کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ۆمیتەى بەرگرى لە ڕۆژنامەوانى كوردستان غرام كردنى رۆژنامەوانان لە هەرێمى كوردستاندا بە تیرۆركردنى میدیاى ئازاد دەزانێت

Monday, 23/03/2009, 12:00


غەرامەكردنى سەرنوسەرى رۆژنامەى ئاوێنە (شوان محمەد) بە سێ ملیۆن دینارو رۆژنامەى هاوڵاتىو سەرنوسەرى پێشووى هاوڵاتى بە 13 ملیۆن دینارو سۆران عمر بە 3 ملیۆن دینار هەڕەشەیەكى مەترسیدارو ئاشكرایە بۆ سەر بڵاوكراوە سەربەخۆكانو سەرلەبەرى رۆژنامەنوسانو نوسەرانو رەخنەگران. بێگومان یاساى رێكخستنى كارى رۆژنامەگەرى نەیتوانى ببێتە قفڵێكى ژەنگاوى بۆ دەمى رۆژنامەنوسان، نەیتوانى ببێتە كۆتوبەندێكى ئەخلاقىو حیزبىو یاسایى بۆ دوورینەوەى دەمى رۆژنامەو رۆژنامەنوسان، ئەم یاسایە بەهەوڵو رەخنەى رۆژنامەنوسانو نوسەرانو رۆشنبیرە جیدییەكان چەندین كۆتوبەندى ئەخلاقىو حیزبى لێكرایەوە. بەڵام دواجار هێشتنەوەى غەرامەكردنو بەندكردنى رۆژنامەنوسان بە كراوەیى مایەوەو كەوتۆتە ژێر رەحمەتى دادگاو دەستێوەردانى ژێربەژێرى حیزبو بەرپرسسەكان.
ئاشكرایە دەسەڵاتی كراوەو شەفافو ئەو دەسەڵاتەیە كە سنوری یاساكان گەورەدەكات بۆئەوەى زۆرترین ئازادی تیایدا جێگەی بێتەوە، دەسەڵاتی نادیموكراتو ناشەفافو داخراویش سنوری یاساكان بەرتەسكو بچوكدەكەنەوە بۆئەوەی زۆرترین كۆتوبەندی ئەخلاقیو سیاسیو حزبی تیادا جێبكاتەوەو بەردەوام لەسازكردنی سەرزەمینێكی مینرێژدان بۆ ئازادی بیروڕاو ئازادی نوسین...
بەپێى ئەم یاسایە كە سنورێكى مەترسیدارو قەدەغەى داناوە بۆ هەر نوسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەنوسو رۆژنامەیەك بۆئەوەى پێنەخاتە نێو دنیاى حەرامكراوى ئاسایشى نەتەوەیىو دابونەریتى گشتىو گواستنەوەى هەواڵو بەڵگەنامەى حیزبىو بەرپرسسەكانەوە، خوازیارە سەرلەبەرى دەرگاكانى زانیارىو دەستكەوتنى داتاو راستییەكان لەكۆمەڵگەو نوسەران بشارنەوە. لەم سەروبەندە دژوارەدا هەر رۆژنامەوسانو رۆژنامەكان نابنە قوربانى یەكەم، بەڵكو بەپێى ئەم یاسا هەزەلییە پڕ لەتراژیدییە تەڕوشك دەكەونە بەر ئۆپراسیۆنى گەندەڵىو ناعەدالەتىو عەنتەریاتى حیزبو عەزەڵاتى حكومەتو یاسى كوێرانە.
ئێمە وەك كۆمیتەى بەرگرى لەرۆژنامەوانانى كوردستان بە وردى چاودێرى باردۆخى رۆژنامەنوسانو ئازادى رادەربڕین دەكەین لەكوردستاندا، هاوكات سەرلەبەرى ئەو پێشێلكاریانەى كە بەرامبەر رۆژنامەو رۆژنامەنوسان دەكرێت لەڕێى خۆمانەوە سەرلەبەرى رێكخراوە مرۆڤدۆستو جیهانییەكان لێ ئاگاداردەكەینەوەو فشارى زۆر گەورەتر دروست دەكەین بۆ ناچاركردنى دەسەڵاتدارانى كوردستان بۆ ئەوەى دەست هەڵبگرن لەتیرۆركردنى رۆژنامەو رۆژنامەنوسان لەڕێى غەرامەكردنو كۆتوبەندى حیزبىو یاسایى ناشارستانى.

كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان
[email protected]
22.3.2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە