەی ڕەشوە و بەرتیلدان یان ناسینی کەسێک بۆ ڕایی کردنی کاری ڕۆژانە شتێکی ئاسایی یە ئەوەی لە كوردستان دەگوزەرێت شتێک نی یە بە ناوی یاسا
یان ئەگەر یاسایەکیش هەبێت بۆ ڕایی کردنی کاری ڕۆژانە ئەوا پێش ئەموو کەس پارتی و یەكیتی مل کەچێ نابن .
ئەگەر لە هەر تاکێکی کوردی بپرسی کەسێکی شارەزا یان نەشارەزا لەبواری یاسادا ئەوە بەڕوونی تێت دەگەیەنێت کە لە کوردستان یاسا سەروەر نی یە جا لە بواری ژیانی رۆژانەدا یان یاسا لە بەڕێوە بردنی دادگا دا ،،، گەندەڵی هەموو شوێنیکی گرتووەتەوە وەک ( دادگا، زانکۆ، بەڕیوەبەرایەتی یەکانی موڵکداریی یەتی ، تەندروستی و بەشەکانی ، بوارەکانی خزمەتگوزاری تەنانەت هەموو ئەو بەشانەی کە پەیوەستن بە کرین و فرۆشتن و ئاڵو گۆری ڕۆژانە ،،، مەبەستم ئەوەیە کە دەسەڵات قۆرخی هەموو شتێکی کردووە بەئارەزووی خۆیان تەراتێنی گەندەڵی تیادا دەکەن
خۆشیان باش دەزانن ئەم دیاردە ترسناکە لە کوردستان دەگوزەرێت ،، بەدڵنیایی یەوە لەناو کٶڕو کۆبونەوەکانیان باسی دەکەن .. دەیانەوێت ئەم دیاردە ترسناکە بکەن بە کەلتوری نەتەوی کورد... باشە پرسیارێک دیتە پێشەوە ئەگەر گەندەڵی هەیە وەک ئەوەی کە زۆر جار لە خۆشیانمان گۆێ ڵێ دەبێت کی بەر پرسیارە لەم گەندەڵی ی؟ ئایا ئێمەی کورد بەرپرسین کەلتورەکەمان وەهایە؟
یان ئێوە بەرپرسیارن؟؟؟ گەندەڵی هەیە جەند کەستان لەسەر ئەم دیاردەیە سزاداوە؟ جەند کەس لیپرسینەوەی لەگەڵ کراوە دوور خراونەتەوە بۆ ئەوەی گەندەلی زیاتر نەکات؟؟ بەدڵنیایی یەوە هیج کەس ،،، بۆ؟ جونکە نایانەویت کەس لی یان برەنجێت گرنگە ئەوەیە کە کار بۆ دەسەڵاتی ئەوان بکات کەوا تە دەبێت هەموومان ئە حەقیقەتانە بزانین کە پارتی و یەکێتی گەندڵی بووە بە کەلتوریان نەک گەلی کورد.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە