کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


KNN یش خۆمان خۆش!

Tuesday, 12/06/2012, 12:00


لەساتەوەختى جیابوونەوەى ریفۆرمخوازانى یەكێتى و دروستبوونى بزوتنەوەى گۆران، ئومێدێكى گەورە لە دڵى زۆرینەى گەنج و رۆژنامەوان و نوسەر و چاودێر و هاوڵاتیانى ئەم وڵاتەدا پەیدا و دروست بوو، هەمووان ئومێدیان بەوە هەبوو كە ئەم بزوتنەوەیە سیاسییە هاوكات لەگەڵ سیاسیەت كردنەكەشیدا بزوتنەوەیەكى چاكسازییش بێت وەك سەركردەكانى پروپاگەندەیان بۆ دەكرد.
كەس ناتوانێت و ناشكرێت نكوڵى لەوە بكات، دروستبوونى گۆڕان گوڕێكى دیكەى بە فەزاى سیاسیى هەرێم دا و ترسى خستە دڵى دوو زل حزبەكەى هەرێمەوە و ئیسلامییەكانیشى لە بێئاگایی خەبەركردەوە، بەڵام ئەمانە هەموو لەسەرەتاى پرۆسەى راگەیاندنەكەى گۆراندا بوون.
یەكێك لەو برگانەى گۆڕان لافى چاكسازیكردنى تێدا دەدا، مەسەلەو پرسى راگەیاندن بوو كە بە ئیعتیرافى زۆرینەى شارەزایان لە ئێستادا لە قەیرانێكى فرە گەورەدایە، كە گۆران دروستبوو لە زارى سەركردە و (هەڵسوڕاو)ەكانیەوە ئەوەمان بیست كە بزوتنەوەكە راگەیاندنى (ئەشهەدوبیلا) ناهێڵێت و رەخنەگرێكى تەواو دەبێت، ئەمەیان لە روویەكەوە راست بوو، ئەویش لەو رووەوە كە زۆرێك لە گەندەڵییە پەردە داپۆشراوەكانى دواى ساڵى 2009 ى دروستبوونى خۆیانەوە، ئاشكرا كرد. ئەمە جگە لەوەى راگەیاندنەكانى گۆڕان بە هەموو شێوەیەك ڕەتیان دەكردەوە لەسەر رێبازە كۆنە راگەیاندنە حزبییە برۆن كە پێشتر لەسەرى رۆشتبوون.
ئەو رێبازەى مەبەستمە لێى بدوێم و ناوم هێنا ئەو پەیرەوەیە كە هەواڵى یەكەم و دووەم و سێیەمى تاكە كاتژمێرەكەى پێشكەشكردنى (دەنگوباسەكان)ى كەناڵە حزبییەكان لەبارەى سەركردەكەیانەوە و هەواڵى چوارەم و پێنجەم مەكتەب سیاسیی و تا دەیەم چالاكییە باڵاكانیان دەخوێندرایەوە و دەخوێندرێتەوە، ئەمە جگە لەوەى بەشێكى زۆرى هەواڵەكانى دیكەش هەر چالاكیى ئۆرگانە جیاوازەكانى (حزبمان) بوو، بەجۆرێك كە سەیرى تەلەفزیۆنى دوو حزبەكەت دەكرد (تا راددەیەك بەئێستاشەوە) وات دەزانى لەناو بارەگاى ئەو حزبەدا لەگەڵ سەركردایەتییەكى حزبییدا دانیشتووى، كە گۆڕان هات ئەمەى لە راگەیاندنەكانى خۆیەوە نەهێشت و تا ماوەیەكى باش بە بریارى نەهێشتنەكەیەوە پابەند بوو بەڵام...
بەڵام بەم دوادواییانە و لەم ماوەیەى رابردوودا ئەگەر سەیرێكى KNN بكەیت جیاوازییەكى ئەوتۆى لەگەڵ (گەلى كوردستان و كوردسات و كوردستان تیڤى و باقیى كەناڵەكانى دیكە)دا نایكەیت بەوەى یەكەمین و .... تا دوایی، هەواڵ و راپۆرتە هەواڵییەكانى ماوەى دەنگوباسیان لەبارەى (بزوتنەوەمان)ـەوە یە و ئەمەش زۆر بەڕوونى و ئاشكرایى لە سەروبەندى هەڵبژاردنە ناوخۆییەكەى گۆراندا دەبینرا.
جا من پێم وایە بە گرتنەوە بەرى ئەم رێبازە لەلایەن كەناڵى KNNـەوە ئەم كەناڵەش ووردە ووردە خۆرە هەواڵیەكەى بەرەو ئاوابوون دەروات و گەر ئەوەش رووبدات ئەوا دەبێـت وەكو زۆرینەى كەناڵە حزبییەكانى دیكە بیخەینە لیستى ڕەشەوە و بڵێین: KNN یش خۆمان خۆش!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە